سوید

PM:04:37:12/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: شانشینی سوید.

کورتکراوەی ناو: سوید.

پایتەخت: ستۆکھۆڵم.

سیستەمی سیاسیى: پاشایی دەستوری.

بەرواری دروستبونی: ٦ی حوزەیرانی ١٥٢٣.

دراو: کرۆن.

 

 

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە کۆتایی باکوری ئەوروپا، سنورەکانی لەرۆژئاواوە نەرویج، لە باکورەوە ڕۆژھەڵاتی فینلەندا، لە باشورەوە - لە ڕووی دەریاوە - دانیمارک، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئەستۆنیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، ڕووسیا.

ڕووبەر: ٤٤٩.٩٦٤ کیلۆمەترچوارگۆشەیە.

داھاتی سروشتی: کۆمەڵێک کانزای سروشتی لەسەرووی ھەموویانەوە زینک، ئاسنی خاو، قوڕقۆشم، ئاڵتون، مڵتەی لم، زیو، یۆرانیۆم.

کەشوھەوا: بەشێوەیەکی گشتی ساردە بەڵام لەنێوان باکور وباشور جیاوازی ھەیە.

 

دانیشتوان

ژمارە: ٩.٧٢٣.٨٠٠ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە: ٠.٧٩% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: سویدییەکان، فیلەندییەکان، لابیونەکان.

ئایین: ٨٧% مەسیحی لۆسەرین، ١٣% ئەوانی ترلەناویانە کاسۆلیکی ڕۆمان، ئەرسۆزۆکس، موسوڵمان، جولەکە، بودیەکان.

 

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٥٥٢ ملیاردۆلار.

داھاتی ساڵانەی تاک: ٤٠٩٠٠ دۆلار.

ڕێژەی گەشە: ٠.٩%.

ڕێژەی بێکاری: ٨.١%.

رَێژەی ھەڵئاوسان: ٠%.

قەرزی دەرەکی: ١.٠٣٩ تریلیۆن دۆلار.

گرنگترین بەرھەم: ئامێر، ئۆتۆمبێل، ئاسن، پۆڵا، تەکنۆلۆجیای ورد، گەنم، جۆ.

 

پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.

 



ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر