ڕۆژی ئازدی کۆریا

ئەمڕۆ ئاهەنگی حەفتا و شەش ساڵەی ڕزگاری وڵات دەگێڕین، ئەمە بەشێکە لە وتارەکەی سەرۆككۆماری كۆریای باشور(مۆن ژای ئن).
PM:04:39:29/08/2021
دۆسیە: شیکار


یه‌كه‌ی وه‌رگێڕان
ماڵپەڕی چاوی کورد


هاوڕێیان؛ چالاكوانانی ڕزگاری
 
كەسانی كۆچكردو و هەموو ئەو كەسانەی لە دەرەوەی وڵات دەژین، ئەمڕۆ ئاهەنگی حەفتا و شەش ساڵەی ڕزگاری  وڵات دەگێڕین، لە دواساتدا جەنەڕاڵ  "هۆنگ یوم" گەیشتەوە وڵات، ئەو لە بنكەكانی چینەوە دژ بە ئیمپراتۆریەتی  یابانی كوشتاری كرد، لەم دواییانەدا لە هەردوو شەڕی "Fengwudong and Qingshanli"  سەركەوتنی مەزنی تۆمار كرد، ئەو پشت و پەناگەی ڕۆحی كۆرێكان بوو،  ئەوانەی كۆچیان بۆ كازاخستان كردبوو، شادمانم كە لە گەڕانەوەی تەرمەكەیدا كارە دبلۆماسێكان سەركەوتوو بوون، من زۆر سووپاسی هاریكاری سەرۆكی كازاخستان " تۆكاییف" و دانیشتوانی كۆریا لە تاراوگە دەكەم .لە ئەمڕۆوە  تەرمی سەد و چل‌ و چوار لە گیان بەختكارانی ڕزگاری دەگەڕێنەوە بۆ نیشتمانەكەیان، دەستپێكی كارەكان لە ساڵی 1946  بە گەڕانەوەی تەرمی گیان بەختكردووان " Yun Bong-gil and Lee Bong-chang " دەستی پێكرد و ڕاستەوخۆ دوای ڕزگاری وڵات و گە ڕانەوەی جەنەڕاڵ "Hong Beom" بوو، مشتوومڕ ناخازێت، مافی خۆمانە وەك نەتەوە و نەوەی  ڕزگاریخوازانی سەربەخۆیی  لەم پێناوەدا هەموو توانایەكمان  بخەینەگەڕ. بە چاوپۆشی لەو ئاستەنگانەی هاتوونەتە ڕێگامان، باوانمان هەرگیز خەونەكانیان لە یاد نەكردووە، ئازادی پشت بە خۆ بەستنە، لە هەر جێگایەك نوایەك یان دەستكەوتبێت ڕێكخستنی بزوتنەوەی ڕزگاری كۆریایان دامەزراندووە، نیاز و مەبەستیان بەردەوام  بووە تا  بەردەوامی نەوەكانی  داهاتوو نەیچەمێنێت و تێك نەشكێت، تاوەكو ئێستاكە  وەك سەرچاوەیەكی هێز بۆ سەركەوتن بەسەر كارەساتە  نیشتمانێكاندا  تەماشا دەكرێت، سەری ڕێزو شكۆمەندی بۆ  باوان، چالاكوانانی ئازادی و خانەوادە جەرگ  سوتاوەكان  دادەنەوێنم. هاوڕێیان؛ وێستگەی ڕۆشنبیری لە پایتەخت 284، كە  ئەمڕۆ ئەم  ئاهەنگەی تیادا بەڕێوەدەبڕێت لە دەورانی داگیركاری یابانیدا شوێنی ناڕەحەتی و دڵ تەنگی  بوو، گشت حاسڵاتی  بەرهەم هێنراومان لێرەوە  بار دەكران، جووتیارانی وڵات كێلگەكانیان لە دەست دابوو، چالاكوانانی ئازادی، ئەو خوێندكارانەی لە تافی لاویدا بە زەبری هێز ڕاكێشرابوونە بەرەكانی شەڕ خۆشەویستانییان لێرەدا  فرمێسكەكانیان بۆ هەڵدەڕشت، ئەم جێگایە بە مەترسی دەورە درابوو.

لەگەڵ ئەوشدا؛ دوای رزگاربوونی  وڵات  ئەم وێستگەیە و گۆڕەپانەكانی  پەناگای  هیوا وخەونەكان بوو، شەمەندەفەرەكان كە  لە "مەنشوریا" هەرێمی سیبیریایەوە گەشتیان دەكرد سیخناخ بوون بەو كۆرییانەی دەگەڕانەوە بۆ نیشتمان، شارەكانی بۆسان، ئینشتون، جۆنسان و شارەكانیتری كەنار لە خەڵكانی  دڵ  پڕ لە هیوا شەپۆلیان دەدا. لە ڕۆژی ڕزگارییەوە تا نها پەی بە هەست  و هۆشێكی بە هێز دەبەم  كە  بەشێكن لە داهاتوومان، بە بینینی نەتەوەیەكی نوێ‌ كەف وكوڵی  هەموو  ڕۆڵەكانی  نەتەوە  وە جۆش كەوت، دایبابان  لە پێناو دوا ڕۆژی  زارۆڵەكانیان وەخۆ كەوتن، ئەوكات لە سەرانسەری  وڵاتدا  تەنها یەك  ملیۆن و چل‌ و پێنج  هەزار قوتابی و خوێندكار  هەبوون، بەڵان  تەنها دوو  ساڵان دوای  ڕزگاركردنی  وڵات ڕێژەكە 60% هەڵكشا و ژمارەیان بوو  بە دوو ملیۆن و سی و پێنج هەزار، خەڵكی بە جۆش و خرۆشەوە بەرەو پیری خوێندن  دەچوون، خوێندنی زۆرە ملێش  هاتە ناوانەوە و پاشان  بەهرەداران  بوون بە بزوێنەری گەشەكردنی  كۆماری كۆریا. هەروەسا بە شێوەیەكی  بەرچاو بەرهەمی كشتوكاڵی زیادیكرد و وشكە ساڵی كۆتایی پێ هێنرا، كە پێشتر بەهۆی داگیركاری  یابانێكانەوە دیاردەیەكی بەرچاو بوو، بەڵام  لە حەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا چاكسازی لە بواری كشتوكاڵدا كرا و كۆتایی بەو دیاردەیە هێنرا، هاوكات  بەراورد بە ماوەی داگیركاری  "یابانی"  سێ‌ قات بەرهەمی كشتوكاڵ  زیادیكرد و گرانیش كۆتایی هات و قات و قڕیش نەما. ڕێگە نەخشەی  ژیانی خەڵك  وابوو كە خۆشگوزەران  بژین،  ئەو بڕیارە سەرچاوەكەی پلانێكی پێنج ساڵی بوو بۆ گەشەكردن، لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوودا نەخشە ڕێی بۆ كێشرابوو، هاوكات  پلانی گەشەی ئابووری كۆمەڵایەتی، پلانی گەشەی  ئابووری نوێ‌ كە خۆی لە بەهێز كردنی پیشەسازی  تەكنەلۆجیای  زانیارێكاندا دەبینیەوە، سەرباری  گەشەی سەوز  و ئابووری داهێنەرانە، كە بنەمایەك بوون بۆ ئابووری كۆریا، بەشێوەیەك؛ وەك یەكێك لە دە ئابوورییە مەزنەكانی جیهان دەركەوت، داهاتی تاك  لە  ساڵی 2017 گەیشتە  سی هەزار دۆلاری  ئەمریكی، پار ساڵیش لە كۆمەڵەی حەوت هاوشێوەكانی بە جێهێشت. بۆ پاڵپشتی سووپای ئازادی و سووپای  ڕزگاری كۆریا بەرگری نیشتمانی پشت ئەستور بوو بە خەونی زڕاوی  سەدەی ڕابردوو، سووپاكەمان بۆ هێزێكی سەربازی  مەزن و پێشكەوتوو گەشەی كرد خاوەنی تانكی "K2 Black Panther" كە توانایەكی بەرزی هەیە، هاوكات تانكی خودكار لە جۆری "  K9 Thunder" هەروەها  ئوتوومبیلی گواستنەوە، K21كەشتی  دەریایی كۆریایە كە لەو بەلەم و پاپۆڕانە دروستكراون  كاتێك داگیركەر  دەست بەرداریان  بوو، كەشتی زەریا بڕمان  تێكرا  سەروكاری سەدو پەنجا پاپۆڕ دەكات،  نۆزدە ژێر ئاو و نۆ كەشتی  تێكشكێنەر لە خۆدەگرێت هەندێكیان بە چەكی "ئیجیس" پڕ چەك كراوە، ساڵی 1949 هێزی حەوایمان تەنها بیست  فڕۆكەی سووك بوو، دواتر  بوو بە هەشتەمین هێزی ئاسمانی لە دنیادا، بە شێوەیەكی سەربەخۆ  هێزی ئاسمانی  پێشكەوتوو فڕۆكەی تیژ ڕەوی لە دەنگ خێرا تری هەیە، توانستی فڕۆكەی جۆری  KF-21 دروستبكات و نها وەك  هێزێكی ئاسمانی گەورە سنگی ئاسمان شەق دەكات، بە گوێرەی.

Global Firepowerبۆ ساڵی 2021 كۆریا شەشەم هێزی سەربازیە لە جیهاندا، لە ئێستادا كۆریا خۆی بۆ نەوەی چوارەمی شۆڕشی پیشەسازی و ئاسایش لە بۆشایی ئاسماندا سازدەكات، توانا بەرگرێكانی بەشێوەیەك بونیاد ناوە كەس زاتی ئەوەی نییە ڕكابەرایەتی بكات. پێشەوای ڕزگاری كۆریا "كیم جو" بە ناوێكی  خوازراوە و وێنای بكە "بیكیوم" وڵاتێك  خاوەن ڕۆشنبیرییەكی بەرز، ئەوڕۆ هەوڵەكانی  لە میانەی  هونەرو ڕۆشنبیرییەوە لە سەر شانۆی جیهانی دیارە، لەم دوایانەدا " BTS" یەكەم تیپ بوو لە بەشی سەرەوەی " Billboard" جێگای  خۆیی كردەوە، فیلمی " Parasite" لە "ڤیستڤاڵی كان"  خەڵاتی یەكەمی پێدرا، گەلەك خەڵاتی دیكەی  ئۆسكار بە نموونە لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكەدا هونەرمەند "Youn Yuh-jung " وەك باشترین  یاریدەدەری  نمایشكار خەڵاتی ئۆسكاری بردەوە، تەنها K-pop فیلمەكانمان نین، هەروەسا یاری و دراما تەلەفزیۆنێكان و web toons  وازی، وێنە جوڵاوەكان و دراما تەلەفزێونێكانن، كارەكانمان لە گشت بوارەكانی دیكەدا  دڵخوازی دانیشتوانی سەر زەمینن. پار سال  بۆ یەكەمجار هەناردەی  بەرهەمەكانمان "دە" ملیار دۆلاری  تێپەڕاند، ڕۆشنفكری باڵامان تەنها لە بوارە نوێیەكانی هونەری  و ڕۆشنبیریدا كورت نابێتەوە، كەسایەتی رۆشنبیری و هونەریمان لە بواری میلیشدا دەست كەوتی بەرچاوی هەبووە لە بوارەكانی میوزیك و بالێ، لە باوەش گرتنی كۆن و نوێ‌ پێكەوە، ئەم كارانە لە میانەی هەوڵ و داهێنانەوە دەستەبەر بوون، هەموو ئەم دەستكەوتانە توانای گەلی كۆریا پیشان دەدەن كە هونەرو ڕۆشنبیریان خۆشگەرەكە. هاونیشتمانیان؛ چونكی خەونمان هەیە توانیمان بگەین بەم ئاستە، خەونەكانمان نابزڕكێنین، خەونی سەربەخۆیی، ئازادی و ژیانێكی شایستە، لە تەمووزی ڕابردوودا كۆنگرەی سازمانی نەتەوە یەكگرتۆكان بۆ گەشەپێدان و بازرگانی بە كۆ-ڕا بڕیاریاندا  ناوی كۆریا بەرزبكەنەوە بۆ ڕیزی وڵاتە پێشكەوتۆكان، ئەو كارە یەكەمجارە بە باڵای وڵاتێكی گەشەسەندودا دەبڕێت، دەرحاڵ ئێمە وڵاتێكی پێشكەوتووین، خەونێكی ترمان ئەوەیە ببین بە نەتەوەیەكی پێشكەوتوو، بەڕێز و ئاشتیخواز، پاشان لە ناو خێزانی كۆمەڵگای ناو نەتەوەیدا بەشی خۆمان لە ئەركەكان بە شێوەیەكی دادپەروەرانە ڕاپەڕێنین.

دوای دەرپەڕاندنی داگیركەر و بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی جیهانی سێیەم  شێوازێكمان داهێنا كە پێشتر ئەزموونمان لە سەری نەبوو، دەستمان كرد بە داڕشتنەوەی نموونەیەكی سەركەوتوو بۆ ئابوورییەكی گەشەسەندوو، لە ڕاستییدا گەورەترین خاڵی بە هێزو و جیاكارمان بوو، ئەویش بە شداریكردنی ئەزموونی گەشەسەندنمانە لە تەك وڵاتانی تازە وە خۆكەوتوودا لە ڕووبە ڕووبونەوەی  كۆفید 19، هەستی بە هێزی  میللەتەكەمانی  بەرانبەر بە كۆمەڵگا  پیشاندا و نموونەیەكمان خستە بەر چاوی دنیا لە ڕووی بەڕوو بوونەوەی كارەساتەكەدا. دوای چەوسانەوە جیاكاری و تووندوتیژی لە دەورانی داگیركەردا بە هێزی نەرم، قازانجی دوو لایەنە و هاوكاری  لە باوانمانەوە بۆ ماوەتەوە، پێشینانمان لە جیاتی تۆڵە سەندنەوە ئەو یابانیانەیان لە ئەستۆ گرت كە لە وڵاتدا مابوونەوە، لە پێناو بە دیهێنانی خەونەكانماندا هەمیشە بە ئاوەزێك مامەڵەمان كردووە، لە بەڕەنگاربوونەوەی ئاستەنگەكاندا گەلێك كارەساتمان تاوتۆێ‌ كردووە و گۆڕیومانە بە هەلی كار، دواتر لە پێناو بە دیهێنانی ئامانجەكان، سوودی دوولایەنە و بەدیهێنانی خەونە نۆیەكانمان هێزی پێ‌ بەخشیوین، بە شێوەیەك بتوانین دوای COVID-19 دەست پێشخەربین. ئەو وڵاتەی كە  لە میانەی شۆڕشی تیشكی مۆمەوە هەموو گەلان چاوەڕوانێتی " وڵاتێكە بە شێوەیەكی دروست كاردەكات و هەمووان  تیادا دەگەشێنەوە، لە میانەی جێبەجێكردنی 52 كاژێر ئیشكردنەوە لە هەوڵی فراوان كردنی مافە بنەڕەتێكانی كارداین، هەروەها زیاد كردنی كەمترین كرێی كار و ڕاستاندنی ڕێككەوتنامەی ڕێكخراوی كاری نێودەوڵەتی، لە ڕێگای زیادكردنی  بەشداربووان لە سندوقی بیمەی كار، زیاد كردنی مووچەی بنەڕەتی خانەنشینی، پشتگیری بیمەی تەندروستی و جێبەجێكردنی سیستمی نیشتمانی بۆ چاودێری ئەو كەسانەی خەرەفاون، ئێمە كار بۆ بەهێزكردنی هەمە لایەنەی كۆمەڵگاكەمان دەكەین. كاتێك كار پەیوەست دەبێت بە كارەساتی COVID-19، ئێمە وڵاتێكین بە شێوەیەكی جێگیر بە سەریدا زاڵبووین، بە دڵنیایەوە بە سەر ئەم شەپۆلی چوارەمەدا زاڵ دەبین كە لە گۆڕاوی "دەلتا"وە سەرهەڵدەدات، لە ئۆكتۆبەردا كوتان لە ئامانجەكەوە نزیك دەبێتەوە، ئەوكات 70% دانیشتووان ژەمی دووەمی پێ‌ كوتە وەردەگرن و پاشان ڕێژەی ئامانجەكەمان بەرزتر دەبێتەوە. گشتمان چاك دەبینەوە و بەرە و پێشەوە هەنگاو دەنێین، دابینكردنی قەرەبوو لە چوارچێوەیەكی فراواندا بۆ  ئه‌و زیانانەی  پەیوەستن بە COVID-19 بۆ خاوەن پرۆژە بچووكەكان، دواتر بە گوێرەی توانا هەوڵی زیاد كردنی هەلی كار دەدرێت بۆ ئەو كۆمەڵانەی كەم دەستن، پشتگیری ئالیكاری  ئەو خێزانانە دەكەین كە داهاتیان نزمە و هەوڵی كەمكردنەوەی جیاوازی چینایەتیش دەدەین. لەم دەورانەی مێژوودا سیستمی  جیهانی جارێكیتر گەڵاڵە دەبێتەوە، كۆماری "كۆریا" ڕووبەڕووی هەلێك دەبێتەوە تا وڵات بە خێرایی هەنگاوی تیادا بنێت، بە بیرۆكەی داهێنەرانەوە  ئابووری هەنگاو تیادا دەهاوێت، بەو پێودانگەی بە توانای ڕكابەری ئەژمار دەكرێت و چەقی گەشەی ئابووریش لە دەورو خولی خەڵكدایە.

ساڵی پار ژمارەی كۆمپانیاكانی یونیكورن گەیشتە 15 كۆمپانیا، لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵدا وەبەرهێنان ئاستی پێوانەیی تێپەڕاند، دوای ئەوەی خواست لە سەر بینا كردنی پاپۆر لە ئاستی جیهاندا پلەی یەكەمی بەركەوت و بازدانی دووەمی پرۆژەكە بڵاو بووەوە، هاوكات كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئوتوومبێل بە یەكێك لە پێنج كۆمپانیا باشەكانی دنیا هاتنە ئەژمار، وڵاتەكەمان سەركەوتوو بووە لە بونیادنانی هۆكارەكانی گەیاندندا، لەم نێوەندەدا هەناردەكردنمان ژمارەی پێوانەی تۆمار كرد، لە میانەی بڵاوكردنەوەی بە های داهێنان، گشتگیری و كەڵكی دوو لایەنەوە ئابووریمان بە هێزتردەبێت. گرێبەستی تازەی كۆریا بە كۆمەڵێك وەبەرهێنان و بە سەرمایەی 220تریلێون "وون" دەست پێدەكات كە نەخشە ڕێگایەكە  بەرەو دەوڵەتی داهێنەرو گشتگیر، چەقی نەخشە ڕێگاكە خەڵك و ستراتیژیەتی بوژانەوەی نیشتمانییە، بە هیواین ئەم كارە  بازادانێكی گەورە بێت بەرەو پێشەوە، سەرباری ژینگەی نوێ؛ بواری داتای زانیارێكانیش لە خۆدەگرێت، كۆریا پشتگیری كۆڵەكەیەكی تازە دەكات بریتییە لە  Human New Deal  لەم بوارەدا هەوڵدەدین تۆڕێكی كۆمەڵایەتی پتەوتر پێكەوە گرێبدەین، بۆ نموونە بیمەوی تەواو بۆ كرێكاران و هەڵوەشاندنەوەی  پشتگیری زۆرە ملێی  خانەوادەكان، دەستا و دەستكردنی ڕابەرێتی لە میانەی وەبەرهێنان لە تاكەكاندا، هەروەها پشتگیری كاری پێشرەو وەك ئەندازەیی بەرنامەكان و زیرەكی دەستكرد هەلی كاری گونجاویش  بۆ لاوان دەستە  بەردەكەین، دواتر جەخت دەكەینەوە  سەر ئاڵۆگۆڕی دادپەروەرانە بە شێوەیەك كەس لەم گۆڕانكاریانە دوا نەەكەوێت.
پاشان حكوومەتەكەم  كار لە سەر دیدگای بوژانەوەی نیشتمانی دەكات، ئەو بۆچوونە لە میانەی  گرێبەستێكی هەرێمایەتییەوە  دەكەین  بە ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگر، لە ناوچە خۆماڵێكاندا كار لە سەر لامەركەزێتی دارایی دەكەین، لە پایتەختدا بە پێچەوانەوە كار لە سەر ئەو دیدگایە  دەكەین، دواتر لە ڕێگای هاریكارییەكی سەركەوتووی هەرێمایەتییەو ئەو بۆچوونانە دەچەسپێنین، وەك لە شارە گەورەكانی باشووری ڕۆئاوای كۆریادا دەبینرێت. ئابووری بە شێوەی خێراو بە هێز دەبوژێتەوە، بەڵام مەشخەڵی ئەم كارە هێشتا زۆر جێگای ڕۆشن نەكردۆتەوە، بوژانەوە و سوودی  ئابووری لە تەك هەموو گەلدا پیادە دەكەین، ڕووی وڵاتەكە وەك ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگر و هەموو لایەكی درەوشاوە دەبێت. ئەگەر وڵاتێك گەرەكی بێ‌، ببێت بە وڵاتێكی  پێشكەوتوو پێویستە بە ڕێز و پێزانین دەست پێ‌ بكات، دەبێت بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت، هەنگاوێك لە كۆمەڵگایەك، نزیكمان بخاتەوە كە بە هەمەكی و لێبوردن ناسرابێت، نەك جودا خوازی و دوورخستنەوە. كاتێك لە بواری كۆمەڵایەتیدا ئیعتیبارێك بۆ چەوساوەكان دادەنێین و ددان بە جیاوازێكاندا دەنێین،  ڕێز لە بیروبۆچوون و هەڵوێستیان دەگرین، دواتر وڵاتەكەمان زیاتر لە وڵاتێكی پێشكەوتوو نزیك دەبێتەوە.

"هاووڵاتیانی كۆریا"

وەك وڵاتێكی پێشكەوتوو لە سنوورەكانەوە و لە ڕێگای  دەوڵەتی بازرگانی و كردنەوەی بازاڕەوە  دەركەوتین، پیادەی بیرۆكەی قازانجی هاوبەش و هاریكاریمان كرد، كۆریا یەكێكە  لە حەوت دەوڵەتە گەورەكەی  هەناردەكردن لە جیهاندا، بەشداری پێشكەوتنی ئابووری جیهانی كردووە، لە سەرەتاوە حكومەتەكەم لە میانەی هاوبەشی ئابووری هەرێمایەتی و گرێبەستی بازرگانی  ئازادەوە لە تەك ئەندەنوسیا، كەمبۆدیا و ئیسرائیل مەودای هاوكاری فراوان كردووە. ئەگەر دنیا لە تەكماندا كار نەكات، ناتوانین زاڵبین بە سەر COVID-19  و قەیرانی كەش و هەودا، وڵاتی "كۆریا" پردێكە ڕۆڵی هاوكاری دوو لایەنە لە نێوان وڵاتانی پێشكەوتوو و گەشە سەندودا دەبینێت. "كۆریا" بۆ ماوەی دوو ساڵی دانەبڕاو بانگهێشتی حەوت وڵاتە زلهێزەكەی پیشە سازی كردووە، ئەوكارەش بینا لە سەر توانای  هاوكاری و كرانەوە بەڕێوە دەچێت كە ئاماژەیە بۆ سیستمی نوێی جیهان. چالاكانە بۆ بنبڕ كردنی COVID-19هەوڵدەدەین، هەروەسا بۆ دروستكردنی سیستمی ئاشتی و دووبارە بونیاد نانەوەی ئابووری جیهان بە تایبەت  دوای دەورانی COVID-19، هەروەها دروستكردنی سیستمی ئاشتی دوای ئەوەی لە وڵاتێكی گەشە سەندوەوە پەڕینەوە بۆ وڵاتێكی پێشكەوتوو.

یەكەم؛ وڵاتەكەمان دەبێتە ناوەندێكی "پێكوتە" ‌و هەوڵەكانمان بۆ بەرهەمهێنانی دەرمان دەخەینەگەڕ. گەورەترین توانای بەرهەم هێنان لە جیهاندا كۆریاو ئەمریكایە، پێكهێنانی هاوبەشێكی جیهانی بۆ بەرهەم هێنانی پێكوتەی جیهانی، بە مەبەستی ڕابەرایەتی و دەست بەسەرا گرتنی قەیرانە جیهانێكان كە سەرچاوەكەی ڤایرۆس و بەكتریایە و مرۆڤایەتی بە دەستیانەوە دەناڵێنێت، لە میانەی دابینكردنی پشتگیری تەواو، گەیاندنی كەرەستەی سەرەتایی  و چارەسەری پێویست بۆ پێكوتەكان ڕۆلێكی گرنگ دەگێڕێت. حكومەت  هەوڵەكانی خۆی دەخاتە پاڵ توانای كۆمپانیاكان بۆ بەرهەمهێنانی یەكەم پێ‌ كوتەی خۆماڵی لە بازاڕدا كە بەر لە كۆتایی نیوەی ساڵی داهاتوو دەستە بەر دەبێت.


وەرگێڕان/ وەهاب حەسیب محەمەد



ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر