کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا

ئەم کۆمارە، کە یەکێکە لەو ناوچە دێرینەکانی نیمچە دوورگەی بەڵکان و کیشوەری ئەوروپا یەکەم نەتەوە دێرینەکانی ئەوروپا لەوێ نیشتەجێ بوون وەکو نەتەوە ئیلیرییەکان و نەتەوەی سەڵت، و میراتگیری ئەوان نەتەوەی بۆشناک بووە کە یەکێکە لە نەتەوەکانی لقی سڵاڤی باشووریی.
PM:03:34:31/10/2020
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان
نەتەوەی گووتییەکان نەتەوەیەکی دێرینی کوردستانی بوون واتاێکی دێرینی کوردستانین.



ناوی فەرمی: ئەم کۆمارە لە ئێستەدا وەکو هەرێمێکی فیدڕاڵی بوونی نییە، بەڵکو لە نێوان ساڵانی (1996_1991) وەکو کۆمارێکی کۆمەڵگەی کرواتی لە بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا بوونی هەبووە ، کە لە ئێستەدا بەشێکە لە فیدڕاسیۆنی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا سەر بە وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا.

پایتەخت: مۆستار.

ژمارەی دانیشتوان: 500.000 کەس.

ڕووبەر: 11.023 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.

دابەشی کارگێری: لە 4  کانتۆن (پارێزگا) پێکهاتووە ، کە دابەش بە سەر 22 شارۆچکە (قەزا).

نەتەوە: کروات %69.3 ، بۆشناک  %24.7، سڕب%4.3 ، نەتەوەکانی تر.%1.7 

شارە گرنگەکانی: ئۆراشجی ، شیرۆکی بریجیگ ، لیڤنۆ.

شوێنی جوگرافی کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا: ئەم هەرێمە نافەرمییە کە دوو بەش پێکاتووە.

بەشە بچووکەی دەکەوێتە باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا، کە لە باکوور و خۆرئاواوە بە وڵاتی کرواتیا، و لە باشوورەوە بە کۆماری فیدڕاڵی سرپسکا (سڕبیا) ی وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا، و لە خۆهەڵاتەوە بە ناوچەی ئۆتۆنۆمی برچکۆی وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا دەورە دراوە. 

بەشە گەورەکەی دەکەوێتە باشوور و باشووری خۆرئاوای وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا، کە لە باکوورەوە بە کانتۆن (پارێزگا) ی یوناسانای وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا، و لە خۆرئاواوە بە وڵاتی کرواتیا و دەریای ئادریاتیکی، و لە باشوورەوە بە وڵاتی کرواتیا و کۆماری فیدڕاڵی سرپسکا (سڕبیا) ی وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا، و لە خۆرهەڵاتەوە بە هەر دوو کانتۆن (پارێزگا) ی ساراجیڤۆ و کانتۆن (پارێزگا) ی ناوەندی بۆسنیای وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا و کۆماری فیدڕاڵی سرپسکا (سڕبیا) ی وڵاتی بۆسنیا و هێرزەگۆڤینا.

مێژووەکەی: ئەم کۆمارە، کە یەکێکە لەو ناوچە دێرینەکانی نیمچە دوورگەی بەڵکان و کیشوەری ئەوروپا یەکەم نەتەوە دێرینەکانی ئەوروپا لەوێ نیشتەجێ بوون وەکو نەتەوە ئیلیرییەکان و نەتەوەی سەڵت، و میراتگیری ئەوان نەتەوەی بۆشناک بووە کە یەکێکە لە نەتەوەکانی لقی سڵاڤی باشوورییە و هەروەها نەتەوەی کروات کە بە بنچینە کوردن نەوەی گووتییەکانی خۆرهەڵات (نەتەوەی گووتییەکان نەتەوەیەکی دێرینی کوردستانی بوون واتاێکی دێرینی کوردستانین) لە سەدەی سێی زانییەوە لەو نیشتەجێ بوون.

لە ساڵی (229پ.ز) کێشە کەوتە نێوان ئیلیرییەکان و کۆماری ڕۆما، ئەوە بوو لە لایەن سوپای کۆماری ڕۆما داگیر کرا و بووە بەشێک لێی، دواتر بووە بەشێک ئیمپراتۆرریای یەکگرتووی ڕۆما تا ساڵی (395ز) و دواتر بووە بەشێک لە ئیمپراتۆرریای ڕۆمای خۆرئاوا و لە ساڵی (445ز) لە لایەن گووتییەکانی خۆرهەڵات داگیر کرا و دواتر لە ساڵی (489ز) بووە بەشێک لە شانشینی گووتییەکانی خۆرهەڵات (گووتییەکان نەتەوەیەکی دێرینی کوردستانی بوون واتاێکی دێرینی کوردستانین، یەکێکن لەو نەتەوانەی کە نەتەوەی ئێستەی کوردیان لێ پێکهاتووە) و دواتر لە ساڵی (533ز) لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان (ئیمپراتۆرریای ڕۆمای خۆرهەڵات) بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر جوستینیانی یەکەم (565_527ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان (ئیمپراتۆرریای ڕۆمای خۆرهەڵات) داگیر کرا و بووە بەشێک لێی تا ساڵی (958ز) و لەو ساڵدا میرنشینی بۆسنیا دامەزرا تا ساڵی (1154ز) بەردەوام بوو و دواتر بووە گۆڕا بۆ میرنشینی کچانی بۆسنیا کە سەر بە شانشینی هەنگاریا (مەجەر) بوو تا ساڵی (1377ز) و لەو ساڵدا شانشینی بۆسنیا دامەزرا و تا ساڵی (1463ز) بەردەوام بوو، کە لەو ساڵدا لە لایەن دەوڵەتی عوسمانییەکانەوە داگیر کرا و کرایە دوو بەش کە بەشێکیان خرایە سەر ئەیالەتی رومیلی و بەشێکی تریان کرایە ئەیالەتی بۆسنیا و تا ساڵی (1867ز)، هەر لەو ساڵدا هەر دوو بەشی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا کرایە یەک و ویلایەتی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا لێ پێکهات، تا ساڵی (1878ز)، و لەو ساڵدا بە پێی پەیماننامەی بەرلینی ساڵی (1878ز) دەوڵەتی عوسمانییەکان ویلایەتی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا بۆ ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) و لە ساڵی (1908ز) بە فەرمی کرایە بەشێک ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا).

لە ڕێکەوتی (28_6/یونیو_1914) کاتێک جێنشینی تەختی ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) لەگەڵ هاوسەرەکەی لە میانەی سەردانی شاری  ساراجیڤۆ لەلایەن قوتابێکی سڕبی بە ناوی (گاڤلریلۆ پرینسپ) کە ئەندامی گروپی لەپی ڕەشی سڕبی کۆژرا ئەوە بووە هۆکاری ڕاستەوخۆی جەنگی یەکەمی جیهانی کە لە نێوان ساڵانی (1918_1914ز) دا بەرپا بوو لە نێوان دەوڵەتانی ناوەند (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان ) و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان (ئیمپراتۆریای به‌ریتانیای مەزن و کۆماری فه‌ره‌نسا و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) بەرپا ، کە دەوڵەتانی هاوپەیمانان لەو جەنگە سەرکەوتن و دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا.

وڵاتی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا لە ساڵی (1918ز) بووە بەشێک لە شانشینی یەکگرتووی یوگۆسلاڤیا (سڕبیا و کرواتیا و سلۆڤێنیا) و تا ساڵی (1941ز) چونکە لەو ساڵدا شانشینی یەکگرتووی یوگۆسلاڤیا (سڕبیا و کرواتیا و سلۆڤێنیا) کەوتە دەست هێزەکانی سوپای دەوڵەتی ئەڵمانیای نازی لە کاتی جەنگی دووەمی جیهانی کە لە نێوان ساڵانی (1945_1939ز) دا بووە، ئەو جەنگە لە نێوان دەوڵەتانی تەوەر (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیای نازی و شانشینی ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریای یابان و شانشینی ڕۆمانیا و شانشینی بولگاریا و شانشینی هەنگاریا یان شانشینی مەجەر) و ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان (ئیمپراتۆریای به‌ریتانیای مەزن و کۆماری سێیەمی فه‌ره‌نسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتی ئوسترالیا و دەوڵەتانی تر) بەرپا بوو، ئەوە بوو لە ناوچە داگیر کراوەکانی شانشینی یەکگرتووی یوگۆسلاڤیا بزوونتەوەی ڕزگاریخوازی بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ جۆزیف برۆز تیتۆ (1980_1953ز) دووەم سەرۆکی کۆماری فیدڕاڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیا بە ڕەگەز کرواتی لە دژی داگیری دەوڵەتی ئەڵمانیای نازی هەڵیگرسا بوو.

لە ساڵی (1945ز) لە دەر ئەنجام دا هێزەکانی دەوڵەتانی تەوەر لە بەرامبەر بە هێزەکانی ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانان شکستیان هێنا و یوگۆسلاڤیاش ڕزگار کرا و کۆماری فیدڕاڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیا دامەزرا کە کۆماری سۆسیالیستی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا یەکێک بوو لە کۆمارەکانی تا ساڵی (1992ز).

لە ڕێکەوتی (1_4/ئەپرێل_1992) جەنگی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا لە نێوان هێزەکانی سوپای هاوپەیمانانی (کۆماری سۆسیالیستی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا و کۆماری سۆسیالیستی کرواتیا و کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا) و هێزەکانی سوپای هاوپەیمانانی (کۆماری فیدڕاڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیا و کۆماری فیدڕاڵی سرپسکا (سڕبیا) ی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا و کۆماری سرپسکای کراجینای سڕبی کرواتیا و هەرێمی خۆرئاوای سەربەخۆیی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا) بەرپا بوو لە میانەی جەنگی ناوخۆیی یوگۆسلاڤیا دا بوو کە لە ڕێکەوتی (21_3/ئازار_1991) لە نێوان کۆماری فیدڕاڵی سۆسیالیستی یوگۆسلاڤیا و هاوپەیمانەکانی لەگەڵ کۆمارە فیدڕاڵییەکانی و سوپای ئازادیخوازی کۆسۆڤۆ بەرپا بوو کە سەر ئەنجام سەربەخۆیی کۆمارەکانی وەکو سلۆڤینیا و کرواتیا و باکووری باکووری مەکدۆنیا لە ساڵی (1991ز) و کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا لە ڕێکەوتی (18_11/تشرینی دووەم_1991) کۆمەڵگەی کرواتی وڵاتی بۆسنیا ڕاگەێنرا و هەروەها لە ڕێکەوتی (18_10/تشرینی یەکەم_1992) لەگەڵ هێزەکانی سوپای بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا کەوتە جەنگە و هەروەها بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا لە ساڵی (1992ز) سەربەخۆیی ڕاگەیاند و جارێکی لە ڕێکەوتی (28_8/ ئاگوستۆس_1993) دووبارە سەربەخۆیی کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا دووپات کرایەوە و دواتر لە ڕ ێکەوتی (23_2/شوبات_1994) کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا و کۆماری بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا کۆتایی پێهات و بە یەکەوە بەڕەنگاری هێزە سڕبییەکان هاتن و لە ڕێکەوتی (18_3/ئایار_1994) ڕێکەوتننامەی واشنتۆن لە نێواندا واژۆ کرا ، هەروەها لە ڕێکەوتی (14_12/کانوونی یەکەم_1995) ڕێککەوتننامەی دایتۆن یان ڕێکەوتننامەی ئاشتی دایتۆن واژۆ کرا لە نێوان سەرۆکی کۆماری فیدڕاڵی یوگۆسلاڤیا (کۆماری یەکگرتوویی سڕبیا و مۆنتینیگرۆ) و سەرۆکی کۆماری کرواتیا فرانژۆ تۆدمان و سەرۆکی کۆماری بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا کە لە ڕێکەوتی  (4_11/تشرینی دووەم_1995) دەستکرا بە دانوستاندەکانی ئەو ڕێکەوتننامەیە لە شاری دایتۆی سەر بە ویلایەتی ئۆهایۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا بە ناوبژیوانی هەر یەکێکە لە وڵاتانی وەکو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری فەرەنسا و کۆماری فیدڕاڵی ئەڵمانیا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) و فیدڕاسیۆنی ڕووسیای فیدڕاڵ و یەکێتی ئەوروپا) بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا.

بە پێی ئەو ڕێکەوتننامەیە وڵاتی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا بۆ سێ ناوچەی فیدڕاڵی دابەش کرا کە وەکو کۆماری فیدڕاڵی سرپسکا (سڕبیا) و فیدراسیۆنی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا کە دواتر لە ڕێکەوتی (14_8/ ئاگوستۆس_1996) کۆماری کرواتیای بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا کۆتایی پێهات بە چوار کانتۆن (پارێزگا) بووە بەشێک لە فیدراسیۆنی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا و ناوچەی سێیەم بریتی بوو لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی برچکۆ.

هەروەها لە ڕێکەوتی (12_11/تشرینی دووەم_2001) بە جەنگی کۆسۆڤۆ کۆتایی بە جەنگی ناوخۆیی یوگۆسلاڤیا هات و هەروەها  لە ڕێکەوتی (3_6/یونو_2006) بە ڕاگەیاندنی کۆماری مۆنتینیگرۆ کۆتایی بە کۆماری فیدڕاڵی یوگۆسلاڤیا (کۆماری یەکگرتوویی سڕبیا و مۆنتینیگرۆ) هات و ناوی یوگۆسلاڤیا و کۆمارە فیدڕاڵییەکەی بووە بە ڕابردوو و بۆ ماوەی دوو ساڵ کۆماری سڕبیا لەگەڵ هەر دوو هەرێمی ڤۆدجڤۆدینا لە باکوور و هەرێمی کۆسۆڤۆ لە باشوور  مایەوە کە لە ژێر سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بوو مایەوە بە هۆی جەنگی ئازاد کردنی هەرێمی کۆسۆڤۆ لە ژێر چنگی داگیرکاری کۆماری سڕبیا ، و دواتر لە ڕێکەوتی (17_2/شوبات_2008) هەرێمی کۆسۆڤۆش بە ناوی کۆماری کۆسۆڤۆ سەربەخۆیی ڕاگەیاند و لە کۆماری سڕبیا جیا بووە و هەرچەندە بە ماوەیەکی زۆر کۆماری سڕبیا دانی نەنا بە سەربرخۆیی کۆماری کۆسۆڤۆ ، بەڵام تەنها هەرێمی ڤۆدجڤۆدینا لە باکوور ماوەتەوە لەگەڵ کۆماری سڕبیای ئێستە.

سه‌رچاوه‌کان.

1- نۆیل باربەر: فەرمانڕەوایانی قۆچی زێرین لە سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتا تورک-وە: رێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.

2- یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.

3- عه‌لی که‌ندی: فه‌رهه‌نگی ڕووداوه‌کانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هه‌ولێر2005ز. 

4- پ . د. جڤری برۆن: پوختەی مێژووی ئەوروپا- وە: نیهاد جەلال حبیب اللە-سلێمانی2009ز.

5- بێهنام محەممەد پەنا: نهێنیەکانی شارستانیەتی رۆمای کۆن-وە: رەحمان ئەمیری-هەولێر2011ز.

6- د . عەبدوڵیەمیر محمەمەد ئەمین و محمەمەد توفیق حوسێن: شارستانیەتی ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاستدا-وە: مەستەفا سەعید عەلی-سلێمانی2011ز.

7- د . عەبدولقادر ئەحمەد یوسف: مێژووی خاچەکانی ناوەڕاست لە ئەوروپا-وە: شاناز رەمز-سلێمانی2012ز.

8- ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی شەشەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.

9- ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی حەوتەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.

10- ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی هەشتەم -وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.

11- ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/بەرگی نۆیەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.

12- ویل دورانت: مێژووی شارستانییەت/ بەرگی دەیەم- وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.

13- ویل دورانت:مێژووی شارستانییەت/ بەرگی پانزدەم - وە: عەبدوڵڵا ڕەسووڵی_سلێمانی 2014ز.

14- د . موفید زەیدی:ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە:بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.

15- د . محەمەد تەقوش:عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.

16- کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز.





ئه‌م بابه‌ته 530 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر