كار و چالاكییەكانی چاوی كورد لە مانگی ئازار/2021

"ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی" مانگی ئازار 2021 ــی به‌ كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی به‌ڕێكرد، چالاكییه‌كان هه‌مەچه‌شنن، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی كار و ستراتیژییه‌تی ناوه‌ندایه‌ و پێكهاتوون له‌؛ دیدار، گفتۆگۆ، پانێڵ و سه‌ردانیكردنی ڕێكخراوه‌كان و، پرۆژه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی.
PM:12:04:03/04/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

1- بانگهێشتکردنی‌مان لەلایەن (دەزگای‌ کوردڕاوم,کوردستان دایالۆگ,کارگەی‌ کەلتور) ڕۆژی‌ 4/3/2021بەئامادەبونی‌ تیمی‌ پەیوەندیەکان ,بەمەبەستی‌ ناساندنی‌ هەرسێ کتێبی‌ (کوردڕاوم هزر,شۆڕش و ئازادی‌,گوشارو ئازادی‌).

2- بانگهێشتکردنمان لەلایەن ڕێکخراوى کوردستان دیالۆگ هەفتهى دیالۆگى نیشتمانى بۆ ئەدەبى ئادارى (2021) ئتمادەبونمان وەک تیمى پەیوەندیەکانى ناوەندى چاوى کورد لە ڕۆژى 8/3/2021 بەبەشدارى نوسەران وتوێژەرانى دیارى کورد (ڕێبوار سیوەیلى,عبدالخالق یەعقوب,ڕامیار محمد).


3- وەک هەمیشە ناوەنی‌ چاوی‌ کورد چالاکییەکی‌ ئەنجامدا سەبارەت بە(بەرزبونەوەی‌ نرخی‌ نەوت) لە هۆڵی‌ سیمینارەکانی‌ ناوەنی‌ چاوی‌ کورد ڕۆژی‌ 10/3/2021 
بە ئامادەبونی‌ کۆمەڵێک لە (ئابوری‌ ناسان و ڕۆژنامەنوس و نوسەر ) بەڕێوەچوو.

4- بانگهێشتکردنمان لەلایەن دەزگای‌ هزری‌ شارستانی‌ بە سەرپەرشتی‌ (د.سەید ئەحمەد بەرزنجی‌) بەهاوکاری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ شەهیدان وئەنفال لە پارێزگای‌ هەڵەبجە بۆ زیندو هێشتنەوەی‌ کارەساتی‌ (33)ساڵەی‌ کیمیابارانی‌ هەڵەبجە ڕۆژی‌ 11/3/2021 بەئامادەبونی‌ تیمی‌ پەیوەندیەکانی‌ ناوەندی‌ چاوی‌ کورد.



5- له‌ ڕێكه‌وتی (13-3-2020) ناوه‌ندی چاوی كورد، له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ مامۆستای زانكۆ، ئه‌كادیمیست و، چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسانی "كه‌لار" دیدارێكی پڕ به‌رهه‌می ئه‌نجامدا.

6-بانگهێشتکردن:- لەلایەن ڕادیۆى دەنگى کوردستان بە مەبەستى کردنەوەى ستۆدیۆى دەنگى کوردستان لە وەرزێکى نوێى بە رنامەکانبدا لە ڕۆژى 18/3/2021

7- بانگهێشتکردنمان لەلایەن ناوەندى ڕۆشنگەرى چاودێر بانگەوازى دیالۆگە جیاوازەکان ڕۆژى 27/3/2021 لە پێنجەم دیالۆگى سەکۆى جیاوازبەناونیشانى (پێناسەو کێشەکانى چەمکى پیاوەتى لە کوردەواریدا) کەبۆ توێژەر و مامۆستاى زانکۆ (د.چۆمان هەردى)سازکرابوو.









ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر