كار و چالاكییەكانی چاوی كورد لە مانگی شوبات/2021

"ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی" مانگی شوبات 2021 ــی به‌ كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی به‌رێكرد، چالاكییه‌كان هه‌مەچه‌شنن، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی كار و ستراتیژییه‌تی ناوه‌ندایه‌ و پێكهاتوون له‌؛ دیدار، گفتۆگۆ، پانێڵ و سه‌ردانیكردنی ڕێكخراوه‌كان و، پرۆژه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی.
PM:01:48:03/03/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
دیدار، گفتۆگۆ، پانێڵ و سه‌ردانیكردنی ڕێكخراوه‌كان و، پرۆژه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی لە دریژەی کارو چالاکیەکانی (ناوەندی چاوی کورد) بۆ مانگی شوبات/2021 دابووە.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


1- لەسەر بانگهێشتی فەرمی "یەكێتیی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان" تیمی پەیوەندییەكانی "ناوەندی چاوی كورد" ڕۆژی 2/2/2021 بەشداربوون لە ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی"بوژانەوە". كەلە لایەن ڕێكخراوی ناوبراوەوە لە كارگەی جگەرەی سلێمانی ڕێكخرا.

2- سەرۆکی ناوەند بەدەم بانگهێشتی ڕێکخراوی "دیالۆگ و کلتور" ڕۆیشت کە ساڵانە مەراسیمێک بۆ پێکهاتەکانی کوردستان لە سلێمانی ساز دەکات. پاشان بۆردی ئەكادیمی "ناوەندی چاوی كورد" ڕۆژی 3/2/2021 دیدارێكی فراوانی بۆ هونەرمەندان و مامۆستایانی زانكۆ لەبواری "هێزی نەرم و هێزی نەرمی كورد" لە هۆڵی سیمینارەكانی ئۆفیسی ناوەند سازكرد، لە سیمینارەكەدا؛ ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندانی كورد بەشدارییان كردوو، گفتوگۆیەكی تێروتەسەلكرا سەبارەت بە شێوازی بەكارهێنانی هێزی نەرمی كورد، لەبەرانبەر ئەو هێزە نەرمەی كە وڵاتانی دەووروبەر لەدژی كورد و هەرێمی كوردستان بەكاری دێنن.

3- لەسەر بانگهێشتی فەرمی "ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر" ڕۆژی 6/2/2021 تیمی پەیوەندییەكانی "ناوەندی چاوی كورد" بەشداری دیالۆگێكی فراوانیان كرد بەناوی" كاریگەری لۆژیك لەزانستە ئیسلامییەكاندا"  بۆ "پرۆفیسۆر سەباح بەرزنجی" سازكرابوو.


4- ڕۆژی 9/2/2021 تیمی پەیوەندییەكانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بەشداری یادكردنەوەی مامۆستا "ئازاد حەمدی" كرد، كە یەكێك بوو لەفراوانترین مەراسیمەكانی ساڵ.

5- ڕۆژی 13/2/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی دەزگای " ڕوانگەی نوێنەرایەتی ئێراق –مەدارك"  تیمی پەیوەندییەكانی "ناوەندی چاوی كورد" بەشداریكرد لە خستنە ڕووی ڕاپۆرتێك سەبارەت بە" ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق" كە تیایدا گفتوگۆی فراوانكرا سەبارەت بە كارو ئەدای ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیراق لەم خولەی ئیستایدا.

6- ڕۆژی 17/2/2021  لەسەر داوای فەرمی "پەرستگای زەردەشتییان" تیمی پەیوەندییەكانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بەشداری لە كۆڕێك كرد كە بۆ "ئاسرەوان قادرۆك" سازكرا، كۆڕەكەش بەبۆنەی "جەژنی ژنانی زەردەشتیییه‌وە سازكرابوو.

7- ڕۆژی 17/2/2021 ستافی كارگێڕی "ناوه‌ندی چاوی كورد" سەردانی كەناڵی سلێمانی كرد، بەبۆنەی كردنەوەی نوسینگەی نوێی كەناڵەكەوە، بڕیار لەكاری پێكەوەیی و هاوبەش درا. لەئایندەی نزیكدا پرۆژەی هاوبەش ئەنجام دەدرێت.

8- ڕۆژی 20/2/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی "ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد – بەریتانی" تیمی پەیوەندییەكانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بەشداری لە كۆڕێكی شیعر خوێندنەوە كرد، كە بۆ شاعیر "سەروەر غەمبار" سازكرا، هاوكات مەراسیمی ناساندن بۆ كتێبی "قسەی خەڵك" ئەنجامدرا كەلە نوسینی "هامنۆ بەختیار" بوو.

9- ڕۆژی 20/2/2021 تیمی پەیوەندییەكانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بەشداریكرد لە دەستپێكی وەرزی نوێی كاركردنی "پلاتفۆرمی دابڕان" كە بە سیمینارێك بەناونیشانی" لۆژیك و فەلسەفە لە جیهانی ئیسلامیدا" بۆ تویژەر" دكتۆر نەوزاد جەمال" دەستی پێكرد.

10- ڕۆژی 22/2/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی "ڕێكخراوی زامی كوردستان" تیمی پەیوەندییەكانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بەشداریكرد لە سیمینارێكی فراوان سەبارەت بە "ڕۆڵی میدیا لە تێكشكاندنی بەهاكانی كۆمەڵگەدا" كەلە دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان بەڕێوەچوو.

11- ڕۆژی 24/2/2021 بۆردی ئەكادیمی "ناوه‌ندی چاوی كورد" لەهۆڵی سیمینارەكانی ناوەند، سیمینارێكی فراوانی سازكرد بەناوی" هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێر" لەو سیمینارەدا زۆرێك لە سەرنووسەری سایتەكانی سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆ بەشداربوون و، دید و سەرنجی خۆیان خستە ڕوو.

12- ڕۆژی 27/2/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی "بنكەی ڕوناكبیری گەلاوێژ" تیمی پەیوەندییەكانی "ناوه‌ندی چاوی كورد" بەشداربوون لە سیمینارێكی ئەدەبی بەناوی "لەنێوان  خەوما و مەسەلەی ویژدان" كە بۆ "ئازاد تۆفیق" ڕێكخرابوو.



ئه‌م بابه‌ته 349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر