دیداری چاوی کورد و نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوو "ناوه‌ندی چاوی كورد" و " به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا-هه‌ولێر" له‌گه‌ڵ "ڤینسۆ-گیۆم پوپۆ" نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆبووه‌وه‌.
PM:02:55:23/01/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
گفتوگۆکردن دەربارەی کار و برۆژەی هاوبەش.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

له‌ دیدارێكدا هه‌ردوو "ناوه‌ندی چاوی كورد" و " به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا-هه‌ولێر" له‌گه‌ڵ ڤینسۆ-گیۆم پوپۆ" نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، كۆبووه‌وه‌. 

"مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی" سه‌رۆكی ناوه‌ند؛ به‌كورتی باسی له‌ ئامانج و كاره‌كانی ناوه‌ندكرد و، كارنامه‌ی كاروچالاكییه‌كانی له‌ كتێبێكدا پێشكه‌ش به‌ به‌ڕێزیان كرد، دواتر به‌ ووردی گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و هاوكارییه‌كانی كورد و ئه‌وروپا له‌ ڕابردوو له‌ ئێستادا، به‌ڕێز  "ڤینسۆ" ئامار و داتای هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپای خسته‌ ڕوو كه‌ ساڵانه‌ هاوكاری سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان ده‌كه‌ن له‌ بواره‌كانی (ته‌ندروستی-په‌روه‌رده-جێنده‌ر...هتد). 

به‌ڕێزیان به‌یاخه‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌كانی "ناوه‌ندی چاوی كورد"ی ڕوانینی و پڕۆژه‌ و پێشنیازی خسته‌ڕوو و، پاشان گفتۆكرا ده‌رباره‌ی پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش و جێبه‌جێكردنیان له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا. ‌       

گەلەری وێنەکان 




ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر