"لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌ ئێراق"ه‌وه

له‌ ڕێككه‌وتی (16/1/2021) پانێڵێكی ساز كرد بۆ " ڕێبوار محەمەد" توێژەری یاسای نەوت، ده‌رباره‌ی یادی (95) ساڵه‌ی "لكاندنی ویلایه‌تی موسڵ به‌ ئێراق"ه‌وه، له‌ درێژه‌ی پانێڵه‌ جیاوازه‌كانی" ناوه‌ندی چاوی كورد" له‌سه‌ر پرسه‌ چاره‌نووس ساز و هه‌نووكه‌ییه‌كان.
PM:11:44:16/01/2021
دۆسیە: پانێل
له‌ درێژه‌ی پانێڵه‌کەدا باس لەو ستەمە گەورەیە کرا کە چەندین ساڵە گەلی کورد پێوەی دەناڵێنێت و، چۆن بەنەوتی خۆی ژێر دەستەی عەربی ئێراقی کراوە.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایان له‌ مێژووی ئێراق و ناوچه‌كه.‌ له‌ پانێله‌كه‌دا گفتوگۆیه‌كی ڕیشه‌یی كرا ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رج، لێكه‌وته‌ مێژووییه‌كان، ده‌رئه‌نجام و هۆكاره‌كان له‌ كۆنه‌وه‌ تا هه‌نووكه‌ و په‌یوه‌ست به‌ ئاریشه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كانی كوردستان و ئێراق (كورد-نه‌وت، كورد و ململانێ سیاسییه‌كان).

ئاماده‌بووانی به‌شداربوو، هه‌ڵوێسته‌یه‌كی ڕژد یان كرد له‌سه‌ر ڕه‌هه‌نده‌ مێژووییه‌كان دید و تێڕوانینی جیاواز خرایه‌ به‌رباس و گفتوگۆ.

به‌شداربووان پێكهاتبوون له‌؛

1- د. كه‌یوان ئازاد ئه‌نوه‌ر
2- د. هۆگر مه‌حمود
3- د. عه‌بدولوه‌هاب چروستانی
4- هاوڕێ جه‌بار
5- د. پشكۆ حه‌مه‌ تایه‌ر
6- نه‌وزاد ساڵح
7- د.شوان مسته‌فا
8- سامان ساڵح
9- د.كارزان محمد
10- ڕێبوار محمد
11- گۆران قادر

گەلەری وێنەكان












ئه‌م بابه‌ته 259 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر