دۆگمابوونی چارەسەر

تەنھا ئەگەر ھەڵدانەوەی لاپەرەکانی مێژووی نوێ وھاوچەرخی عێراق پێمان دەڵی لکاندنی کورد بەدەوڵەتێکی بەڕۆشناییەکی زۆرە زۆرینەی عەرەب مەحاڵَە، گونجاندنی ئەستەمە. تەنانەت ئەگەر وەکو ئێستاش ھەموو ھێزە گەورەکانی دونیا وھێزە ئیقلیمیەکانیش بەیەکەوە ھەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ئەم مەبەستەش، چونکە کۆمەڵێک ھۆکاری ژیاری وکەلتوری مێژووکردە ھەیە بەھیچ ھێزێک ناگۆڕێ ولەناوناچێ
PM:09:18:14/09/2018
دۆسیە: نەتەوەسازی
چەندین جیاوازى کلتورى وسیاسی و ئابورى وکۆمەڵایەتى هەیە کە نەتەوەکانى ئەم ناوچەیەى جیاکردۆتەوە بە ئەندازەیەک توانەوەیان لە چوارچێوەى یەکەیەکى یاسایی (دەوڵەت) ئەستەمە.

دكتۆر شوان عوسمان
مامۆستاى زانکۆ

ھەڵدانەوەی لاپەرەکانی مێژووی نوێ وھاوچەرخی عێراق  بە ڕۆشناییەکی زۆرەوە پێمان دەڵی: لکاندنی کورد به دەوڵەتێكی زۆرینە عەرەب مەحاڵە بگونجێ و گونجاندنی ئەستەمە، تەنانەت ئەگەر وەکو ئێستاش ھەموو ھێزە گەورەکانی دونیا و
ھێزە ئیقلیمیەکانیش بەیەکەوە ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ ئەم مەبەستە، چونکە کۆمەڵێک ھۆکاری ژیاری وکلتوری مێژووکردە ھەیە بەھیچ ھێزێک ناگۆڕێ و
لەناوناچێ وەک
:

 

یەکەم :لایەنی کلتوری-کۆمەڵایەتی

 

کلتوری عەرەب کلتورێکی زۆر تایبەتە بەخۆیەوە وزادەی جوگرافیا وتۆبۆگرافیا و
کارلێکی مرۆڤی عەرەبە لەگەڵیاندایە، بێگومان جوگرافیا وتۆبۆگرافیا وکەشوھەوا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بونیادی جەستەیی وھەڵسوکەوتی مرۆڤ ھەیە، ھەر لەجل وبەرگەوە هەتا دەگاتە بچوکترین ھەڵسوکەوتی مرۆڤ، بۆیە ژینگە لێکچووەکان ئەگەر لەڕووی جوگرافیاوە لەیەکتریش دووربن تاڕادەیەکی زۆر کۆمەڵی دانیشتوانی ئەم دوو جوگرافیایە لکچووە لایەنی کلتوری وشێوازی ژیانیان لەیەکتر دەچێت، بێگومان دونیا بینیشیان بۆ ژیان وپەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان ومامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمەڵگا وکلتوری دەرەوەی خۆشیان لەیەکتر نزیکە، بۆنمونە کۆمەڵگای عەرەبی حیجازی وکۆمەڵگای مەنگۆلی باپیرانی تورک کەھەردووکیان لەنیشتیمانێکی نیمچە بیابانی وشک وناکشتوکاڵی ژیانیان لەسەر بەخێوکردنی ئەسپ و وشتر ونووکی ڕمەکانیان بووە، بۆیە کۆمەڵگایەکی دڕ و شەڕكەربوون، ژیان لای ئەمانە تەنھا لەسەر بنچینەی گەورە وکۆیلە بووە، نەک ھاوکاری وھەرەوەزی کارکردن، ھەربۆیە پەلامار وتاڵانی وکوشتن وبەکۆیلەکردن بەشێکی سەرەکی ژیانیان بووە. تائێستاش کاریگەری لەسەر شێوازی ژیان ومامەڵەکردنیان لەگەڵ دەرەوەی کلتوری خۆیان تاڕادەیەکی زۆرنزیکبوون لە یەکتری.

 

ھاوکات جیاوازی لەژینگەی جوگرافی وتۆبۆگرافی جیاوازی دروست دەکات لەدونیای بینین وکلتوری ومامەڵەکردن لەھەموو ئەکتەرەکانی ژیاندا، بۆنمونە لەنێوان نیشتیمانی عەرەب لەحیجاز ونیشتیمانی کورد ھیچ گەل ونەتەوەیەکی دیکەی تیادا نییە واتە ڕاستەوخۆ ھاوشێوە بۆتەوە.

بەڵام جوگرافیای نیشتیمانی کورد وژینگە جوگرافی وتۆبۆگرافییەکەی جیاوازێکی زۆری ھەیە لەگەڵ نیشتیمانی عەرەب، کورد بەحوکمی کەشوھەوا، خاکەکەی کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵیی پێکەوەناوە، گوندی بێستان سوور وگوندی چەرمۆ باشترین نمونەی زانستی بەرجەستەن کەباپیرانی کورد، بەر لەزۆربەی زۆری کۆمەڵگاکانی دیکە نیشتەجێى بوون وکشتوکاڵ وئاژەڵدارییان کردووە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێ بەنیشتەجێ بوونیان کۆمەڵێک یاسا وڕێسایان داناوە بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوەبژین وھاوکاری یەکتربن ومافی ھەمووشیان پارێزراوبێت، چونکە کشتوکاڵ کردن بەردەوامی ھەیە لەوەرزەکانی ساڵ، ھەروەھا ئاشنا بوونیشە بۆ ئاوھەواو خاک.
ھەر ئەم کارلێکانەش وایکردووە كە ژن لەکۆمەڵگای کوردی وکشتوکاڵ و ئاژەڵداری ڕۆڵ وپێگەی خۆی ھەبێت، چونکە کارەکتەرێکی بەھەمھێنان بووە لەھەردوو بواردا شان بەشانی پیاو، بێگومان ئەمە لەکۆمەڵگای عەرەبی نەبینراوە،  تەنھا لەنێو چینی ئەرستۆکراتیاندا بەکەمی بەرچاوكەوتووە
.

 

نیشتەجێبوون پرۆسەیەکی مێژووکردی دوورودرێژ بووە، ھەزاران ساڵی خایاندووەو تا مرۆڤی توانیوێتی لەشاخ وئەشکەوتەکان بێتەخوارەوەو بیر لەخانوو، وپێکەوەژیان و بەرھەمھێنان بکاتەوە.

بێگومان پەیوەندییەکانی بەرھەمھێنانیش ڕاستەوخۆ کاریگەری ھەبووە وھەیە لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمەش لەفۆلکلۆری میللەتان وشێوازەکانی دەربڕین و
نووسینەکاندا بەزەقی دەردەکەوێت، بەڵام کۆمەڵگای عەرەبی ناکشتوکاڵی بەشێوەیەکی سەرەکی، زۆر بەکەمی نیشتەجێبوون وتەنانەت نیشتەجێبووەکانیش کاریگەری شێوازی ژیانی بیابانیشیان لەسەر زاڵ بووە، بۆیە ھەر لەسەر بنچینەی خیڵایەتی ژیاون لەشارەکاندا، چونکە زۆرینەی زۆری عەرەب کۆچەریی بوون. بەحوکمی ژینگەی سروشتی نیشتیمانەکەیان نەیان دەتوانی نیشتەجێبن بۆیە نەشیان توانیووە پێگە وژیان لەگەڵ دەرەوەى خێڵکانی خۆیان بونیادبنێن، بەڵکو زیاتر لەسەر شێوازی ھاوپەیمانی شەڕو وپارێزگاری لەیەکتری پەیوەندی لەنێوان خێڵەکاندا ھەبووە. دوای ھاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کە پێکەوەژیانی وەک خاڵێکی سەرەکی داناوە لەنێوان ئیماندارانی موسڵمان تەنانەت ناموسڵمانیش، دوای پڕۆسەی فتوحاتی عەرەبە موسڵمانەكان، تێکەڵبوونیان بەگەل ونەتەوەی ناعەرەبی لەمیزۆپوتامیا وشام وئێرانی کۆن وباکوری ئەفریقیا وباشوری ئەورووپا، عەرەب تاڕادەیەکی زۆر ھەوڵیانداوە بەکلتوری خۆیان، حوکم ومامەڵە لەگەڵ ئەم نەتەوە ناعەرەبە موسوڵمانانەدا بکەن، نەک بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام، بەپێچەوانەوە زۆرینەی ئەوگەل ونەتەوە ناعەرەبانە زیاتر لەعەرەب کاریگەر بوون لەئیسلام وپابەندبوون بەبنەماکانیانەوە، ھەربۆیە دەبینین دوای تێپەربوونى نزیکەی سەدەیەکە زۆرینەی زانا وفەقیهەکان و شارەزاکانی جیھانی ئیسلام لەئەندامانی ئەم گەل ونەتەوانەدا بوون، تەنانەت لەخودی عەرەب شارەزاتربوون لەبنەماکانی زمانی عەرەبی. مەبەست لێرە ڕاستییە مێژوویەکانە، کوردیش لەڕووی شارەزایی وپسپۆری لەبنەماکانی ئیسلام وئەحکام وشەریعەت کەسی یەکجار بەتوانای ھەبووە وھەیە، ئەم باسە کاتێک ئەبوحامیدی غەزالی دەلێت ئیسلام سێ کۆڵەکەی بنچینەیی ڕاگیرکردووە ئەوانیش (دەینەوەی و
شارەزووری و دیاربەکر)ین، لەبواری سیاسی وسەربازیش دەیان سەرکردەی گەورە و
بەتوانامان ھەیە، سەلاحەدینی ئەیوبی سەرۆکیانە، لێرەدا دەمەوێ بڵێم کورد گەلێکی شارستانی وپێشکەتووە بۆیە توانیوێتی زۆر بەخێرای کارلێک لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا بکات.

 

دووەم:لایەنی کارلێکە سیاسییەکان

بەدرێژای مێژووی کورد لەسەردەمە جیاوازەکانی سەدەکانی ناوەڕاست بەھەوراز و
نشێوی زۆردا تێپەریوە، کەلێرەدا ناکرێ باسی ھەمووی بکەین بەڵام لەدوای سەردەمی
ئومەوی لە دوای موسڵمانانی ناعەرەب توانیان ڕۆڵ وکاریگەری خۆیان بخەنە ڕوو لەھەموو بوارێکدا، تەنانەت چەندین میرنشینی کوردی دروستدەبن، دەیان زانا و موفەسیری قورئانی پیرۆز ومێژوونووس ھەڵدەکەون،  تائێستاش بەرھەمەکانیان ماون وکاریگەری خۆیان ھەرماوە. تاسەردەمی کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی و دابەشکردنی میراتی وعوسمانی ودروست کردنی دەیان دەوڵەت ودابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەتی جیاوازدا لە نێوان سێ نەتەوەی جیاواز(تورک، فارس،عەرەب) تورک وعەرەب لەزۆر بواردا لێکچوونیان ھەیە.

فارس خۆبەزلزانن وخۆیان بەمیراتگری ئیمپراتۆرییەکانی فارس دەزانی، نەتەوەکانی دیکەى ئێران بەبرا بچووکی وپلەی دوو دەناسێت ھەر ئەویش وایکردووە نەتوانێ گونجانێکی تەندروست دروست بکات، بۆیە کێشەی میللەتانی دیکەی بە بەردەوامی ھەبووە، دەیەوێت سیاسەتی پان-ئێرانیزم بەدرێژای مێژووی نوێ وھاوچەرخی ئێرانەوە بیسەپێنێ، ئەویش بە بەردەوامی کاردانەوەی ھەبووە لەسەر گەل ونەتەوکانی دیکەى جیا لەفارس لەئێراندا. ئەوەی پەیوەندی بەعێراقەوە ھەیە لەدوای ڕێککەوتنی سایکس - بیکۆ ودواتریش، کوردستانی باشوور خرایە سەرعێراق، ھەرچەندە دواترلە ڕێککەوتنی لۆزان کەدوای ڕێککەوتنى سیڤەر ھات،  کۆمەلێک مەرجی داناوە بۆ حوکمرانی عەرەب لەعێراقدا بەرامبەر بەکورد، بەڵام ھەروەک لەسەرەتاوە ئاماژەمان پێکرد، عەرەب بەکلتوری خێڵەکییەوە حوکم دەکات نەک بەبنەماکانی دیموکراسی وپێشکەوتن وپێکەوە ژیان. واتا ھەرکاتێک دەسەڵات وهێزى ھەبێ ھەموو ئەم بنەمایانە دەخاتە لاوە، بەبنەمای گەورە وغولام حوکمڕانی کورد دەکات ودەیان و سەدان نمونەش لەم بارەیەوە ھەیە، چ لەسەدەی بیست و تاوەکو ئێستاش، تەنھا بەوەڕازییە ژێردەستێکی بەستەزمان وملکەچ وگوێرایەڵ بیت، ئەگینا بەھێز مامەڵە دەکات وباوەڕی بەسرینەوەی کلتوور ومێژوو ڕۆڵی کورد نییە لەھیچ بوارێکدا، ھاوکات بەوەش ڕازی نابێت کەخۆی بەکوردی داوە لەسەردەمێکی مێژوویدا، ڕێککەوتنی ئازاریش باشترین بەڵگەیە کە لەسەرەتاکانی حەفتاکان لەسە دەی ڕابردوو لەگەڵ سەرکردایەتی شۆڕشی کوردستان ئەنجام درا، تەنھا دوای تێپەڕینی سێ ساڵ پاشگەز بوونەوە، ھەروەھا پاشگەز بوونەوەیان لەگفتوگۆکانیان لەساڵی ١٩٨٤ لەگەڵ شۆڕشی کوردستان، بەبەردەوامیش ھاوکێشە نێودەوڵەتی وئیقلیمەکانیش پاڵپشتی عەرەبی عێراقی بوون، چونکە چوار وڵاتی ئیقلمی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیان وبەرژەوەندییە ئابورییەکانیان قورستر بوون لەکورد وداواکارییە ڕەواکانی، ئەوەی جیاواز بۆتەوە و لەڕۆژگاری ئەمرۆماندا دروست بوونی چەند ھاوکێشەکی نێودەوڵەتی و ئیقلیمییە لەناوچەکەدا، کورد لەپارچە جیاوازەکانی نیشتیمانەکەیدا لەڕێی ھەستی نەتەوەییەوە تێپەڕیوە بۆقۆناغی ھۆشیاری ونەتەوەی، ئەمەش دەکرێ فاکتەرێکی سەرەکی بێت بۆ نەھێشتنی دەردە کوردە کەنەبوونی ڕێککەوتن وتەباییە لەنێوان پارتە سیاسییەکان لەنێوخۆی یەک پارچە و لەنێوان پارچەکانیشدا. ھاوکات بوونی یەدەگی زۆری پترۆڵ بەتایبەتی گازی سروشتی لەکوردستان بەشێک لەھاوکێشەكان دەگۆڕی لەبەرژەوەندی کورد ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەوریایەوە مامەڵەی لەگەڵ بکات، بەتایبەتی لەململانێی قورسی ڕوسیا وئەمریکا بۆ گەیشتن بەو یەدەگە زۆرەی لەسەرچاوەکانی وزە لەکوردستاندا، چونکە گەیشتن بەو سەرچاوانە تاچەندێکی تر باڵادەستى ئەو لایەنە بەسەر سیاسەتی جیھاندا یەکلادەکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا بەدەستی بھێنێ ئەوا دەتوانێت ھەژمونی ڕوسیا لەسەر ئەورووپا کەمبکاتەوە لەسەرچاوەی سەرەکی ئەورووپا لەگازی سروشتی و
ھاوکات٤٠% ئابوری ڕوسیا لەسەر ئەم ھەناردەکردنەى گاز بۆ ئەورووپا ولە ڕووی سیاسیش سەرچاوەکانی وزە لەباشور وڕۆژئاوای کوردستان بکەوێتە دەست ئەمریکا ڕۆڵی سیاسی ڕوسیا لەبڕیاری سیاسی ئەورووپا زۆر کەم دەبێتەوە، ھاوکات لێدانێکی کەمەر شکێنەریشە لەئابوری ڕوسیا، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ڕوسیا ئەم ناوچانە دەست بەسەربکا ئەوا دەتوانێت ئابوری خۆی لەداڕمان بپارێزێ وکاریگەری ڕێژەی ھەبێ لەسەر بریاری سیاسی ئەورووپا کەبێگومان ئەوانیش کاریگەری گەورەیان لەسەر بریاری سیاسی جیھان ھەیە، ئەم ململانێیە لە چەند ساڵی ڕابردوو زۆر بەڕوونی دەرکەوت لەنیمچە دورگەی ئۆکرانیا، کاتێک ئەمریکا ویستی ئەم جوگرافیایە بەدەست بھێنێت کاردانەوەی ڕوسیا ئەوە بوو بەھێزی سەربازی فشارى خستە سەر ئۆكرانیا. ھۆکارەکەشی بۆ مەبەست بوو، چونکە بەھۆی گازی سروشتی ڕوسیا بۆ ئەورووپا مەترسی ڕاستەقینەی دەکەوێتە سەر، بۆیە ڕوسیا داگیری کرد، ئەم ناوچەیەش نەک ھەر باشور وڕۆژئاوا بەڵکو پارچەکانی دیکەش لەڕۆژگاری ئایندەدا ئەم بەریەککەوتنەی پیادا ڕوودا، لەوانەیە سەرەتا جەنگی بریکاری بێت، ھەروەک لە سوریا ڕوودەدات، دواتر سەرەتاکانیش لەعیراق، وا دەردەکەوێت کە عێراق وسعودیە کراونەتە واجیھەی ئەم ململانێیە بەڵام بەتێپەربوونی ڕۆژگار زیاتر چڕدەبێتەوە لەنێوان بەریتانیا، فەرەنسا، ئەمریکا، ئیسرائیل،  لەبەرامبەردا ڕوسیا، چین، ئێران، ململانێ  ودواتر جەنگی – کورت ماوە-  لەسەر سەرچاوەکانی وزە دەکەن، بەتایبەتی سەرچاوەی وزەی کوردستان، بۆیە دەبێت ھەر ڕیِککەوتنێک کورد بیکات، دوورکەتنەوە بێت لەعەرە ب، فارس، چونکە تورک قۆناغی مێژوویان تێپەریووە لەھاوکێشەکاندا نەماون، ئەمەش پێوەری دڵسۆزی وزیرەکی ودپلۆماسی سەرکردایەتی سیاسی کورد دەردەخات.



ئه‌م بابه‌ته 908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر