خولێكی وشیاری یاسایی بۆ میدیاكارانی سلێمانی

ئەمڕۆ میدیای كوردی بووەتە بەشێك لە كێشەكانی كۆمەڵگە و زۆرجار هەندێك میدیا بەمەبەست یان بێ مەبەست كنەكاری دەكەن بۆ دۆزینەوەی هۆكار و هەواڵێك بۆ ئاڵۆزكردنی دەرونی كۆمەڵگە و دروستكردنی نائۆقرەیی. ئەمەش كێشەیەكی گەورەیە، كاتێ دەبینین زۆرجار بۆ ئەوەی هەواڵێك یان زانیارییەك بڵاوبكەنەوە، میدیاكان خۆیان یان كارمەندەكانیان توشی لێپرسینەوەو سزای یاسایی دەكەن.
PM:07:50:02/11/2020
دۆسیە: خولەکان
وشیاری یاسایی بۆ توندوتۆڵكردن و تۆكمەكردنی كاری میدیایی لەكوردستاندا گرنگترە هەندێ جار لەخودی كارە میدیاییەكە. پێویستە پەیامنێران و هەواڵنوسەكان وبەرپرسانی میدیا، وشیاری یاساییان هەبێت، تاكو نەبنە هۆی كێشەی سیاسی و كۆمەڵایەتی و، خۆشیان و دەزگاكانیشیان لەسزای یاسایی دوور بخەنەوە.

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

"ناوەندی چاوی كورد" لەدرێژەی كارو بەرنامە ڕۆشنبیرییەكانیدا، ڕۆژی 2/11/2020 خولێكی "وشیاری یاسایی" بۆ سەرنوسەر و بەرپرسی هەندێك لە میدیا و سایتەكانی سلێمانی سازكرد.

خولەكە بەناوی "ماف و بەرپرسیارێتی ڕۆژنامەنووس لە كاری ڕاگەیاندندا" كەلەلایەن "دكتۆر كارزان محەمەد" پسپۆڕی یاسای ڕاگەیاندن، لە نێو "هۆڵی سیمینارەكان"ی ئۆفیسی "چاوی كورد" دا بەڕێوەبرا و، ژمارەیەكی زۆر لە میدیاكانی سلێمانی بەشدارییان تێداكرد.

خولەكە بە بەشداری و توێژی فراوانی بەشداربووان و پرسیار و سەرنجی گرنگ لەسەر واقیعی كاری ڕاگەیاندن لەكوردستان دەوڵەمەندكرا.

لەپاش كۆتایی هاتنی كارەكانی خولەكەش، بڕوانامەی بەشداریكردن بەخشرایە میدیاكاران و ڕۆژنامەنووسانی بەشداربووی خولەكە.

شیاوی باسە هۆڵی سیمینارەكانی "ناوەندی چاوی كورد" بە تەكنیكی دەنگ و ڕەنگی نوێ، بەستایلێكی شایستە لەلایەن "كونسوڵخانەی كۆماری میللی چین/ هەولێر"ەوە، بە دیاری پێشكەشی چاوی كورد و ڕۆشنبیران و نوسەرانی كورد كراوە.

گەلەری وێنەكان








ئه‌م بابه‌ته 429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر