سەڵتەنەی عومان

PM:04:14:12/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: سەڵتەنەی عومان.

کورتکراوەی ناو: عومان.

پایتەخت: مەسقەت.

زمان: عەرەبی (فەرمی) یە.

سیستەمی سیاسیى: سوڵتانی.

بەرواری سەربەخۆبوون: ١٦٥٠ لە (پورتوگال).

 

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە دوورترین خاڵی باشوری ڕۆژھەڵاتی نیمچە دورگەی عەرەبی، سنورەکانی لە باکورەوە دەریایی عومان وگەروی ورمز، لە ڕۆژئاواوە ئیماراتى یەکگرتووی عەرەبی، سعودییە، یەمەن، لە باشوری ڕۆژھەڵاوە دەریایی عەرەبی، دەروازەی زەریایی ھیندی.

ڕووبەر: ٣٠٩.٥٠٠ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

داھاتی سروشتی: پەتڕۆڵ، خەڵوزی سروشتی، گاز، ئاڵتون، زیو.

کەشوھەوا: بیابانی.

 

دانیشتوان

ژمارە: ٣.٢١٩.٧٧٥ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە: ٢.٠٦% (٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: عەرەب (لەگەڵ بونی چەند کەمینەیەکی بچووک کە بەڕەچەڵەک پەشتۆنین بەتایبەت باشوری ئاسیا).

ئایین: موسوڵمانن (سوننە - شیعە).

 

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ساڵانە: ٨١.٩٥ ملیار دۆلار.

داھاتی ساڵانەی تاک: ٢٩.٨٠٠ دۆلار.

ڕێژەی گەشە: ٥.١%.

ڕێژەی بێکاری: ٧.٧%.

ڕێژەی ھەڵئاوسان: ١.٦%.

قەرزی دەرەکی: ١٠.٨٤ ملیار دۆلار.

گرنگترین بەرھەم: نەوت، گازی سروشتی، ماسی، کانزاکان، خورما، مۆز.

 

پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.



ئه‌م بابه‌ته 437 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر