له ڕێكه‌وتی 10/3/2021 ناوه‌ندی چاوی كورد، پانێڵێكی سازكرد به ناونیشانی " به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت" به ئاماده‌بوونی به‌شێك له ئابوورییناسان و شاره‌زایانی بواری ئابووری و نه‌وت.
له پانێڵه‌كه‌دا ئه‌و پرسیاره خرایه ڕوو؛ ئایا به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت چۆن به قازانج له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و ئابوورییه‌كه‌ی ده‌شكێته‌وه؟
چ كاریگه‌رییه‌ك ده‌كاته سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌رێم؟
ئاماده‌بووانی به‌شداربوو؛ تیشكیان خسته سه‌ر هۆكاره‌كانی پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وت و گه‌ڕاندیانه‌وه بۆ دروستكردنی ڤاكیسنی "ڤایرۆسی كۆرۆنا" و له‌ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، وه‌ستانی كارگه گه‌وره‌كان و كه‌م به‌كارهێنانی نه‌وت، كه بووه هۆی دابه‌زینی نرخه‌كه‌ی. هاوكات؛ بڕیاره‌كانی ڕێكخراوی ئۆپیك و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نرخی نه‌وت و هه‌نارده‌كردنی.
له هه‌مانكاتدا په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان و ڕێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد ئاماژه‌یان به‌وه‌دا؛ ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و گرنگی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و واده‌كات نه‌چێته ژێرباری داواكارییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ند و، هه‌رێم بتوانێت سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام بێت له فرۆشتنی نه‌وت، بژێوی و بوودجه و، مووچه‌ی لێ دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلان و ستراتیژی نوێ دابڕێژێت، ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه بتوانێت كه‌رته‌كانی دیكه‌ی ئابووری ببوژێنێته‌وه. پاش گفتوگۆیه‌كی تێروته‌سه‌ل و ڕوانین له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه ده‌رباره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت پانێڵه‌كه كۆتایی پێهات.
ئاماده‌بووانی به‌شدار بوو پێكهاتبوون له؛
1-د. كامه‌ران ئه‌حمه‌د حه‌مه - پسپۆڕی ئابووری.
2-ئه‌میر قه‌ساب - نوێنه‌ری یه‌كێتی ئابوورییناسان.
3-بێستوون سابوراوایی – پێسپۆڕی ئابووری.
4-د. كامه‌ران قادر – پیشۆڕی ئابووری.
5-دابان عه‌بدولواحید – ئابوورییناس.
6-د. خالید حه‌یده‌ر – پسپۆڕی ئابووری.
7-به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د – ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوه‌به‌ری هاورده‌كاران.
8-سۆران عه‌بدولغه‌فور – چاودێری بازرگانی.
9- مامۆستا ڕێبوار محەمەد- ماستەر لەگرێبەستەكانی نەوت.