هونه‌ر؛ وه‌ك هێزی نه‌رم

له‌ دونیای نوێ و هه‌نووكه‌یدا سیاسه‌تی میلله‌تان و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ ڕێگه‌ی هێزی نه‌رم -Soft power بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هێزێك كاریگه‌ری ڕیشه‌یی به‌ له‌سه‌رخۆیی جێده‌هێڵێت و لێكه‌وته‌ی ده‌بێت.
PM:08:45:03/02/2021
دۆسیە: پانێل
لە درێژەی پانێلەکەدا باس لە چۆنێتی بەکارهینانی هونه‌ر؛ وه‌ك هێزی نه‌رم، هێزی نه‌رمی كورد، بۆ پارێزگارکردن لە كولتوور و، فه‌رهه‌نگ کرا.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


له‌ دونیای نوێ و هه‌نووكه‌یدا سیاسه‌تی میلله‌تان و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌ ڕێگه‌ی هێزی نه‌رم -Soft power بۆ دونیای ده‌ره‌وه‌ی خۆیان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هێزێك كاریگه‌ری ڕیشه‌یی به‌ له‌سه‌رخۆیی جێده‌هێڵێت و لێكه‌وته‌ی ده‌بێت، "هێزی نه‌رم" خۆی له‌ زۆر بواردا ده‌بینێته‌وه‌ وه‌ك؛ كاركردن له‌سه‌ر كولتوور و، فه‌رهه‌نگ و، كولتوور یه‌كێكه‌ له‌وانه‌، له‌ سۆنگه‌ی به‌رپرسیاری و مامه‌ڵه‌كردنی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌م چه‌مكه‌ نوێیه‌. له‌ ڕێككه‌وتی (3/2/2021) ناوه‌ندی چاوی كورد له‌ ژێر ناونیشانی (هونه‌ر؛ وه‌ك هێزی نه‌رم، هێزی نه‌رمی كورد) به‌ به‌شداری كۆمه‌ڵێك له‌ هونه‌رمه‌ندان له‌ بواره‌ جیاوازه‌كان پانێلێكی ساز كرد. 

هونه‌رمه‌ندان و میوزیسیانان هاو بۆچوونێكی كۆیان هه‌بوو ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی؛ پێویسته‌ كورد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ گونده‌كان و كولتوور و ڕه‌سه‌نێتی كورد، كۆ بكرێته‌‌وه‌ و دووباره‌ بخرێنه‌وه‌ به‌رچاو، به‌ر گوێی میلله‌تی خۆمان و دونیای ده‌ره‌وه،‌ چونكه‌ فه‌رهه‌نگ و كولتووری كورد گه‌لێك ده‌وڵه‌مه‌نده‌ و وه‌ك پێویست سوودی لێ وه‌رنه‌گیراوه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ درا بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر بكه‌ینه‌ ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان پێویسته‌ ده‌وڵه‌ت بین، خه‌ونی ده‌وڵه‌ت-بوون له‌ "ئه‌حمه‌دی خانی"یه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات تا ئێستای هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌رانی كورد به‌ گشتی. 
 
له‌ درێژه‌ی پانێڵه‌كه‌دا ئاماده‌بووانی به‌شداربوو كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌یان هه‌بوو؛ كه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ بگرین له‌ هاتنی كولتووری بیانی و بڵاوبوونه‌وه‌ی، هه‌بوونی كه‌ناڵێكی تایبه‌ت ڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتی بكات و كه‌رتی تایبه‌تی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كایه‌ جیاوازه‌كانی دیكه‌ی هونه‌ر، وه‌ك چاره‌سه‌ر خرایه‌ ڕوو.
  
هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌یان نه‌شارده‌وه،‌ تا ڕاده‌یه‌ك نا-ئومێد و تووڕه‌ن له‌ هاوكارینه‌كردنیان و به‌و هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كاریان هه‌یه و له‌ ئێستادا‌ ڕاگیراوه، ‌"ناوه‌ندی چاوی كورد" به‌ بایه‌خه‌وه‌ سه‌رنج و تێبینی و ڕاسپارده‌كان وه‌رده‌گرێت، ده‌یكاته‌ پڕۆژه‌ی كاركردنی؛ له‌ رێگه‌ی كاری پراكتیكی و به‌شێوه‌ی تیۆری و زانستی له‌ ڕێگه‌ی وێب سایته‌كه‌یه‌وه‌.  

ئاماده‌بووانی به‌شدار بوو پێكهاتبوون له‌:- 

1-ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داغی – میوزیسیان 

2-خالید سه‌ركار – میوزیسیان 

3-یاسین قادر به‌رزنجی – نووسه‌ر و شانۆكار 

4-حه‌مه‌ ڕه‌شید هه‌ره‌س – هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر 

5-عادل محه‌مه‌د- نووسه‌ر و میوزیسیان – قوتابی دكتۆرا له‌ میوزیك 

6-لوقمان سه‌لیم – هونه‌رمه‌ند 

7-عه‌لی كه‌ریم – هونه‌رمه‌ند 

8-ڕێژه‌ن حه‌سه‌ن – نووسه‌ر و میوزیسیان 

9-هێمن قه‌ره‌هه‌نجیری – نووسه‌ر و شانۆكار 

10-دێرین محه‌مه‌د – شانۆكار

گەلەری وینەکان









ئه‌م بابه‌ته 287 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر