هێرشه‌كانی سه‌ر پایته‌ختی هەرێمی كوردستان

ناونیشانی پانێڵێكی ناوه‌ندی چاوی كورد بوو، له‌ ڕێككه‌وتی 24-2-2021 بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی ڕێكخست، گفتوگۆی ڕژد و چڕ كرا ده‌رباره‌ی " هۆ و هۆكردی پشت هێرشه‌كان و دووباره‌ بوونه‌وه‌یان" سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ باسكرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا.
PM:09:34:25/02/2021
دۆسیە: پانێل
لە دریژەی پانێڵەکەدا، باسی دەرئەنجامە ئەرێنی و نەرێنییەکانی هێرشی ئەم دواییەی سەر پایتەختی هەرێمی کوردستان کرا.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

 
ناونیشانی پانێڵێكی ناوه‌ندی چاوی كورد  بوو، له‌ ڕێككه‌وتی 24-2-2021  بۆ ژماره‌یه‌ك له‌ چاودێری سیاسی و ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌رانی ڕێكخست، گفتوگۆی ڕژد و چڕ كرا ده‌رباره‌ی "هۆ و هۆكردی پشت هێرشه‌كان و دووباره‌ بوونه‌وه‌یان" سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه‌ باسكرا و تیشك خرایه‌ سه‌ر سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پێگه‌كه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌دا. هه‌ر له‌ درێژه‌ی گفتوگۆی ناو پانێڵه‌كه‌ ئاماده‌بووان  چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی و وابه‌سته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستانیان وروژاند و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا "پێویسته‌ ناو ماڵی كورد ڕێكبخرێته‌وه‌ و، هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر و تێكدانی ته‌ناهی و ئارامییه‌كه‌ی، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته‌ هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی؛ نێوده‌وڵه‌تی-هه‌رێمایه‌تی-ناوخۆ، پێداچوونه‌وه‌یه‌ك به‌ ستراتیژ و سیاسه‌تیدا بكات و، بتوانێت مامه‌ڵه‌ی دروستتر له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكات"  

ئاماده‌بووانی به‌شدار بوو پێكهاتبوون له‌؛ 

1-دڵشاد نامیق – مامۆستای زانكۆ 

2-به‌هرۆز جه‌عفه‌ر- سه‌رۆكی په‌یمانگای میدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی 

3-خه‌ڵه‌ف غه‌فور – سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی مەودا میدیا 

4-حه‌سه‌ن جه‌باری – سیاسه‌تڤان 

5-بارام سوبحی - ڕۆژنامه‌نووس 

6-ڕێبوار محه‌مه‌د – نووسه‌ر و ئابووریناس 

7-ئیبراهیم حاجی زه‌ڵمی – مامۆستای زانكۆ 

8-عومه‌ر غوڵامی – ڕۆژنامه‌نووس 

9-سه‌رهه‌د شێخه‌ - ماسته‌ر له‌ جیۆپۆڵه‌تیك 

10-قوته‌یبه‌‌ فازڵ – نووسه‌ر












ئه‌م بابه‌ته 382 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر