کوشتنی قوڕه‌یشی

مامەڵەی داعش لەگەڵ کووشتنی گەورە ڕێکخەر "ئەبو ئیبراهیم قوره‌یشی" بەئاڕاستەیەک بوو نزیکبوو لە گوێ پێنەدان، بەپێچەوانەی سەرکردەی دیاریی پێشوو"بەغدادی".
PM:03:04:16/02/2022
دۆسیە: تیرۆرناسی


یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
ماڵپەڕی چاوی کورد


سەرەڕای ئەوەی  سەرۆکی ئەمریکا(جۆ بایدن)، لە۳ی شووباتی ئەمساڵ، هەواڵی کووشتنی گەورە ڕێکخەری داعش" ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوره‌یشی" ڕاگەیاند، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمیی لەلایەن ڕێکخستنی داعشەوە، هیچ دڵنیاکردنەوەیەک یان ڕەتکردنەوەیەک سەبارەت بە پرۆسەی کۆتایهێنان بە قوره‌شی نەگوتراوە، جا لەسەر ئاستی قسەکەریی فەرمیی ڕێکخستنەوە بێت کە ( ئەبو هەمزە هاشمی قوره‌یشی‌) یە، یان لەلایەن ڕۆژنامەیی (النبٲ)ی داعشییەوە کە بە شێوەی هەفتانە دەردەچێت، لە ژمارەی کۆتایی ئەم بڵاوکراوەیەدا بە ژمارە (۳۲٤)، کە لە ئێوارەی ڕۆژی ۳ ی شوبات، کە هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی کوشتنی قرشی، بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ هیچ ئاماژەیەکی بەم هەواڵە نەدابوو، بەڵکو سەکۆکاکانی ڕاگەیاندنی ڕێکخستن(داعش) بەردەوام بوو لەسەر پەخشکردنی بابەتەکانی پەیوەست بە پرۆسە تیرۆریستییەکان، داعش لە وڵاتان ئەنجامی دەدات؛ بەهەمان بڵاوکردنەوەی ڕۆژانە، جا لەڕێگەی کەناڵە داخراوەکانی تایبەت بە ڕێکخستن بێت لە(تیلیگرام) یان لە ڕێگەی پێگەی ڕێکخستن لەسەر (دارک وێب)، ئەمەش پرسیاری جەوهەریی بەدوای خۆیدا دەهێنێت لەبارەی کاردانەوەکانی داعش لە هەمبەر کووشتنی ئەم سەرکردە گەورەیە بە بەراورد بە کاردانەوەکان لە کوشتنی( ئەبوبەکر بەغدادیی).

"ناڕوونیی یان گوێ پێنەدان؟"

لە پرۆسەی کووشتنی گەورە ڕێکخەریی داعش (ئەبوبەکربەغدادی) کە لە ئۆپەراسیۆنێکیی سەربازیدا لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ۲۷ی ئوکتۆبەر بەڕێوەچوو، پاش چوار ڕۆژ لەم ڕووداوە، داعش لە زاری وتەبێژیی فەرمیی نوێوە( ئەبو هەمزە قرشی)، هەواڵی کوشتنیی بەغدادیی و وتەبێژیی پێشوویان (ئەبو حەسەن موهاجر) ڕاگەیەندرا. لەڕێگەی تیشک خستنە سەر دووهۆکار شرۆڤە بۆ ئەم ڕووداوە کرا:-

یەکەم؛ کووشتنی وتەبێژیی پێشووی داعش.

دووەم؛ دەستنیشانکرنی وتەبێژێکی نوێ کە هەواڵی کووشتنی بەغدادی و ناوی گەورە  ڕێکخەریی نوێی ڕێکخستنەکە ڕادەگەیەنێت.

لەماوەی نێوان کوژرانی( بەغدادی) تا ڕاگەیاندنی ناوی ڕێکخەریی نوێ (ئەبو ئیبراهیم قوره‌شی)، جۆرێک لە شڵەژانیی دروستکردبوو لەپێکهاتەی ڕێکخستنی داعش، کەلەسەر ئاستی ڕاگەیاندن و چالاکییەکانیی ڕێکخستنە لاوەکییەکان به ئاشکرا بەدیاردەکەوت، جۆرێک لە وەستان هەبوو لە کردەیی تیرۆریستی لە ئێراق وسووریا، هەروەها هەندێک ئۆرگانیی داعش بەتەواوی هەواڵی کووشتنی بەغدادییان ڕەتدەکردەوە تا لەلایەن ڕێکخستنەوە لە ۳۱ی ئۆکتۆبەری ساڵی ۲۰۱۹، بەفەرمیی بڵاوکرایەوە. بەڵام ئەوەی تێبینی کرا گۆڕان بوو لە هەڵوێست و کاردانەوەی داعش لەبارەی کوژرانیی قوره‌یشییەوە، بەراورد بە بەغدادیی، ئەمیش لەڕێگەی بەدواداچوون بۆ چالاکییەکانی سێ ڕۆژی ڕابردووی لقە جیاوازەکانیی داعش لەوڵاتان، ئەوەی کە کوشتنی(قرشی) تەمومژاویی کردووە:- 

1-بەردەوام بوونی چالاکییە تیرۆریستییەکان، لەهەموو لقە جیاوازەکانی ڕێکخستنی داعش، بەجۆرێک لە ماوەیی سێ ڕۆژی ڕابردوو، توانی ۱۲ کردەیی تیرۆریستیی ئەنجامبدات لە ڕۆژئاوایی ئەفریقیا، لە(نیجیریا )، سێ کردەیی تیرۆریستی تریش لە ناوەڕاستیی ئەفریقیا، لە وڵاتانی (کۆنغۆ، مۆزەمبیق)، دوو کردەیی تر لە ئەفغانستان لە ڕێی لقی(خۆراسان)، هەروەها لە ئێراق، لە سووریاش لە دژی "هێزەکانیی سوریای دیموکرات"، بەهۆی ئەوەی ڕایانگەیاندبوو کە زانیاریی هەواڵگیرییان داوە وبەشداربوون لە کووشتنیی قوره‌یشی، بەجۆرێک هانی(جۆبایدن)ی دابوو ببنە هاوپەیمان وهەماهەنگ بن، سەرەنجام ئەو کردە تیرۆریستییانەی لەو ۷ دەوڵەتە ئەنجامدرا بووە هۆی کوژران وبرینداربوونی زیاتر لە ٥۷ کەس.

2-پێداگیریی لەسەرپەیڕەوکردنی ستراتیژیی شکاندنی زیندانەکان؛ ڕێکخستنەکانی داعش توانییان لە کردەیەکی تیرۆریستیدا لە ٤ی کانونی دووەم، ڕۆژی هەینی هێرش بکەنە سەر زیندانێک لە شاری(نوبیلی) لە وڵاتی کۆنغۆ، نزیک لە سنوورەکانیی ئۆگەندا، کە بووە هۆی هەڵهاتنی ۲۰ کەس لە شوێنکەوتووانی داعش، ئەمەش بەردەوامیدانە بەو ستراتیژەیی کەلە ڕابردوودا پشتی پێبەستبوو، دواترییان هێرشکردن بوو بۆ سەر زیندانی پیشەسازیی لەشاری(غوێران) لەحەسەکە، لەباکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەکۆتایی مانگی یەکی ڕابڕدوو.

3-بەردەوامیی لە چالاکیی ئامڕازەکانی ڕاگەیاندنیی داعش؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو، سەرجەم سەکۆکانی ڕاگەیاندنی داعش بەردەوام بووە، لە بڵاوکردنەوەی چالاکییەکانی لقە جیاوازەکانی  داعش، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەفتانەی(النبٲ)، لەئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە، کە بڵاوکراوەیەکی هەفتانەی داعشە بە زمانی عەرەبی، هاوکات چالاکییەکانی تری سەکۆ جیاوازە نافەرمییەکان لەسەر پێگەی(دارک وێب)، ئەمیش لەڕێگەی دووبارەکردنەوەی کورتەی وتەو لێدوانەکانی زەرقاویی وئەبوبەکر بەغدادیی و وتەبێژیی ئێستا" ئەبو هەمزە قوره‌یشی" ، هەروەها پەخشکردنی کورتە تۆمار لەسەر ژیاننامەی سەرکردەکانی داعش کەلە پێشوودا کوژراون. سەرەڕای کۆتایهاتنی کردە تیرۆریستییەکەی سەر زیندانەکەی (غوێران) لەحەسەکە، نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، بەڵام داعش دووبارە دەستیکردۆتەوە بە دانانی وێنەکانی ئەو پرۆسەیە بەشێوەیەکی چڕوپڕ لەڕێگەی سەکۆکانی ڕاگەیاندنیی خۆیەوە، ئەمەش ئەوە بەدیاردەخات کە سەرەڕای ئەو پێکانە بەهێزەی داعش دووچاری هات لەماوەی ڕابردوودا، بەڵام هێشتا بەردەوامە لەسەر کردەی تیرۆریستیی.

4- گۆڕینی هەواڵی کوشتنەکە بۆ سەکۆ نافەرمییەکانی داعش؛ جیاوازیی لە گەیاندنی هەواڵی کووشتنی قوره‌یشی لە میدییا فەرمییەکانی داعش بەبەراورد بە "بەغدادی" زۆرێک لە ئۆرگانەکانی داعش تەنها لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی هەندێک بەشی وتەکانی وتەبێژی فەرمیی پێشوو" ئەبو محمد عەدنانی"، کە ئاماژەی بۆ بەردەوامیی چالاکییەکان دەکرد، مامەڵەیان لەگەڵ کووشتنەکەدا کرد، ئەمەش پێچەوانەی کوژرانیی بەغدادی بوو، کەلەسەرەتادا تەرکیز خرایە سەر ڕەتکردنەوەی هەواڵەکە تا ئەو کاتەی بەشێوەیەکیی ڕەسمی ڕاگەیەندرا.


5- ناردنی پەیامیی ناڕاستەوخۆ لەبارەی کوشتنیی قرشی؛ ڕێکخستنی "داعش" ئاماژەیان بەکووشتنی قوره‌یشی دا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ، لەڕێگەی هەفتانەی(النبٲ)، کەلە ئێوارەی پێنج شەممە، ۳ی فیبریوەری بڵاوکرایەوە، کە(ئینفۆگرافیکێکی) لەخۆگرتبوو بەناونیشانی( جیهادی ڕابردووی مسوڵمانان)، کە ئاماژەی بۆ بەردەوامبوونی کردە تیرۆریستییەکان دەکردەوە، جەختی لەوە دەکردەوە کە(مردنی ڕەگەزێکی داعش بەرزترین پلەی باوەڕە)، بەشێکی تری ڕۆژنامەکە بەناونیشانی(وتەی زانایانی ملەت)، فەتوایەکی"ئیبن تەیمیه" یان تێدا بڵاوکردبووەوە لەبارەی "مردن لە کاتی شەڕدا"،دەتوانرێت بە ڕاگەیاندنێکی فەرمیی لەبارەی کوشتنی قرشی دابنرێت.

بە کورتــی:- مامەڵەی داعش لەگەڵ کووشتنی گەورە ڕێکخەر "ئەبو ئیبراهیم قوره‌یشی" بەئاڕاستەیەک بوو نزیکبوو لە گوێ پێنەدان، بەپێچەوانەی سەرکردەی دیاریی پێشوو"بەغدادی"، کە بووە هۆی پێداچوونەوەی داعش بەخۆیدا، چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و پێگە ناوخۆییەکان، چ لەسەر ئاستی ستراتیژیی کە ڕێکخستن دەیگرێتەبەر، وەک تاکتیکی شەڕ وچالاکییە ڕاگەیاندەکانیی.



نووسین: ئەحمەد کامل بوحەیری، توێژەری تایبەت بە پرسی تیرۆر- مەرکەزی ئەهرام بۆ لێکۆڵینەوەی سیاسیی وستراتیژیی.

وه‌رگێڕانی ژیان جه‌لال




ئه‌م بابه‌ته 221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر