چاوی كورد دیداری دیالۆگی پایتەخت بەڕێوە دەبات

بۆ ئەوەی ڕۆشنبیران و نوسەران و كەسایەتییە دیارەكانی كوردستان، بەشداربن لە دانانی بەرنامەكانی چاوی كورد و دیاریكردنی ئەجێنداكانی كاركردنی ناوەند، چاوی كورد یەكەم دیداری ساڵی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی پایتەخت بەڕێوەبرد.
PM:11:02:13/01/2021
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
چاوی كورد لەساڵی نوێدا كاردەكات بۆ پەڕینەوە بۆ شار و پارێزگاكانی تری كوردستان، بەتایبەتی لە هەولێری پایتەخت كۆمەڵێك پرۆژە جێبەجێ دەكات.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

"ناوه‌ندی چاوی كورد" له‌ هه‌نگاوێكی نوێ، وه‌ك كارنامه‌ی ساڵی نوێ، گۆڕینی به‌رنامه‌ی كار و ستراتیژیه‌تی نوێ، له‌ پێناو به‌ره‌و پێشبردنی ناوه‌نده‌كه‌ و فراوانكردنی كاره‌كانیدا و، به‌ ڕیشه‌یی كاركردن له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بواره‌ جیاوازانه‌ی بنه‌مای كاركردنیه‌تی له‌ ڕێككه‌وتی (13/1/2021) دیدار و گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ی سازدا له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ ئه‌كادیمیست و نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ بواره‌ جیاوه‌زاكان. به‌ مه‌به‌ستی دروستكردنی ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای كاركردنی پێكه‌وه‌یی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی ناوه‌ندی چاوی كورد له‌ ڕابردوودا و، سه‌رنج و پێشنیار و ڕه‌خنه‌ بۆ كاركردنی له‌ داهاتوودا.

ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌ "ئه‌یمه‌ن شێخ محمد" ئەندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی به‌ كورتی ده‌رباره‌ی كار و چالاكیه‌كانی ناوه‌ند و، وه‌شانه‌كانی ناوه‌ند دواو ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا " چاوی كورد ئامانجی گه‌وره‌تری هه‌یه‌؛ له‌وه‌ی ڕابردوودا پێشكه‌شی كردووه‌، ده‌مانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئێوه‌ ده‌رگاكان به‌سه‌ر هه‌موواندا بكه‌ینه‌وه‌".

دواتر به‌ڕێز "مه‌شخه‌ڵ كه‌وڵۆسی" به‌رپرسی ناوه‌ندی چاوی كورد " ته‌واوی به‌ش و دۆسیه‌‌ جیاوازه‌كانی شیكرده‌وه،‌ كه‌ ستراتیژیه‌تی كاركردنه‌ و پێكهاتوون له‌؛ نه‌ته‌وه‌سازی، ده‌وڵه‌تسازی ، ئێراقناسی و، دۆسیه‌یی هه‌رێمایه‌تی ... هتد و، چه‌ند دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌" و ده‌رگه‌ی گفتوگۆ بۆ ئاماده‌بووانی دیداره‌كه‌ كرایه‌وه‌. له‌ ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا؛ به‌ڕێز دكتۆر " چواس حه‌سه‌ن" به‌یاخه‌وه‌ باسی له‌ چاوی كورد كرد، ئاماژه‌ی به‌وه ‌دا " به‌شێك له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجی ده‌وڵه‌ت بوون ئه‌ركی ئه‌م جۆره‌ ناوه‌ندانه‌یه،‌ له‌ڕێگه‌ی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و لێكنزیكبوون، هزری نه‌ته‌وایه‌تی گه‌شه‌ ده‌كات" هه‌ر له‌ درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا دكتۆر "چواس" پێشنیاری گرنگی بۆ ناوه‌نده‌كه‌ خسته‌ڕوو وتی " پێویسته‌ توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی بكرێت و، دواتر بكرێته‌ سیاسه‌ت و ببێته‌ په‌یڕه‌و" له‌ هه‌مان كاتیشدا " هاوكاری و پاڵپشتی خۆی ده‌ربڕی، بۆ كاری پێكه‌وه‌یی و به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و بواره‌ جیاوازانه‌ی ناوه‌ندی چاوی كورد كاری له‌سه‌ر ده‌كات.

نووسه‌ر و شاعیر، ئه‌ندامی لقی هه‌ولێر-یه‌كێتی نووسه‌ران "مه‌سعود په‌رێشان" پاش ده‌ربڕینی سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی ووتی" یه‌كێتی نووسه‌ران، هاوكار و پاڵپشت ده‌بێت له‌ هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌ك". خالید پێشه‌وا؛ مامۆستای زانكۆ و شاره‌زا له‌ "ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی" باسی له‌وه‌كرد تاكی كورد شكۆمه‌نده‌ و ده‌بێ هزری نه‌ته‌وه‌یی و كوردستانی به‌هێز بێت و ناوه‌ندی چاوی كورد به‌ گرنگیه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر شكۆمه‌ندی كورد كردووه‌ ".

به‌ڕێز "مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی" كەسایەتی دیاری كوردستان، سێ پێشنیاری گرنگ و به‌ بایه‌خی بۆ چاوی كورد خسته‌ ڕوو ئاماژه‌ی پێدا " ده‌بێت چاوی كورد كار بكات؛ له‌سه‌ر به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی گه‌وره‌ و فراوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوار نه‌ته‌وه‌ی كورد، عه‌ره‌ب، فارس، تورك، تێیدا لێكنزیكبوونه‌وه‌ و لێك تێگه‌یشتن له‌ نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ دروست ببێ، دواتریش ئه‌و بڕیارانه‌ی له‌سه‌ر كورد ده‌درێن له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستانن و كه‌سانی سیاسی و دیبلۆماسین له‌ نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كان، پێویسته‌ چاوی كورد له‌و كه‌سانه‌ نزیك ببێته‌وه‌" .

هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزانی ئاماده‌بووانی دیداره‌كه‌ سه‌رنج و پێشنیاری جیاوازیان خسته‌ ڕوو، ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ كردنی كاری پێكه‌وه‌یی و هه‌مئاهه‌نگی نێوان چاوی كورد و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌.

ناوه‌ندی چاوی كورد؛ به‌ بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ سه‌رنج و ڕاسپارده‌كان و ده‌یانكاته‌ كارنامه‌ی كاركردنی، له‌ پێناو پێشه‌وه‌ چوونی هه‌موو ئه‌و بواره‌ جیاوازانه‌ی كاری تێدا ده‌كات و ستراتیژی كاركردنی خۆی فراوان ده‌كات، ده‌رگه‌ی كراوه‌یه‌ بۆ هه‌موو دیدار و كارێكی پێكه‌وه‌یی. ئاماده‌بووانی به‌شدار بوو پێكهاتبوون له‌؛

1- به‌ختیار فارووق قادر- مامۆستا.
  2- نوری بێخاڵی- نووسه‌ر.
  3- په‌یڕه‌ و ئه‌نوه‌ر سه‌عید- نووسه‌ر.
  4- دكتۆر چواس حه‌سه‌ن- مامۆستای زانكۆ.
  5- مه‌سعود بابان- به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز (زریان ڕۆژهه‌ڵاتی)لە ناوەندی لێكۆڵینەوەی ڕووداو.
  6- سیروان مینه‌خان- ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی (ی.ق.ك).
  7- مه‌سعود په‌رێشان- نووسه‌ر و شاعیر.
  8- مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی- ڕۆژنامه‌نووس.
  9- هاوده‌نگ فارووق- ڕۆژنامه‌نووس .
10- شه‌ریف فه‌لاح – نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس.
  11- مامه‌ یاره‌ ئه‌حمه‌د- رۆژنامه‌نووس.
  12- حه‌مید قه‌ڵادزه‌یی- نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس.
  13- كامه‌ران ئه‌حمه‌د.
  14- ئازاد وه‌ڵه‌دبه‌گی – نووسه‌ر.
  15- خالید ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن – شاره‌زا له‌ ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی





ئه‌م بابه‌ته 121 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر