ئیرادەی ئازاد، کێ پێویستی پێیەتی؟

ئایا تا ئێستا هەستت بە دووکەس کردووە یەکێکیان دەیەوێت بگۆڕێت، ئەویتریان دەیەوێت وەک خۆی بمێنێتەوە؟ بێگومان هەستتکردووە، بەدڵنیاییەوە.
PM:01:31:10/01/2022
دۆسیە: کلتوور و مرۆڤسازی


یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
ماڵپەڕی چاوی کورد


ئایا تا ئێستا هەستت بە دووکەس کردووە یەکێکیان دەیەوێت بگۆڕێت، ئەویتریان دەیەوێت وەک خۆی بمێنێتەوە؟ بێگومان هەستتکردووە، بەدڵنیاییەوە. تۆ تاکە مرۆڤ نیت لە کۆتایدا ئەم پرسەت هەبێت، پرسی "ئیرادەی ئازاد" چەندین مێشکی سەرقاڵکردووە لەمێژوودا، هەمووکەسێک بەدڵنیاییەوە لە قۆناغێکی دیاریکراوی ژیانیدا بیری لێدەکاتەوە. ئەگەر زۆر جار ئەم پرسیارە بکرێت، تەنها ئێمە دەتوانین وادایبنێن زۆر گرنگە پرسیارێکی لەم شێوەیە، دەبێت وەڵاممان بۆی هەبێت. ئەمڕۆ من کەمێک خاو لەخەو هەستامەوە، بڕیاڕمدا  کە ئەمە کاتێکی باش بوو بۆ ئەوەی ئەم کارە ئەنجام بدەم. خراپترین شت چییە لەوانەیە لەم کارەدا ڕووبدات؟ ئەگەر تۆ بەپەرۆشیت وشەی ژیرەکانی من لەسەر بابەتەکە بخوێنەرەوە.

زۆر دۆکیومێنتی فەلسەفی هەن، بەرگریکارانیان هەوڵیانداوە تیایدا پێناسەی "ئیرادەی ئازاد" بکەن و، بزانن وەک چەمکێکی تیۆری زیاتر بوونی هەیە یان نا. "سام هاریس" بیرمەندێکی بە ناوبانگی هاوچەرخە لەسەر ئەم بابەتە، پووختەیەکی ماستەری لە ئیرادەی ئازادی لە کورتە کتێبەکەیدا بە ناونیشانی "free will" نووسیوە. ئەو لەوێدا دەمەقاڵێ دەکات، من لێرەدا کاریگەرییە کۆمەڵاتییەکەی و شێوە بۆماوەییەکەی تۆی پێدەخەمە ڕوو. ئەمەش مانای وایە؛ تۆ ئەو ژیانە دەگوزەرێنیت کە پێت دراوە، نەک ئەو ژیانەی  هەڵتبژاردووە. تەنانەت نەخوێندنەوەی ئەم ووتارە لەم نەفرەتە ئازاد دەکات چونکە { (ئەلف):- لەبەرئەوەی نووسینەکەی خۆم بەهەمان هۆکار ئازاد نەبوو. (ب):- ئەگەر ئەوەی من دەیڵێم بیکەیت ئەوا تەنیا بەمۆی (من) دەستکاریت دەکرێت}. "سام هاریس" پێشنیاری ئەوە دەکات. تۆ هەرگیز، هەرگیز لەملیۆنێک ساڵدا ئیرادەی ئازادت نابێت. بۆ بەرگریکردن لێی، ئەم مانایە باشە بەنیازبوو ناچارمان بکات کۆمەڵگایەکی مرۆڤانه‌تر پێکبهێنین، تیایدا کەمتر حوکمی کەسانی تر بکەین، تەنانەت لە تاوانبارە تووندەکانیشمان خۆشبین، چونکە نازانن چی دەکەن، وەک بیریارێکی تری بەناوبانگ جارێک پێشنیاری کرد. وابزانە ئێمە هەموومان بەرهەمی سادەی هێڵی کۆمەڵە بۆماوەییەکان و نۆرمی کۆمەڵایەتییەکانین. لەم حاڵەتەدا تەنیا ئەتوانین گلەیی لە بەڕێوەبردنی سەرەوە بکەین (ناوی بنێین خودا، پێی بڵێین سرووشت) بۆ دروستکردنی کەسانێکی زۆر نەفرەتی و، تا ئێستاش ناردنیان بۆ ناو جیهان بەم شێوەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی کێشە بۆ کەسانی تر لە کاتێکدا خۆیان لە ناتەواوییەکانی خۆیان دەناڵێنن.

هەرچۆنێک بێت، تەنها لەبەر ئەوەی پیاوێکی زۆر زیرەک هەندێک لۆژیکی خەیاڵی بەکارهێناوە بۆ سەلماندنی خاڵەکەی، مانای ئەوە نییە کۆتایی چیرۆکەکە بێت. ئەمە وتارێکی زۆر نائومێدکەر دەبێت ئەگەر بەو شێوەیە بەجێی بهێڵم. وا روودەدات  پیاوێکی زیرەکی تر بە ناوی مارک مانسۆن، کە زیاتر ناسراوە بەوەی نووسەرێکی پڕفرۆشە لە بواری گەشەپێدانی مرۆییدا، بیرۆکەیەکی جیاوازی هەبوو دەربارەی ئەم بابەتە. لە بلۆگێکی زۆر ئاشکرادا نووسیویەتی "بە پێی فەلسەفەی بوودا" مێشکی مرۆڤ سرووشتێک نییە، بەڵکو بە لایەنی کەمەوە دوو سرووشتە؛

١-  ئەو ئەقڵە بیرکردنەوەیەی "سام هاریس" وەک ئەوەی  باسی دەکات ئیرادەی ئازاد بوونی نییە (لە هەمان کاتدا، بۆ ئەو تاکە ڕۆحە کە ئێمە خاوەنین) 

٢- مێشکی چاودێریکردن خودی ڕاستەقینەیە بە پێی بیرکردنەوەی بوودایی. ئەقڵی چاودێریکردن وەک بەڕێوەبەرێک ئەقڵی بیرکردنەوە دەپشکنێت بەچاودێریکردنی واقیع و، بەراوردکردنی لەگەڵ ئەو مۆدێلەی کە ئەقڵی بیرکردنەوە بەکاری دەهێنێت.

کاتێک ئەم چەمکە بۆ یەکەم جار دەرکەوت، ئەوان سکانەکانی (ئێم ئاڕ ئای و سی ئەی تیان) نەبوو. ئەوەی وای لە بیرمەندان و ڕاهیبەکان کرد، لەو کاتەدا سەرگەردان بن، ئەوە بوو:- بۆچی دەکرێت قورس بێت بڕیار بدرێت؟  بۆچی تووشی نائومێدی دەبین؟ هەر کاتێک هەستێکت هەبوو دەبێت کارێکی جیاواز بکەیت، بەڵام تۆش هەستت بە بێدەسەڵاتی کرد بۆ ئەوەی بیکەیت، ئەوان وایان دەزانی ئەمە ئەو کاتە ڕوودەدات، چونکە مێشکی بیرکردنەوەت دەیەوێت بەردەوام بێت لەو کارەی هەمیشە دەیکات، بەڵام لە هەمان کاتدا،  خۆیەکی دووەمی نادیار هەیە کە پێیوایە گۆڕانێک پێویستە لەسەر ئەوەی چاودێری چی دەکەیت. چونکە هەستێکی باشی چاودێری دەوێت بۆ ئەوەی ڕاستی ئێستا دیاری بکەیت، پێش ئەوەی بتوانیت گۆڕانکارییەک بکەیت. لەبەر ئەوەی وا دیارە ئەم مێشکە دووەمە هەمیشە چاودێری مێشکی بیرکردنەوە دەکات، ئەو ئەقڵە پێی دەوترێت مێشکی چاودێری (یان چاودێر). بۆ نموونە، مێشکی چاودێریکردن دەتوانێت ئەوە ببینێت تۆ چەوریت و پێویستە زیاتر ڕاهێنان بکەیت. یان تەندروستتر بخۆیت. مێشکی بیرکردنەوە ناتوانێت هەمیشە ئەمە ببینێت. ئەو تەنیا ئەوەی به بیر دەبێ که تۆ حەزت له شوکولاتەیه و تەواوی رۆژەکەت دادە دانیشیت. مێشکی بیرکردنەوە دواتر لەگەڵ هۆکارەکانی دێت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری پێویست لە شێوازی ژیانتدا ئەنجام نەدەیت. تۆ دەتوانیت لە خۆت بێزار بیت ئەگەر ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕووبدات یان لەگەڵ شتی زۆر زیاتر. بۆیە ئەم بیرمەندانە گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی کە دەبێت دوو ئەقڵ هەبێت؛ ئەوەی  بێ ئومێدە و ئەوەی تریان کەلێی بێ ئومێدە. ئەو دووانە چین؟ وەڵامەکە ڕوونە، هیوادارم؛ ئەوە ئەقڵی چاودێریکەر بێت لە مێشکی بیرکردنەوەدا بێهیوابێت. وەک "سام هاریس" ڕوونیکردەوە، مێشکی بیرکردنەوە دەقێکە لە لایەن دایک و باوکەوە بەڕێوەدەبرێت. لە پیتەکانی (دی ئێن ئەی)  ناو ئەوانەدا و لە سفرەکانی  مێشکی رۆبۆتدا لەلایەن کۆمەڵگای ژینگە سرووشتییەوە بەرنامەڕێژ کراون. بوودیستەکان لەو باوەڕەدان ئەگەر ئەقڵی بیرکردنەوە بتوانێت ئەوەی بیەوێت بیکات، ئەوا جەستەی لە ئازادی بێبەش دەکات، هەڵە دووبارە دەکاتەوە و ناتوانێت بیگۆڕێت.

کاتێک مێشکی چاودێریکردن دێتە کایەوە، هەرگیز ناتوانیت بە ئیرادە گۆڕانکاریی بۆ ژیانی خۆت بکەیت بەتایبەت (لەژێر پەستانی کولتوور یان بۆماوەیی). ئەگەر مێشکی بیرکردنەوە هەمووی تۆ بوویت. مێشکی چاودێری کردن ڕێگە بە خەڵک دەدات شێوازەکان بشکێنن بە پیشاندانی ئەو شتانەی ئێستا ڕوودەدات، ئیدی پرسیار لە یەکەم چارەسەر دەکات بۆ کێشەیەک کە مێشک پێشنیاری دەکات. وەک چاودێری دارایی بیری لێ بکەرەوە. ئەگەر حکومەت بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پێداچوونەوە بە پەڕەی باڵانسی باجدەرەکان نەکات، نەزانێت ژمارەی ئێستایان چەندە، لەوانەیە ڕۆژێک هەستن، وەک ئەوەی بەسەر یۆناندا هاتووە، مایەپووچ بووە و دەبێت قەرزی گەورە وەربگرێت. لەم لێکچونەدا، وڵات جەستەی تۆیە، حکومەت مێشکی چاودێری تۆیە، باجدەرەکانیش پێکەوە کۆ دەکرێنەوە، بیرکردنەوە و مێشکی تۆ ڕەفتار دەکەن. ئەو دوو مێشکە پێویستە پێکەوە کار بکەن بۆ ئەوەی جەستەت تەندروست بێت، سەلامەت بێت و ژیانێکی خۆش بژیت. وەک "ماڕک مانسۆن" دایدەنێ، کێشەکە کاتێک دێت تۆ ئاگات لە جیاوازی نێوان هەردوو مێشکەکە نییە. هەموو کەسێک هەردووکیانی هەیە، بەڵام ئەگەر تۆ بە تایبەتی بەس مێشکی بیرکردنەوەت بناسێنیت، وەک چۆن "سام هاریس" لە نووسینەکانیدا وا دەردەکەوێت، ئەوا مەترسی داخستنی زۆربەی هوشیارییەکەت بەڕێوەدەبەیت. بەم  شێوەیە ئیرادەی ئازاد و توانای خۆتە بۆ بڕیاردانی باش.

ئەوەی من دەمەوێت لەم وتارەدا پێشنیارت بۆ بکەم ئەمەیە؛ هەرچی ئیرادەیەکی ئازادانەی خەڵک هەیانە لە ئاگاداربوون لەوەی ئێستا دەگوزەرێت و هەڵبژاردنی نواندن بە ڕۆمان و، شێوازی پراکتیکی لە جیاتی ئەوەی هەمیشە هەموو شتێک بە هەمان شێوە و نیوە ئاگایانە ئەنجام بدات. خەڵک دەتوانن بەبێ ئەم جۆرە ئازادیە بژین، بەڵێ بەڵام دواتر کۆیلەی کەسانی تر و هەڕەمەکیی ڕووداوەکانن. زانایانی کۆمەڵایەتی بەردەوام ئەوەیان دۆزیوەتەوە ئەو کەسانەی کە هەستیان بە کۆنتڕۆڵکردن هەیە لەسەر ژیانیان دڵخۆشترن بەبەراورد بەو کەسانەی کۆنتڕۆڵیان نیە.

ئەگەر ئەمە ڕاست بێت، ئەوا ئەگەر ویستە ئازادەکەت فەرامۆش بکەیت، ئەگەر لەسەر بنەمای تێکەڵەیەک لە تێبینی و ئەزموونەکانی ڕابردوو ڕەفتار نەکەیت، بەڵکو بنەمای ئەزموونەکانی ڕابردوو بە تەنیا ژیانێکی ناخۆشت بۆ دەگوزەرێنێت. تۆزێک شێواوی لە بیردۆزی مندا هەیە تۆ دەتوانی بیری لێ بکەیتەوە؛ مێشکی بیرکردنەوە دەتوانێت و، زۆربەی کاتیش ڕێگرە لە بوونی مێشکی چاودێری کردن. بەڕاستی بۆ زۆربەی خەڵکی کاتێک ئەم وتارە دەخوێننەوە، ئەوە یەکەمجارە گوێیان لەم دوو ئەقڵە بێت. ئەمەش ڕوودەدات بەهۆی ئەوەی کۆمەڵگاکانمان چەندە بەها بە خەڵک دەدەن بۆ مێشکی بیرکردنەوەیان، من داوات لێدەکەم بەم شێوەیە بیری لێ بکەیتەوە. بەڵێ، بیرۆکەکان تووند دەکرێنەوە بۆ کڵێشەکان و بەرزکردنەوەی بیرکردنەوە داخراوەکان لە ڕاستیدا ئەتوانن ڤایرۆسی بن. تەنها سەیری ئاژاوەکە بکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەم ڕۆژانەدا هەرچۆنێک بێت خەڵکی زیاتر وتاری لەم شێوەیە دەخوێننەوە یان چاویان بە کەسانێک دەکەوێت کە بیرۆکەی دوو ئەقڵ بەسەر ژیانی خۆیاندا جێبەجێ دەکەن، مرۆڤ زیاتر بەو شێوەیە دەست بە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت دەکات.

لە کاتێکدا ئەمە وەک ژەهر ھەیە بۆ شەڕکردن لەگەڵ ژەهر، ئەمە دەتوانێت و کار دەکات. ڕەوتێکی ئەم دواییانەی خەڵک هەیە بەدوای وەڵامدا دەگەڕێن بۆ سەرلێشێواوی لە مێشکیاندا. نووسەرانی وەک "ئیخارت تۆڵ و دیپاک چۆپرا" لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا خەڵکیان فێر کردووە بۆ گەیشتن بەم دووەم چاودێری مێشک. وتارەی مارک مانسۆن کە لەسەرەوە باسم کرد سێ ڕاهێنانیش پیشان دەدات، ڕەنگ بێت یارمەتیت بدات. دەتوانیت هەوڵێکیان پێ بدەیت ئەگەر دەتەوێت زیاتر بزانیت چۆن ئەمە بەدەست بهێنیت. ئەگەر هەموو ئەمانە بۆ تۆ ڕاست نەبێت، ئەوە باشە. چی بزانم دەربارەی ئیرادەی ئازاد؟ لە کۆتایدا؛ ئەمانە هەمووی گێچەڵی پیاوێکی-ناتەواوی.....


تێبینی//

*نووسەری ئەم ئارتیکڵە لەهەستانێکی خاوی سام هاریسەوە کە لەئەنجامی مەستی شەوەو پێشی هاتووە، بۆچوونی خۆی دەربارەی ئیرادەی ئازاد دەخاتە ژێر پرسیارەوە تیایدا ڕەخنەی کۆمەڵگای چالاک دەکات، بەوەی لە زوو هەستان ئازادیی بەدی دێت. بەمەش لێرەوە ئەو پرسیارە دەهێنتە کایەوە خراپترین شت کە ڕوودەدات چییە؟

*سام هاریس: - دکتۆرێکی مێشک و دەماری بەناوبانگی ئەمریکیە، لەکتێبە کورتەکەی بەناوی ئیرادەی ئازاد کە لە نزیکی سەد پەڕێک پێکهاتووە، ئەم باسە دەکاتەوە، ڕاتیدەکاتەوە ئەم چەمکە کە لەدوایدا نائومێدی و گرفت بەجێدەهڵێت، لەلایەن هەریەکە لە دانیاڵ دانێت و جۆن هۆرگان ڕەخنە دەکرێت، بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە نووسەری ئەم ئارتیکڵە خۆی لەم بابەتە نادات، پێدەچێت نەیەوێت باسەکە بکاتەوە و بۆی گرنگ نەبێت، یاخوود ڕەنگە ئاگاداریش نەبێت.

* ماڕک مانسۆن: - نووسەرێکی گەشە پێدانی مرۆییە، خاوەنی کتێبەکانی (هونەری زیرەکی نەدانی نەفرەتی، هەموو شتێک تێکدراوە، هەروەها کتێبێک دەربارەی هیوا، ....) بە باشترین فرۆشیارەکانی نیویۆرک تایمز دادەنرێت. کتێبەکانی زیاتر لە 13 ملیۆن کۆپیان لێفڕۆشراوە. ئەو دەیەوێت بە فەلسەفەی بودا وەڵامی سام بداتەوە، چونکە دەربڕینەکەی سام لەگەڵ بانگەشەکەی ئەو بۆ ئازادی یەکناگرێتەوە.

پەراوێز//
مۆی ووشەیەکی فەڕەنسیە بە مانای (من) لە پرسیارەکاندا بەکار دەهێنرێت کاتێک بە شتێک تاوانباریت. دەیەوێت بڵێت من وەک سام هاریس بڕوام بە بۆماوەییە ئەگەر من لە ئازادی خۆمەوە ئەم بابەتەم نە نووسیبێت کەواتە ئەمە بۆتۆش گواستراوەتەوە.

نووسینی:-سۆرین تانسا
وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە:- هاوژین محەمەد




ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر