كار و چالاكییەكانی چاوی كورد لە مانگی كانونی دووەم/2021

"ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی" مانگی كانونی دووه‌می 2021 ــی به‌ كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی به‌رێكرد، چالاكییه‌كان هه‌مەچه‌شنن، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی كار و ستراتیژییه‌تی ناوه‌ندایه‌ و پێكهاتوون له‌؛ دیدار، گفتۆگۆ، پانێڵ و سه‌ردانیكردنی نوێنه‌رایه‌تی و، كۆنسوڵیییه و‌‌، ڕێكخراوه‌كان و، پرۆژه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی.
PM:08:19:01/02/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
دیدار، گفتۆگۆ، پانێڵ و سه‌ردانیكردنی نوێنه‌رایه‌تی و، كۆنسوڵیییه و‌‌، ڕێكخراوه‌كان و، پرۆژه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی لە دریژەی کارو چالاکیەکانی (ناوەندی چاوی کورد) بۆ مانگی كانونی دووەم/2021 دابووە.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

"ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی" مانگی كانونی دووه‌می 2021 ــی به‌ كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی به‌رێكرد، چالاكییه‌كان هه‌مەچه‌شنن، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی كار و ستراتیژییه‌تی ناوه‌ندایه‌ و پێكهاتوون له‌؛ دیدار، گفتۆگۆ، پانێڵ و سه‌ردانیكردنی نوێنه‌رایه‌تی و، كۆنسوڵیییه و‌‌، ڕێكخراوه‌كان و، پرۆژه‌ و كاری پێكه‌وه‌یی. 
 
1- ڕۆژی 9/1/2021 لە هۆڵی سیمینارەكانی ئۆفیسی "ناوەندی چاوی كورد" پانێلێكی فراوان بۆ پسپۆڕان و شارەزایانی بواری پەروەردە سازكرا بەناوی " ئاستەنگەكانی بەردەم پەروەردە و فێركردن لە دواكەوتن و درەنگ دەستپێكردنەوەی خوێندندا".

بەشدارانی پانێلەكە بریتی بوون لەم شارەزایانەی خوارەوە:

1-مامۆستا ڕزگار حەسەن.

2-مامۆستا عەلی عەبدوڵا.

3-مامۆستا دڵشاد نامیق.

4-مامۆستا بابان جەعفەر.

5-مامۆستا سەعید ئەحمەد.

6-مامۆستا عەبدوڵا سور.

7-مامۆستا محەمەد نەجمەدین.

8-مامۆستا ئاسۆ جەمال موختار.

9-مامۆستا عومەر ساڵح.

10-مامۆستا كنێر عەبدوڵا.

11-مامۆستا مستەفا زەنگەنە.

12-مامۆستا شڤان ڕەزا.



2- هەمان ڕۆژی 9/1/2021  تیمێكی بۆردی پەیوەندییەكانی "ناوەندی چاوی كورد" لەسەر بانگهێشتی فەرمی ڕێكخراوی "كوردستان دیالۆگ" بەشداری مەراسیمی بڵاوكردنەوەو ناساندنی كتێبی "بیرەوەری مێژوویی لە تێڕوانینی كوردێكی نەتەوەییەوە" بوو.

3- لەسەر بانگهێشتی فەرمی  ناوەندی "ژنۆلۆژی" تیمێكی بۆردی پەیوەندییەكانی ناوەندی "چاوی كورد"  ڕۆژی 10/1/2021  بەشداربوون لە سیمینارێكی فراوان دەربارە "ئەزموونی ژنانی هونەرمەند و ڕوانگەی ژنۆلۆژی".

4- ڕۆژی یەكشەممە؛  لەئۆفیسی سەرەكی ناوەندی چاوی كورد، پێشوازی كردن لە میدیاكارانی ناسراوی شاری سلێمانی"كاوە ئەمین" و "نامۆ ئەحمەد سەلام" كە بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەكاروچالاكییەكان و بەرەوپێشەوە چوونەكانی چاوی كورد، سەردانی ئۆفیسی چاوی كوردیان كرد.

5- ڕۆژی دووشەممە 11/1/2021 لەسەر بانگهێشتی فەرمی تۆڕی "مەودا میدیا" ستافێكی چاوی كورد بەسەرپەرشتی سەرۆكی ناوەند، لە سلێمانی- هۆڵی خاك، بەشداربوون لە مەراسیمی یادی سێ ساڵەی "مەودا میدیا".

6- هەمان ڕۆژی 11/1/2021  ستافێكی بۆردی پەیوەندییەكانی چاوی كورد بەشداربوون لە ئێوارە كۆڕی شیعری و ناساندنی "وڕێنەكانی كاتژمێر 25" كە بۆ  دكتۆر بەهات حەسیب قەرەداغی سازكرابوو.

7- ڕۆژی چوارشەممە 13/1/2021  ستافی چاوی كورد سەردانی شاری هەولێری كردو، "دیداری چاوی كورد و ڕۆشنبیرانی پایتەخت" بەڕێوەچوو. لەدیدارەكەدا ڕۆشنبیرانی پایتەخت بە وردی قسەیان لەسەر كاروچالاكییەكانی چاوی كورد كرد و، كۆمەڵێك پێشنیاری بەپێزیان بۆ پێشخستنی چاوی كورد پێشكەشكرد.

8- ڕۆژی 16/1/2021 لە هۆڵی سیمینارەكانی ئۆفیسی چاوی كورد، لەیادی "95 ساڵە"ی لكاندنی ویلایەتی موسڵ بەئێراقی عەرەبییەوە، بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد، پانێلێكی فراوانی بۆ كۆمەڵێك توێژەر و شارەزای بوارەكانی" نەوت، مێژوو، جوگرافیای سیاسی" ئەنجامدا و، بە چڕی باس لە لێكەوتەكانی لكاندنی ویلایەتی موسڵ بەئیراقەوە كرا.



9- ڕۆژی 18/1/2021  تیمێكی بۆردی پەیوەندییەكانی ناوەندی چاوی كورد، لەسەر بانگهێشتی فەرمی، لەشاری سلێمانی-هۆڵی خاك، بەشداری لەمەراسیمی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبی "ژیانی من" لەنوسینی "گۆڵدا مائیر" و وەرگێڕانی "شەفیقی حاجی خدر" كرد.

10- ڕۆژی 20/1/2021 سەردانی ستافی چاوی كورد بۆ هەولێری پایتەخت و بەڕێوەچوونی ژمارەیەك دیداری گرنگ، بەمەبەستی خۆناساندن و بەڕێوەبردنی پرۆژەی هاوبەش و زیاتر بەرەوپێشەوەبردنی كوالێتی كارەكانی ناوەندی چاوی كورد.

لەمیانەی ئەجێندای سەردانەكەدا:

لەدیوانی وەزارەتی ئەوقاف سەردانی "مەریوان نەقشبەندی" بەڕێوەبەری "دڵنیایی جۆریی" لە وەزارەتی ئەوقاف كرا،دوای تاوتوێكردنی كارەكان و پرۆژەكانی چاوی كورد، بڕیاریدا هەموو توانایەكی خۆی بۆ پێشخستنی كارەكانی چاوی كورد بخاتە كار.




-
 لە بارەگای كونسوڵخانەی "كۆماری ئەرمینیا" ستافی چاوی كورد دیدارێكی پڕبایەخی لەگەڵ بەڕێز"ئەرشاك مانۆكیان" كونسوڵی گشتی ئەرمینیا ئەنجامدا و ژمارەیەك بیرۆكە و پێشنیار بۆ كاری هاوبەشی نێوان چاوی كورد و دەزگا هاوشێوەكانی كۆماری ئەرمینیا تاوتوێ كران. 



هەمان ڕۆژ لە ئۆفیسی هەماهەنگی یەكێتیی ئەورووپا" لەشاری هەولێر، ستافی چاوی كورد دیدارێكی پڕبایەخی لەگەڵ "ڤینسیۆ گییۆ بوپۆ" نوێنەری یەكێتیی ئەورووپا لەكوردستان ئەنجامدا.

لەمیانەی دیدارەكەدا زۆر بەوردی تیشك خرایە سەر كاروچالاكییەكانی "چاوی كورد" و ژمارەیەك بیرۆكە بۆ كاری هاوبەش بەهەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی یەكێتیی ئەورووپا تاوتوێكران، لەسەر پێشنیاری ئۆفیسی هەماهەنگی یەكێتیی ئەورووپا، یەكێك لە بیرۆكەكانی چاوی كورد كرایە پرۆژەیەك و لەئایندەدا كاری لەسەر دەكرێت.



11-
 ڕۆژی 22/1/2021  لەسەر بانگهێشتی "ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ" و لەساڵیادی "دامەزراندنی كۆماری كوردستان لە مهاباد"، تیمێكی بۆردی پەیوەندییەكانی چاوی كورد بەشداری كرد لە سیمینارێكی فراوان بەناوی " ناسیۆنالیزم و ناسیۆنالیزمی كوردی" كە بۆ هەریەك لەتوێژەران " مامۆستا جەعفەر، عەبدوڵای ڕەسولی، دكتۆر كەیوان ئازاد ئەنوەر" سازكرابوو.


12- ڕۆژی 23/1/2021 بۆردی پەیوەندییەكانی چاوی كورد بەسەرپەرشتی سەرۆكی ناوەند، لەسەر بانگهێشتی " ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر و پلاتفۆرمی دابڕان" بەشداربوون لە سیمینارێكی فراوان كەبۆ توێژەر "لهۆن قادر" سازكرابوو بەناونیشانی " وەهمی ژیانی شایستە لەنێو كەلتوری نائەقڵانیدا".

13- لەسەر بانگهێشتی فەرمی دەزگای ڕۆشنبیری و راگەیاندنی لقی 4ی "پارتی دیموكراتی كوردستان" بۆردی پەیوەندییەكانی ناوەندی چاوی كورد بەشداربوون لەسیمینارێكی فراوان  سەبارەت بەمیدیای كوردی ڕێكخرابوو بەناونیشانی "میدیای كوردی لەنێوان ئازادی و قەیران و بەرپرسیارێتیدا". سیمینارەكە بۆ هەریەك لەتوێژەران "د.نەزاكەت حسێن، د.یەحیا ڕێشاوی، كامەران عەبدوڵا" ڕێكخرابوو.

14- ڕۆژی 25/1/2021  ستافی ناوەندی چاوی كورد سەردانی  ئۆفیسی سلێمانی "ڕێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی" كرد، بەمەبەستی یەكترناسین و هاوكاری دوولایەنە.

لەدیدارێكی پڕبایەخدا لەگەڵ "هۆشیار مستەفا" بەرپرسی ئۆفیسی سلێمانی ڕێكخراوی خاچی سور، باسی كارو چالاكییەكانی چاوی كورد و پرۆژەكانی ئایندەی كرا، هاوكات  بەرپرسی ئۆفیسی خاچی سور، ستایشی سەردانەكە و، بەڵێنی هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ چاوی كورد دا.



15- ڕۆژی 28/1/2021 لەسەر بانگهێشتی " ڕێكخراوی كوردستان دیالۆگ" تیمێكی بۆردی پەیوەندییەكانی چاوی كورد، بەشداری بوون لەدیداری فراوانی  ناساندن و بڵاوكردنەوەی ڕۆمانی " تۆڵە" كەبۆ خەبات و ماندووبوونی شەهید "عەبدوڵا ئاغا" نوسراوە.

16- ڕۆژی 30/1/2021 له‌ سه‌ر بانگهێشتی " ده‌زگای میدیایی ڕاچڵه‌كین و ڕێكخراوی ڕێباز فاوه‌نده‌یشن" تیمێكی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كانی چاوی كورد له‌ هۆڵی  ئوتێل "های كریست" له‌ پارێزگای سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی پرۆژه‌ی كولتووری كه‌ پێكهاتبوون له‌ چه‌ند كتێبێك له‌ بواره‌ جیاوازه‌كاندا.









ئه‌م بابه‌ته 245 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر