ئابوری عێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

بەپێی ڕاپۆرت و بەڵگەکان.گەندەڵی چەندەها ملیار دۆلاربووە لەعێراقدا ئەویش بەهۆی ئەو ململانێ سیاسی و داراییەی کەهەبووە، کراوەتە پاشکۆی وڵاتان و لە ناوخۆشدا پاشکۆی کۆمەڵێ گروپ و دەستەبووە، کەزۆرینەی سودمەن بوو لەم بوارەدا زۆرینەی رەها سیاسیەکە بووە کەزۆرترین کورسی پەرلەمانی هەبووە.
AM:12:53:25/12/2020
دۆسیە: شیکار
وەک ئاشکرایە لەدوای پرۆسەی ئازادی، ئابوری عێراق توشی زۆر گرفت بووە.



لەدوای ساڵی ٢٠٠٣ هەمووکات بودجە چۆتە پەرلەمانی عێراق بۆگفتوگۆ(المناقشە)کردن بەڵام جگە لەساڵی ٢٠١٤ لەبەرهەندێ هۆکار کە هەرێمی کوردستان یەکێک بوو لە هۆکارەکان. وەک دەبینین بودجەی(٢٠٢١)ی ئەم ساڵی عێراق بە (١٥٠ ) سەدوپەنجا ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، کەئەمە بودجەیەکی زۆر گەورەیە بەبەراورد بەو گۆڕانکاری و ئەو بارودۆخانەی دێتەپێش، بەتایبەت (دابەزینی نرخی نەوت – کورت هێنان)کە هەیە لە سیستەمی دارای عێراقدا.

کۆی گشتی داهات(الایرادات) بە(٩١.٨)ترلیۆن دینارخەمڵێنراوە. بە (نەوتی و غەیری نەوتی ) کورت هێنانی (عجز) بەبڕی (٥٨.٨)ترلیۆن دیناردیاری کراوە (خەمڵێنراوە). 

بودجە لەدوو بەشی سەرەکی پێک دێت (النفقات الجاریة- النفقات الراسمالی(استثماری))ئەوەی کە بۆتە بارگرانی بۆسەربودجەی عێراق کە دامەزراندنی چوار سەد هەزار مووچە خۆرە کە لەبودجەی (٢٠٢١)دا جێیان کراوەتەوە واتە زیادکراوە بەبەراورد بە بودجەی ساڵیپار ئەوەی کەبۆتە هۆکار بۆدامەزراندی ئەم ڕێژە زۆرلەساڵی پێشوو تەنها بۆ کەم کردنەوەی (کپ کردن)ی دەنگی شەقامە وە کۆتایی هێنانە بەو ڕێژە زۆرە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بەونادادی و دۆخە سەختەی ژیان کە هاوڵاتیانی عێراقی توشی هاتوون.

ئەوەی لەبودجەی ساڵی ٢٠٢١ دانراوە نرخی نەوت بۆ هەربەرمیلێک بە (٤٢)دۆلار دانراوە، کە ئەمە لە مانگی( ئایار تا تەموز) هەمووساڵێک ئەنجومەنی وەزیران هێڵە گشتیەکانی ڕادەگەیەنێت بۆ وەزارەتی دارایی کە وەزارەتێکی مەعنیە پسپۆڕە لەو بوارەدا، بەتایبەت لە دانانی بودجەدا، وە دەبێت لە مانگی هەشت بگاتە دەست ئەنجومەنی وەزیران، لەوێدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت تاکو تشرینی یەکەمی، کە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا مناقەشەدەکرا کە زیاتر لە دوومانگ تاخیر بووە پرۆسەکە کە دەبوو لە تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ بچێتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق(پەرلەمان)، لەبەر ئەو کێشە و گیروگرفتانەی لە عێراقدا هاتۆتە پێش نەچۆتە بواری جێبەجێ کردن.

بەڵام وەک دەبینین نرخی نەوت لەبودجە دا بە (٤٢)دۆلاردانراوە کە ئەمە نرخی مانگەکانی دابەزینی( نەوت)ە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڵام ئێستا خۆش بەختانە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٥٢ دۆلاری تێپەڕاند، نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئۆپێک گەیشتە سەروو ٥٠ دۆلار و نرخی یەک بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تەکساسیش گەیشتە نزیکەی ٤٩ دۆلاری ئەمریکی.

لە ماوەی ٩ مانگی رابردوودا هێندەی ئێستا نرخی نەوت بەرزنەبووە و هەندێک هۆکاریش هەن وایانکردووە، گەشبینییەک دروستبێت کە ئەو بەرزبوونەوەیە بەردەوام دەبێت.

یەکێک لەو هۆکارانە بریتییە لە دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەڵێنی دەستکردن بە هەڵمەتی کوتان لە ژمارەیەک وڵاتی کاریگەری ئەوروپای وەک ئەڵمانیا پێش کۆتایی ئەمساڵ.

زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە لایەن چین و هیندستانەوە یەکێکی دیکەیە لەو هۆکارانەی وایکردووە، نرخی نەوت بەرزبێتەوە. (فیل فلین) شرۆڤەکاری ناسراوی ئەمریکی دەڵێت، گەشەی ئابووری لە وڵاتانی ئاسیا دەستی پێکردووەتەوە و چاوەڕێ دەکرێت پێش سەری ساڵ، خواست لەسەر نەوتی خاو لە وڵاتانی ئاسیا زۆر بەرزبێتەوە...

نزیکبوونەوەی کۆمارییەکان و دیموکراتەکانیش لە کۆنگرێس بۆ دەنگدان لەسەر پاکێجێکی ٩٠٠ ملیار دۆلاریش کاریگەری خۆی لەسەر بازاڕی ئەمریکا دروستکردووە.ئۆپڵ پڵەس ڕێکەوتنێکی کردووە کە دەبێت عێراق ڕۆژانە (٥٠٠)سەدهەزار بەرمیل نەوت کەم کاتەوە، بۆئەوەی سعری نەوت بەرزبێتەوە ڕۆژانە. ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق ٣ملیۆن ودوسەدوبەنجا هەزارە، (٣)ملیۆنی صافی عێراقە بەڵام هەرچەندە توانای عێراق (٤٠٠)ملیۆن زیاترە.

حکومەتی عێراق کورتێنانی زۆر لەسەرە بەوپێیەی خۆی دیاری کردووە کە (٥٨)ترلیۆن قرزداردەبێت، World Bank البنك الدولی نرخی (١٠٠) دۆلاری داناوە بە (١٣٠)هەزاردینار بەڵام وەزارەتی دارای نرخی (١٠٠)دۆلاری داناوە بەرامبەر(١٤٥)هەزاردینار، بانکی مەرکەزی بەرپرسیارە بەرامبەر بەسیاسەتی نەختینەی دەوڵەتی عێراق بە پێی مادەکانی (١٠٠و١٠٣) دەستوری عێراقی، بانکی ناوەندی دامەزراوەیەکی دەوڵەتی(نیشتیمانیە)، بەرپرسە بەرامبەر پێوەرە ئابووری و یاساییەکان)وە، هۆکارەکانی وهەڵئاوسان و کورت هێنان و (GDP) الناتج المحلی الإجمالی- کۆی بەرهەمی ناوخۆی نیشتیمانی. کاریگەری ڕاستەوخۆ دروست دەکەن لەسەر بانکی مەرکەزی لەعێراقدا.

یەکێکی تر لەکێشەکانی عێراق ئەوەیە کەسیاسەتی نەختینەی داڕێژەرەکەی بانکی ناوەندیە وە سیاسەتی دارایی کە داڕێژەرەکەی وەزارەتی داراییە لەعێراقدا پێچەوانەی یەک دی کاریان کردووە بەنمونە وەزارەتی دارایی هەمیشە خەرجی(نفقات) زۆر دروست دەکات لەم دۆخەشدا کەجیهان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت گیرۆدەن.دەبوایەپێچەوانە بوایە. 

بەڵام سیاسەتی نەختینەی ئامانجی جێگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراوە وە دەتوانین بڵێین سەرکەوتوو بوە، تاڕادەیەک وەک بینیمان لەنێوان (١١٨و١١٩و١٢٠)هەزاردیناردا فرۆشتویەتی ١٠٠دۆلار، بەڵام نرخی بازاڕی رەش جیاوازە.

وەزارەتی دارای دەیەوێت متمانە بدات بە بانکی ناوەندی تاکو بە١٤٥هەزاردینار بی فرۆشێت وەک دەبینین کە ئەنجامی داوە. زەرەرمەندی سەرەکی لەم کاتەدا تاکەکانی کۆمەڵگایە.

بانکی ناوەندی فەلسەفەیەک بەکاردێنێت، بازاڕی ئازاد لە (خواست وخستنەڕو) بە، بەڕێوبردن لەلایەن بانکی ناوەندی

بانکی ناوەندی خۆی بڕەکان دەخاتە بازاڕەوە، ئێستا (٢٥٠)ملیۆن دەخاتەبازاڕەوە، بەڵام پێشتر کەمی کردەوە بۆ (١٥٠و١٧٠)ملیۆن، نرخی دۆلارکەمێ بەرزبووە. وەک دەزانین عێراق نەوت دەنێرێتە دەرەوە لەبەرامبەردا دۆلار وەردەگرێت، حکومەت دولارەکە دەدات بە بانکی مەرکەزی تاکو بیکات بە دینار بۆئەوەی (کۆمەڵگا)یپێی بەڕێوەبەرێت، ئەوپارەی لە بانکی ناوەندیە دەبێتە یەدەگ (احتیاط) لەلای بانکی ناوەندی.

بانکی ناوەندی کەدامەزراوەیەکی نیشتیمانیە دەیەوێت هەڵئاوسان ڕوونەیات لەدابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلارض، دەبێت سیاسەتی دارای لەگەڵ بانکی مەرکەزی سیاسەتێکی گونجاوبێت.

IMS (نضام إدارة المعلومات) سندوقی نەختی نێودەوڵەتی پێشنیاری کردووە بۆ عێراق کە دەڵێت (١٦٠,٠٠٠)دینار بەرامبەر (١٠٠)دۆلاربێت بۆئەوەی ئەوکورت هێنانەی کە هەیەتی لە بودجە پڕی کاتەوە. بەلام ئەم ڕێگایە هەڵئاوسان زۆر زیاد دەکات.

هەرچەندە بانکی ناوەندی پێی باشە هەربە جێگیری بمێنێتەوە سعری دۆلار بەرامبەر دینار کە (١١٨.٠٠٠)هەزاردینارە کەدەیخاتەبازاڕەوە. بەڵام ئابوری عێراق ناتوانین بڵێبن توشی داروخان دەبێت، توشی تەنگەژەدەبێت بەدڵنیایەوە لەساڵی تازەدا ئەگەربێت و سعری نەوت بەرزنەبێتەوە. بۆیەناچارە بانکی ناوەندی ئەویاسایەی وەزارەتی دارایی نێتی جێگیرکردنی هەیە جێبەجێ دەکات کە (١٠٠)دۆلاریئەمریکی بەرامبەرە بە (١٤٥,٠٠٠)هەزارە دینارە تاکو ئابوری عێراق لە داروخانی گەورە دورکەوێتەوە.

عێراق لەدوای وڵاتی چین دەتوانین بڵێین تاکە ولاتە کە بەوشێوازە دیارە بەهای پارەکەی کە (دینارە) دادەبەزێنێت

گومانی تێدانیە دەتوانین بڵێین ئابوری عێراق لەساڵی داهاتودا ئەگەر نرخی نەوت بەرزنەبێتەوە بۆ ئەونرخەی کە لەئێستاداهەیە واتە سەروو (٥٠)دۆلار، پاشانیش لەئەگەری سەرنەکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنادا توشی گەورەترین قەیرانی دارای دەبێتەوە. بەجۆرێک لە لێواری داروخان نزیکترە.

بۆیە بژاردەکانی بەردەم وڵاتی عێراق بەرزبونەوەی نرخی نەوتە لەساڵی داهاتودا لەگەڵ قەرز بەهەردوو جۆری (دەرەکی وناوخۆیی)وەک ئاشکرایە قەرزی دەرەکیش لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی دەدرێت بەوڵاتان بۆ (وەبەرهێنان)، نەک پێدانی ئەوبڕەپارەیە بۆ مووچە یاخود بەرێوبردنی خەرجیەکانی تری دەوڵەت. کەهەرچەندە بڕێکی زۆریش (سوو) زیادەی دەچێتە سەر لەو بەروارەی دیاری دەکرێت بۆدانەوەکەیلەنێوان (بانکی نێودەوڵەتی و وڵاتەکە) دا.

بۆیە دەبێت عێراق جگە لە پشت بەستن بە نەوت بیر لە پێشخستی کەرتی کشتوکاڵی و کەرتی پیشەسازی بکاتەوە کە زۆرینەی وڵاتانی پێشکەوتوو، پشت بەو دووبوارە سەرەکیە دەبەستن، تاکو ئایندەیەکی گەشترو ڕونتر چاوەڕیی تاکەکانی کۆمەڵگای عێراقی بکات.

هەرێمی کوردستانیش بەشێوەیەکی بەهێز وەڵامی ئەو قەیرانە ئابوریەی دایەوە کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ ەوە ڕوویدا ئەمەش بەهۆی ئەو چوار قەیرانە بوو کە لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی حکومەتی هەرێم بوویەوە ئەوانیش بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە، شەڕ دژی گروپی تیرۆریستی داعش و هاتنی ئاوارە ناوخۆییەکانی عێراق و پەنابەرانی سوری و دابەزینێکی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکان.

لەم دواییەشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا کەبەرۆکی زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەر ئەوەی کە حکومەتێکی خۆجێی بوو ڕێگاکانی دەسکەوتنی سەرچاوەی دارایی دەرەکی زۆر سنورداربوو لەبەردەمی و ئەو ڕێگایانەی لەبەردەم دانەبوو کە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری هەیەتی. حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانانە لە ڕێگای ئەو ئامرازانەی کە لەبەردەستی بوو هەوڵیدا کاریگەری قەیرانەکان کەم بکاتەوە:

بەشێوەیەکی سەرەکی دەستی کرد بە سیاسەتی دەست پێوەگرتن (تەقەشوف) واتە کەمکردنەوەی خەرجیەکانی و هەروەها چاکسازی کارگێڕی.

گەڕانەوەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ ڕێک کەوتن لەگەڵ بەغداد ڕێگایەکی سەرکەوتووە لەم کاتەدا بەهۆی (ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت) تاکو ئەوگرفتەی کە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدەستیەوە دەناڵێنن چارەسەربکات ئەویش کێشەی مووچەیە.

ئابوری هەرێم زیاتر و باشتر گەشە دەسەنێت ئەگەر بێت و پشت بەکەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری ببەستێت بۆئایندە، بۆئەوەی چیتر ئابورییەکی ڵێڵ و ناڕونی نەبێت وەک ئەوقەیرانە داراییەی کە چەند ساڵێکە هەرێمی تێکەوتووە بە هۆی دابەزینی نرخی (نەوت)ەوە. تاکو هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش ئایندەیەکی باشترو چاکتر چاوەڕوانیان بکات لە ژێرسێبەری ژێرخانێکی ئابوری بەهێزدا.



ئه‌م بابه‌ته 824 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر