بەوێنە و ڤیدیۆ، پانێڵی دەرچەكانی دەرچوون لەقەیرانی دارایی

قەیرانی دارایی لەكوردستان خەریكە بەتەوای كۆمەڵگەی كوردی و ئاشتی كۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوەو، قەیرانێكی ڕاستەقینەی بۆ هەموو سێكتەرەكان دروستكردووە. ڕاستە كێشەكە زۆر ئاڵۆز و قووڵە و تەمەنی درێژە، بەڵام مانای ئەوە نیە كورد دەستەوسان بوەستێت و، هیچ ڕێگەیەكی دەرچوون لەو قەیرانەی لەبەردەمدا نەبێت.
PM:11:23:17/12/2020
دۆسیە: پانێل
قەیرانی دارایی تادێ توندتر و كاریگەرتر و ئاڵۆزتر دەبێت... بەڵام ئایا هیچ دەرچەیەك هەیە تاكو كورد بتوانێت لێیەوە قەیرانەكە تێپەڕێنێت؟ چارەسەر و پێشنیاری بەپەلە چین؟

بۆردی په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندن
ناوه‌ندی چاوی كورد بۆ په‌ره‌پێدانی سیاسی

ڕۆژی 16/12/2020 لە هۆڵی سیمینارەكانی ئۆفیسی "ناوەندی چاوی كورد" لە سلێمانی، بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد پانیڵێكی فراوانی سازكرد بۆ ژمارەیەك شارەزا و پسپۆڕی " نەوت، ئیدارە، یاسای گرێبەستەكانی نەوت، ئابوری، جیۆپۆلۆتیك" بە مەبەستی تاوتوێ كردنی ئەو پرسە هەستیارە.

لە مێزگردەكەدا بەوردی تیشك خرایە سەر بنەڕەت و گرێی سەرەكی قەیرانەكە، هاوكات پێشنیاری كردەیی بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ ئەم قەیرانە خرایە بەرچاو.

گەلەری وێنەكان







ئه‌م بابه‌ته 329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر