كار و چالاكییەكانی چاوی كورد لە مانگی حوزەیران/2021

ناوەندی چاوی کورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، له‌ ڕێکەوتی 13-6-2021 سیمینارێکی ساز كرد بۆ مامۆستای زانكۆ "دکتۆر هه‌ردی مه‌هدی" له‌ ژێر ناونیشانی "هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران؛ و ئه‌گه‌ر و چاوەڕوانیەکان".
PM:02:06:09/07/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی


ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی، له‌ درێژه‌ی پانێڵ و سیمیناره‌كانی تایبەت به‌ هه‌رێمی كوردستان و گۆڕانکاریەکانی ناوچه‌كه‌، له‌ ڕێکەوتی 13-6-2021 سیمینارێکی ساز كرد بۆ مامۆستای زانكۆ "دکتۆر هه‌ردی مه‌هدی" له‌ ژێر ناونیشانی "هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئێران؛ ئه‌گه‌ر و چاوەڕوانیەکان". 

له‌ پانێڵه‌كه‌دا، "د.هه‌ردی مه‌هدی" كورته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی مێژووی سیاسی هاوچەرخی ئێران و سیستەمە سیاسیەکەی باسكرد، دواتر تیشكی خسته‌ سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن و هەڵبژاردنی سەرۆك کۆمار له‌ ئێران، هاوكات خوێندنەوەی هەمەلایەنی کرد بۆ ئه‌گه‌ری به‌هێزی كاندیده‌كان و سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئێران له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجه‌ سیاسی و جیۆ-پۆڵه‌تیكیەکان و كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی هەڵبژاردن و سیستەمەکە تایبه‌ت به‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان، هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری گۆڕانكاری و لێکەوتە سیاسیەکان و كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر پەیوەندیەکانی ئێران لە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كه‌ کرد.

دواتر هه‌ر یه‌كێك له‌ ئاماده‌بوان سه‌رنج و تێبینیه‌كانی خۆیان خسته‌ ڕوو و گەنگەشەی بابەتەکەیان کرد، بەمەیش بابەتەکە گفتوگۆیەکی گەرموگوڕی لەبارەوەکرا لەلایەن ئامادەبوانەوە.

ئاماده‌بووانی سیمینارەکە پێكهاتبوون له‌م بەڕێزانەی خوارەوە؛ 

1- دکتۆر به‌هرۆز جه‌عفه‌ر.
 
2- مامۆستا ئه‌ژی ئازاد ئه‌بوبه‌كر/ مامۆستای زانکۆ.

3- مامۆستا حسێن ڕابی/ مامۆستای زانکۆ.

4- مامۆستا میران حسن حسێن/ مامۆستای زانکۆ.

5- مامۆستا سیروان حه‌مه‌ شه‌ریف/ ماستەر لە یاسا.
 
6- مامۆستا نه‌وزاد ساڵح/ نوسەر.

7- مامۆستا ڕێبوار محه‌مه‌د/ مامۆستای زانکۆ.

8- مامۆستا سه‌لاح كوردستانی/ نوسەر.

9- مامۆستا جه‌بار محه‌مه‌د/ سەرۆکی کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکان.

10- مامۆستا چرا شه‌ماڵ/مامۆستای زانکۆ.

11- مامۆستا عومه‌ر غوڵامی/ نوسەر.



ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر