بەوێنە، ڕاپۆرتی چالاكی ناوەند مانگی 10/2020

لەپاش ماوەیەك ڕاوەستان لە ئەنجامدانی چالاكی مەیدانی بەهۆی پابەندبوونی هەمووان بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی تر بۆردی پەیوەندییەكانی "ناوەندی چاوی كورد" یش، دەستی بەچالاكییەكانی خۆی كردەوە. بەهیواین هەموو لایەك پارێزراوبن و كوردستان بە كەمترین زیان لەم قەیرانە جیهانییە تێپەڕێنێت.
PM:01:06:31/10/2020
دۆسیە: دیدارەکانی ناوەند
لەپاش ماوەیەك ڕاوەستان لە ئەنجامدانی چالاكی مەیدانی بەهۆی پابەندبوونی هەمووان بەڕێكارەكانی خۆپارێزی لەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنا، جارێكی تر بۆردی پەیوەندییەكانی "ناوەندی چاوی كورد" یش، دەستی بەچالاكییەكانی خۆی كردەوە. بەهیواین هەموو لایەك پارێزراوبن و كوردستان بە كەمترین زیان لەم قەیرانە جیهانییە تێپەڕێنێت.


1-ڕۆژی 1/10/2020 لەسەر بانگهێشتی فەرمی "تۆڕی ڕێكخراوەكانی سلێمانی" بەشداریكردن لە سیمینارێكی بەرفراوان لەهۆڵی"ئازادی" هۆڵی چالاكییەكانی "حیزبی شیوعی كوردستان" لەژێر ناوی" فشارە مەدەنییەكان، لەنێوان ئاسۆی گەیشتن بە ئامانجە ڕەواكان و، ئاستەنگەكانی بەردەمیان".


2-ڕۆژی 2/10/2020 بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد، بەهاوكاری چەندین مامۆستای تایبەتمەندی زانكۆكانی"سلێمانی، دهۆك، كەركوك" كوراسەیەكی تایبەتی بەناوی " كورد لەسەردەمی كازمیدا" چاپ و بڵاوكردەوە.

3-ڕۆژی 3/10/2020 ستافی ناوەندی چاوی كورد سەردانی (مەلابەختیار" سەرپەرشتیاری گشتی "پلاتفۆرمی دابڕان) ی كرد. لەسەردانەكەدا بەوردی تیشك خرایە سەر بارودۆخی ڕۆشنبیری ئەم قۆناغەی كۆمەڵگای كوردی و، ڕێگەچارەی تیۆری كێشە ستراكچەرییەكانی كۆمەڵگە باسیان لێوەكرا.

هاوكات، بڕیار لە هەماهەنگی نێوان "چاوی كورد" و هەرسێ دەزگای ڕۆشنگەری "ناوەندی ڕۆشنگەری چاودێر، پلاتفۆرمی دابڕان، بنکەی ئەدەبی گەلاوێژ" درا، كەلەماوەی نزیكی ئایندەدا بكرێتە بەرنامەی كاری هاوبەش.


4-ڕۆژی 7/10/2020 لەهۆڵی سیمینارەكانی ئوتیل "ڕامادا" لەشاری سلێمانی، بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد، گفتوگۆیەكی فراوانی سازكرد سەبارەت بە "دۆخی عێراق، فشارەكانی سەركازمی و كاریگەرییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان" ئەم سیمینارە بە بەشداری ژمارەیەكی زۆر لە سیاسەتمەدار و بەرپرسان و ئەكادیمیستەكانی كوردستان بەڕێوەچوو.






هاوكات ناوەندی چاوی كورد كوراسەی "كورد لەسەردەمی كازمیدا" كەبەهەردوو زمانی "كوردی، عەرەبی" ئامادەو چاپكراوە، بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرد.

5-ڕۆژی 15/10/2020 لەدرێژەی سەردانەكانی ڕۆشنبیران و نوسەران بۆ ئۆفیسی چاوی كورد، پێشوازی كردن لە " قوتەیبە فازل، هەمزە ڕەنجدەر" كەبەمەبەستی پشتیوانی كردن لەبەرنامە ڕۆشنبیرییەكان و بەشداریكردن لەچالاكییەكانی چاوی كورد، سەردانی ئۆفیسی چاوی كوردیان كرد.



6-ڕۆژی 24/10/2020 لەسەر بانگهێشتی فەرمی، بەشداری بۆردی پەیوەندییەكانی ناوەندی چاوی كورد، لە مەراسیمی ناساندنی كتێبەكانی " ڕێبوار سیوەیلی" كەلە لایەن ڕێكخراوی "كوردستان دیالۆگ"ەوە سازكرابوو.


7-ڕۆژی 25/10/2020 بۆردی پەیوەندییەكانی ناوەندی چاوی كورد، ژمارەیەك لە ڕوونووسی كوراسەی " كورد لەسەردەمی كازمیدا" دابەشی سەر ئۆرگانە سیاسییەكان كرد لە هەولێر و سلێمانی.

8- ڕۆژی 27/10/2020 لەسەر داواكاری و بانگهێشتی فەرمی "بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان" ناوەندی چاوی كورد سیمینارێكی سەبارەت بە " گرفت و دەرفەتەكان لەسەردەمی كازمیدا" سازكرد.


9-ڕۆژی 27/10/2020 ژمارەیەك لەنوسەران و ڕۆشنبیران سەردانی ئۆفیسی سەرەكی ناوەندی چاوی كوردستان كرد.




10-ڕۆژی 28/10/2020 بەمەبەستی هەماهەنگی نێوان چاوی كورد و نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق، لەگەیاندنی كوراسەی "كورد لەسەردەمی كازمیدا" بە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی عێراق، ناوەندی چاوی كورد و ستافی نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق بەڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان كۆبوونەوە.



11-بەشداری ئەندامانی بۆردی ئەكادیمی ناوەندی چاوی كورد لە ژمارەیەك بەرنامە و دیبەیتی تەلەفزیۆنی لەكەناڵە ئاسمانییەكانی كوردستان.



ئه‌م بابه‌ته 166 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر