ناسیۆنالیزمی عەرەب

ناسیۆنالیزمی عەرەب یان ئایدۆلۆجیای عروبە، بزاڤێکی سیاسیی فکریی دەمارگیرە، داوای یەکگرتنی عەرەب دەکات لەبازنەی یەک دەوڵەتدا، ئەم ئایدۆلۆجیایە لەجیهانی عەرەبی مێژوویەکی ئەوەندە کۆنی نی یەو دەگەڕێتەوە بۆ پاش جەنگی جیهانی یەکەم، پاش هەرەسهێنانی ئیمپراتۆریایی عوسمانی، بەتایبەت لەشەستەکان و حەفتاکان بەتەقینەوەیی ناسیۆنالیزمی عەرەب دادەنرێت.
PM:03:16:24/10/2020
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک
عروبە وەک بەرئەنجامی میراتێکی هاوبەشی عەرەب لەزمان و ڕۆشنبیری ومێژووی هاوبەش بەجیاوازییی ئاین وڕەچەڵەک.

ژیان جەلال
نوسەر و چالاکوانی ژنان


هەرچەندە ناکرێت بوترێت پێش جەنگی جیهانی یەکەم هەستی ناسیۆنالیزمی بوونی نەبووە بەڵکو لە نوسینی بیرمەندو ئەدیب و نوسەرانی عەرەبدا بەرجەستە کرابوو بەڵام نەبووبووە مۆدێلێک بۆ کاری سیاسی، بەڵام پاش جەنگی جیهانی وسەردەمی کۆلۆنیالیزەکردنی وڵاتانی عەرەبی وهەژموونی  ئیمپرالیزمی فەرەنساو بەریتانیا سروشتێکی پەرچەکردارانەو هێرشبەری وەرگرت لەژێر کاریگەری بزووتنەوەی فاشیزم و نازیزمی ئیتاڵیاو ئەڵمانیادا بوو.

بەرلەجەنگی یەکەمی جیهانی زۆرێک لەویلایەتەکانی دورگەی عەرەب لەژێرهەژموونی دەوڵەتی عوسمانیدا بوون کەژمارەیان ۱۲ ویلایەت بوو ویلایەتی
"حجاز، بەیروت، یەمەن، بەسرە، بەغداد، موسڵ، حلب، سوریا، جەزائیر، تەرابلسی ڕۆژئاوا، تونس ، میسر"

سەرجەم ویلایەتە عەرەبییەکان بەم سیستمە ئیدارییە بەڕێوەدەبران.

کەکۆی دانیشتوانی دەوڵەتی عوسمانی بریتی بوو لە ۲۲ میلیون کەس.

لەناو ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەسەڵاتی  سوڵتان سەروەرو حاکم بوو بەناوی ئیسلامەوە حوکمیان دەکرد وهاوڵاتی ڕەعیەو ملکەچ بوو .

بەگشتی عەرەبەکان لەناو ئیمپراتۆریای عوسمانی بەچاویلکەی ئیسلامەوە تەماشای مێژوویان دەکرد، باوەڕیان وابوو کە عوسمانییەکان میراتگریی ڕاستەقینەی خەلیفە مسوڵمانەکانن. عەرەب لای عوسمانییەکان بە (بدوی غیرمتحچر) لەقەڵمدەدرا، ئەوەی کە کۆیانی کردبووەوە ئیسلام بوون بوو نەک هیچ پۆینتێکی تر.

بەگشتی سەرەتای بزووتنەوەی عەرەبی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی وەهابییەکان، هەرچەندە ئەم بزووتنەوەیە جوڵانەوەیەکی ئاینی و پەرچەکردارێکی سایکۆلۆجیانە بوو دژ بەعوسمانییەکان، بەوپێیەی ئەمان باوەڕیان بەگێڕانەوەی ئاینی ئیسلام بوو بۆ هێڵی ڕاستەقینەوڕەسەنی خۆی .

"محمد عبدالوهاب" (۱۷۰۳-۱۷۸۷)لەگەڵ ئیبن سعود یەکی گرت ودەوڵەتێکیان لەسەربنەمای شەریعە دامەزراند.

ساڵی ۱۹۲٤‌مەلیک حسین توانی مەککە بخاتەژێر دەستی خۆیەوە‌.

محمد علی پاشا لەمیسر(۱۸۳۰_۱۸٤۱) هاوشێوەی وەهابییەکان جوڵانەوەیەکی لەمیسر بەرپاکرد، هەرچەندە ئەم بزووتنەوەیەش بەخەباتی ناسیۆنالیستی هەژمارناکرێت بەڵام بەرپەرچدانەوەیەکی باش بوو بۆ حکومی عوسمانی وتوانی(میسری نوێ)بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریی بەهێز بونیادبنێت هەرچەندە لەبنەرەتدا بۆدەستکەوتی شەخسی بوو .

ناکرێت لەخەباتی ناسیۆنالیستی عەرەبدا ڕۆڵی مەسیحییەکان لەلوبنان نادیدە بگیرێت بەهۆی ئەوجیاکارییەی بەهۆی ئاینی جوداوە لەلایەن عوسمانییەکان ڕووبەڕووی دەبوونەوە. بەتایبەت لوبنان کە دەروازەیەکی گەورەی پەیوەندی بازرگانی بوو لەگەڵ ئەوروپادا بەتایبەتی فەڕەنسا .بەتایبەت ڕۆڵی بیریارانی مەسیحی لەهۆشیاریی نەتەوەیدا نمونەی(الیاس حبالین) (۱۸۳۹-۱۸۸۹).

بوترس البستان) (۱۸۱۹-۱۸۸۳).

نجیب عازوری) (۱۸۸۱-۱۹۱٦)دادەنرێن بەهەژێنەری هزری ناسیۆنالیزمی عەرەبی‌. ساڵی ۱۸۸۱لەلایەن ڕێکخراوێکی نهێنی نامیلکەیەک بڵاوکرایەوە لەلەندەن بەناوی (جمعیە حفڤ حقوق الملە العربیە) کەداوای دەکرد عەرەب لەژێردەسەڵاتی تورک ڕزگارببێت.

لەعێراقدا :

سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزم دەگەڕێتەوە بۆ دەرکەوتنی حزبی شیوعی عێراقی ولەکۆتای چلەکان لەشێوەی شانەی نووستوو کەبەعسییەکانی سوریا دروستیان کردبوو ,ساڵی ۱۹۵۲حزبی بەعسی عێراقیش وەک لقێکی بەعسی سوریا دامەزرا ."میشێل عەفلەق وسەڵاحەدین بەیتار "دوو لەدامەزرێنەرانی حزبی بەعس بوون، میشێل ی مەسیحی و سەڵاحەدینی مسوڵمان لەساڵی ۱۹۲۹ ئاشنای یەک دەبن لەپاریس(یەکێتی خوێندکارانی عەرەب) دادەمەزرێنن کەڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەکۆکردنەوەی گەنجان .ساڵی ۱۹۳۹ کاتێک فەرەنسا "ئەسکەندەروونە "بەتورکیا دەبەخشێت."زەکی ئارسۆزی "

هەڵمەتێکی توندڕەوانەو ڕەگەزپەرستانەی لەدژی فەرەنسا بەرپاکرد، پاشان گروپێکی دروست کرد کە مەرجی بوونە ئەندام وەرگێڕان  یان نوسینی کتێبێکە لەبارەی کەلەپوری بەعس. 

ساڵی ۱۹٤٤ لەگەڵ شانەکەی عەفلەق و سەڵاحەدین یەکیان گرت ولەسوریا لە۱۹٤۹ یەکەم ناوکی بەعسیان لە بەغداد دروستکرد بەئامانجی خەبات دژی ئیمپریالیزم .

سەرەتای دامەزراندنی بەعس لەخوێندکارو پزیشک ومامۆستاوتوێژی ڕووناکبیران پێک هاتبوو .لەشەستەکانیش لەسوریا عەلەوییەکان سەرکردایەتی لقی سوریای حزبی بەعسیان دەکرد، بەڵام بەدزەکردنی ئەفسەرانی سوریا بۆ ناوحزب باڵی مەدەنی بەرەو لاوازی چوو، بەهاتنە ڕیزی(ئەکرەم حۆرانی) وەک ناسیۆنالیستێکی عەرەب ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد ولەساڵی ۱۹۵۲ ناوی حزب بوو بە حزبی.

بەعسی عەرەبی  ئیشتراکی.

بەڵام بەتێپەڕبوونی کات بەعس لەستراتیژی سەرەتایی خۆی دووردەکەوتەوە، بەهاتنە ناوەوەی چەندین گروپ وتاقمی ناڕێکخراو کە زادەی هەڵچوونی بەرژەوەندی و تائیفی بوو ئەو گروپانەی کە گۆڕانکاری دیمۆگرافی هەڕەشەی لەسەر ژیانی نەریتییان دەکرد، واتە ئەوەی ڕایدەکێشان چەمکی نەتەوەگەرای نەبوو.

لەقۆناغەکانی دواتر پەنابردنە بەر توندوتیژی لەلایەن بەعسەوە لەئەخلاقی ڕاستەقینەی بەعس و تێگەیشتنیان بۆ ناسیۆنالیزمی عەرەب سەرچاوە دەگرێت.

لەشەستەکاندا بیرمەندی عەرەب (فوئاد عەجمی) دەپرسێت" چۆن دەکرێت حزبێک لەسەر ئامانجگەرای گەنجان بونیادبنرێت  ودواتر ڕادەستی توندوتیژی و زەبرو دڕندایەتی سەربازی بکرێت" ئەم ڕاڤەیە دەمانگەیەنێتە ئەو لۆجیکەی کە ئامانجی حزب کامڵ بوون و شوێنپێ قایم کردن بوودواتر وەک بزووتنەوەیەک کە رۆحیەتی فاشیگەری تیابوو بەدیارکەوت. بەعسگەرایی سەرچاوەی پاساوهێنانەوەی ئاینە، جیانەکردنەوەی ئاین و ئەخلاق بەدرێژای مێژووی عەرەب بەشێکی دانەبڕاو بووە. 



ئه‌م بابه‌ته 752 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر