له ڕێكه‌وتی (13-3-2020) ناوه‌ندی چاوی كورد، له‌گه‌ڵ به‌شێك له مامۆستای زانكۆ، ئه‌كادیمیست و، چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسانی "كه‌لار" دیدارێكی پڕ به‌رهه‌می ئه‌نجامدا، له ده‌ستپێكی دیداره‌كه؛ سه‌رۆكی ناوه‌ند چاوی كورد، به‌كورتی ده‌رباره‌ی ڕابردوودی ناوه‌نده‌كه دوا و له هه‌مان كاتدا ستراتیژ و، كار و، ئامانجی ناوه‌ندی، بۆ ئاماده‌بووان خسته‌روو، كه چۆن ناوه‌ند به‌و په‌ڕی لێبڕان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌می، به‌رده‌وامی به‌كاری خۆیداوه و دواتر هه‌ریه‌ك له به‌شه‌كانی ناو ماڵپه‌ڕ و بۆرده‌كان و، بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ند بۆ ئاماده‌بووان خرایه ڕوو.
دواتر هه‌ریه‌ك له ئاماده‌بووان پاش هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌رنجی به‌رده‌وامیان بۆ ماڵپه‌ڕ و بڵاو كراوه و كاره‌كانی ناوه‌ند و، ئاگا‌داربوو‌نیان له‌كاره‌كان له ماوه‌ی ڕابردوودا، سه‌رنج و پێشنیاری نوییان بۆ كاره‌كانی داهاتووی ناوه‌ند خسته‌ڕوو، تا بكرێته بنیچینه‌ی كار و، كاری به‌رده‌وامی له‌سه‌ر بكرێت كه پێكهاتبوون له ( كاركردن له‌سه‌ر توێژینه‌وه جیهانییه گرنگه‌كان كه ده‌رباره‌ی كورد نووسراون، گرنگیدان به توێژینه‌وه و توێژه‌ری كورد، بڵاو كردنه‌وه و وه‌رگێڕانی توێژینه‌وه‌كان بۆ سه‌ر زمانه‌كانی دیكه، وه‌شانی ناوه‌ند چاوی كورد به زمانه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی-فارسی-توركی و، كاركردن له‌سه‌ر بونیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی كوردستان له‌هه‌موو كه‌رته‌كانی وه‌ك؛ پیشه‌سازی و ئابووری و مرۆڤ‌سازی و هۆشیاركردنه‌وه...هتد)
له كۆتایی دیداره‌كه ناوه‌ندی چاوی كورد وه‌ك رێز و پێ‌زانین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشییه به‌ڕێز " د.ئومێد به‌رزان برزو" وه‌ك هاوكارێكی به‌رده‌وام و ڕاوێژكاری زمانه‌وانه‌ی ناوه‌ندی چاوی كورد، به‌هۆی وه‌رگرتنی نازناوی زانستی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی زانستی بۆ "پرۆفیسۆر" له زمانی كوردیدا.
ئه‌مانه و چه‌ند ته‌وه‌ر و پرسێكی دیكه گفتووگۆی ڕژدی له‌باره‌وه كرا‌و و، ناوه‌ندی چاوی كورد به بایه‌خ و گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته سه‌رجه‌م پێشنیازه‌كان و به‌هه‌ندی وه‌رده‌گرێت، ده‌یكاته پڕۆژه‌ی كاره‌كانی داهاتووی.
ئاماده‌بووانی به‌شدار بوو پێكهاتبوون له؛
1-ده‌شتی عه‌لی ڕه‌شید – مامۆستای زانكۆ
2-یادگار عه‌لی محه‌مه‌د – مامۆستای زانكۆ
3-پشیتوان حه‌مه سه‌عید- مامۆستا
4-ساڵح هه‌لاج - شاعیر و نووسه‌ر
5-حسێن عه‌زیز محه‌مه‌د – چالاكوان
6-سه‌ریاس ئیبراهیم – چالاكوان
7-رێبوار عه‌بدولكه‌ریم عه‌زیز – چالاكوان
8-زانا فه‌قێ – مامۆستای زانكۆ
9-د.ئومێد به‌رزان برزوو – مامۆستای زانكۆ
10-جیهان محه‌مه‌د ئیبراهیم فه‌رمانبه‌ر
11-نه‌جم باجه‌لان
12-سۆران حسێن حه‌مه ساڵح