چارەنووسی هەرێم لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئایندە

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدۆحێکی ڕاگوزاری ناجێگیری پڕ لەململانێی ناوخۆی وڵاتانی ناوچەو زلهێزە بەرژەوەندی خوازەکانەوە تێدەپەڕێت وتادێت ڕیزبەندی بەرەی نوێ و ململانێی توند درووست دەبێت دژەکان لەبەریەکەوتن نزیک دەبنەوە.
PM:10:21:06/10/2020
دۆسیە: شیکار
هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لەعێراق گورزی ئابوری وسیاسی و سەربازی بەردەکەوێت.

ڕێبوار محەمەد
نوسەر و توێژەر لە بواری نەوت


لەخوارەوە هەموو ململانێکان شی دەکەمەوەو کاریگەریان لەسەر هەرێم دەخەمەڕوو کەبەم شێوەیە.

هەرێمی کوردستان وەکوبەشێک لەعێراق و پەیوەست بەسیستەمی وزەی جیهانی ڕاستەوخۆی لەهەموو گۆڕانکاریەکانی چ لەڕابردوو چ ئێستا وچ لەداهاتوو پریشکی بەردەکەوێت و هەمووی بەزیان بۆ نەوەوئەزموونەکەمان دەکەوێتەوە. 

یەکەم ـــ عێراق.

هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لەعێراق ڕاستەوخۆ گورزی ئابوری وسیاسی و سەربازی بەردەکەوێت لەوگۆڕانکاریانەی ڕودەدات نمونە جەنگی داعش، ڕێکەوتنی نێوان عێراق ـــ چین.

لەئێستادا کێبڕکێ و ململانێ یەکی توند لەنێوان بەرەی ئەمریکاو  ئێران هەیە لەعێراق و هەرلایەک هەوڵی ساغ کردنەوەی هەژموونی خوی دەدات لەعێراق.

هەرێمی کوردستان بەهۆی ئابوری سەربەخۆو جەنگی داعشەوە کە سەپێندرا بەسەرعێراق توشی گەورەترین قەیرانی ئابوری بوو هەموو پرۆژەکانی حکومەتی لەکارخست دواتریش لەڕیفراندۆم و شانزەی ئۆکتۆبەر نیوەی خاکیمان لەدەستداو و توشی قەیرانی ئابوری، سیاسی، سەربازی کەمەرشکێن بوینەوە پاشان بەهۆی ڕێکەوتنی عێراق وچین و کۆرۆنا ڤایرۆس عێراق توشی شکستی ئابوری بوو وکاردانەوەی زۆرخراپ بەسەر هەرێم هێناو ئێستا حکومەتی هەرێم لەڕووی ئابوری یەوە بەتەواوی شکستی خواردووەو لەپەلوپۆکەوتوە.  

نوێترین مەترسی .... ئەمەریکا هەڕەشەی داخستنی باڵوێزخانەکەی دەکات لەعێراق

لەئەنجامی ململانێی توندی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر عێراق وهەوڵی هەرلایەک بۆ کۆنترۆڵی عێراق و پەرچە کردارەکانی ئێران وهاوپەیمانەکانی لەعێراق کەلەماوەی مانگی ئاب و ئەیلول چل و نۆ هێرش کراوەتەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا وهێزیەکانی وهێزی هاوپەیمانەکانی  ئەمەریکای ناچارکرد لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی تەلەفۆن بۆسەرۆک کۆماری عێراق بکات وهەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی بکات وەکو کارتی فشار لەسەر عێراق. 

مەترسی وپێشهاتەکان چین ولەئەگەری داحستنی باڵیۆزخانە و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و کاریگەری لەسەر هەریمی کوردستان ـــ

یەکەم ـــ  داخستنی باڵیۆزخانە واتە کۆتاهاتنی پەیوەندی دیبلۆماسی ،سیاسی،ئابوری،سەربازی،ئاسایشی نێوان ئەمریکا و عێراق و وەشاندنی گورزی سەربازی لەهاوپەیمانەکانی ئێران.

دووەم ـــ کشانەوەی هێزی سەربازی واتە کۆتای هاتنی هەموو چالاکیەسەربازیەکانی ئەمەریکاو هاوپەیمانانی لەعێراق و وەستان شەڕ دژی داعش و  کۆتاهاتنی ئەو بودجە پێنج ملیاردۆلاریەی ئەمەریکا بۆ جەنگی داعش وخەرجی سەربازەکانی.

سێ یەم ـــ کشانەوەی ڕێکخراوە خێرخوازیەکانی ئەمەریکاو وەستاندنی هەوکاریە مرۆیی و دارایەکانیان  نەمانی ئاسایش بۆگەڕانەوەو جێگیرکردنەوەی ئاوەرەکان.

چوارەم ـــ وەستانی هاوکاری ئابوری واتە وەستانی هاوکاری بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە ئەمەریکاهەژموونی تەواوی هەیەلەسەریان.

شەشەم ـــ هەڵوەشاندنەوەی دۆخی تایبەتی وزەی عێراق لەگەڵ ئێران سەپاندنی گەمارۆ بەسەر عێراق .

حەوتەم ـــ گەمارۆخستنەسەر عێراق بەڕاگرتای هەناردەی نەوت و دەست کرتن بەسەر ئەو بڕە دراوەی لەبانکی فیدراڵی ئەمەریکایە.

هەشتەم ـــ ڕاگرتنی وەبەرهێنانی لەعێراق وکەبەگوژمەی پێنج ملیار دۆلارە.

نۆیەم ـــ  کەمکردنەوەی هەناردەکردنی بانکەنۆتی دۆلارو دروسەکردنی کێشەی نەختینە لەدراوی عێراقی و دابەزینی بەهای دراوی عێراقی.

دەیەم ـــ زۆر بونی ئارەزووی داگیرکاری هەرێمایەتی و نەبوونی توانای بەرگری عێراق لەخۆی.

یانزەیەم ـــ پاشەکشەی ستافی نەتەوەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق و وەستاندنی هاوکاریەکانیان. 

دوانزەیەم ـــ  ڕاگرتنی چاکسازی فڕۆکەی ئێف شانزەو  دەبابەی ئەمریکی کەعێراق کڕیویەتی هەروەها ڕاگرتنی بەرنامەی ڕاهێنان وهاوکاری هێزی هاوپەیمان بۆ عێراق.

 سیانزەیەم ـــ گەڕانەوەی داعش بۆ عێراق. 

دەرئەنجام.

عێراق ڕوبەڕووی قەیران و کارەساتی ئابوری، سیاسی، سەربازی ،ئاسایشی، دیبلۆماسی دەبێتەوە و داعش دەگەڕێتەوە عێراق و ئێران و تورکیاش دەست دەخنە عێراق بۆداگیرکاری و مەەرسی لەسنورەکانی عێراقەوە دەکەوێته سەرسنوری وڵاتانی کەنداوی عەرەبی و عێراق بەناچاری هانا بوڵاتی چین دەبات وئەوەندەی تر عێراق نوقمی جەنگ و کارەسات دەبێتەوە .

هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی خۆی نوقمی قەیرانی دارای وئابوری وسیاسی وکۆمەڵایەتی بۆتەوە و هەموو ئەوکاریگەریانەی کەلە سیانزە خاڵی سەرەوە ڕوبەڕووی عێراق دەبێتەوە بەهەمان شێوەش ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوەو ئەزموونەکەی دەکەوێتە بەر مەترسی .

پرسیارێک دێتە پێشەوە ئایا ئەمەریکا بەجیا لەگەڵ هەرێم هەڵسوکەوت دەکات ودەگەڕێتەوە بۆ بریاری کۆنگرێسی ئەمریکاو بڕیاری ٦٨٨ ئەنجومەنی ئاسایش بۆپاراستنی هەرێمی کوردستان ؟ ئایاهەرێم دەتوانێت ببێتەبەدیلی عێرڵق بەدۆخە شکستخواردوەی خۆیەوە ؟

دووەم ـــ ململانێی ئەمریکا ـــ ئێران ـــ چین.

ئێران وەک دەوڵەتێک کەوتۆتە بەردەم گەمارۆو هێرشی ئەمریکا بۆ دەربازبوون ومانەوەی هانای بۆ وڵاتی چین بردووەو ڕێک کەوننی بیست و پێنج ساڵەی لەگەڵ کردوە و هەموو بەندەروفڕۆکەخانەۆاای خستۆتە خزمەتی هێزی سەربازی چین و تەکنۆلۆجیای ڕووسی یەوە . 

تادێت بەرەی ئەمریکا وئیسرائیل وعەرەب بەهێز دەبێت و سەنگەری دژی ئێران بەهێز دەبێت بۆ سنوردانان بۆ وڵاتی ئێران لەئەگەری ڕوودانی هەرجەنگێک کارەساتی ئابوری وقەیرانی سەخت تر ڕووبەڕووی هەرێم دەبێتەوەو چونکە هەرێم پێداویستیەکانی زۆربەی لەئێرانەوە هاوردە دەکات.

سێ یەم ـــ  ڕێکخراوی دەوڵەتانی غازی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دژی تورکیا.

لەئێستادا تورکیا کەوتۆتە ململانێ یەکی گەورەوە بەرامبەر هەموو وڵاتانی عەرەبی جگە لەقەتەرو حکومەتەکە وفاق لەلیبیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەسەرۆکایەتی فەڕەنساو هەروەها ئیسرائیل و ئەمەریکا بەهەموو ئەم وڵاتانە هێزێکی هەرێمایەتی ونێودەوڵەتی یان دژی تورکیا پێک هێناوە بۆئەوەی هەوڵە فراوانخوازیە وزەو جوگرافی و سیاسیەکانی تورکیا لەبارببەن بۆداگیرکاری لەئاوەکانی یۆنان ، قوبرس، دەریای سپی ناوەڕاست ،لیبیا ،داگیرکاری لەعێراق، سوریا، ئەفەریکا.

ئایندەی تورکیا مەترسی دارە چونکە هەرلەئێستاوە لەبەرامبەر یۆنان وقوبرس وهەروەها لە لیبیاش لەپاشەکشەدایە بەهۆی هەڕەشەکانی وڵاتانی عەرەبی و فەڕەنساو هەروەها بوونی ڕووسیا لەلیبیا سەرەتا تورکیا شکستی خوارد لەداگیرکردنی شارەکانی جفرەو سرت کە سرت کلیلی وزەی نەوت وگازی لیبیایە وکلیلەکەش بەدەست بەرەی دژی تورکیایە و واهاوپەیمانەکەشی لەلیبیا لە دەسەڵات دەکشێتەوەو تائێستا ڕێکەوتنەکانی تورکیا نەچونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. 

پەیوەندی هەرێمی کوردستان بەگۆڕانکاریەکان لەم دووبەرەی دژە چی یە ؟

هەرێمی کوردستان بۆتەبەشێک لە سیستەمی وزەی جیهانی و گرێبەستی پەنجا ساڵەی هەیە لەگەڵ تورکیا و بۆری نەوتی کوردستان بەتورکیا تێدەپەڕێت لەئەگەرهەرنەنگ و کەوتۆێکی تورکیا هەرێمی کوردستان زیانی پێدەگات چونکە کەوتۆتەبەرەی تورکیاوە لەڕوی وزەوە ،هەروەها لەکاتی ململانێی نێوان ئیسرائیل ـــ تورکیا مەترسی دەکەوێتە سەر ئەوبڕەنەوتەی کە ئیسرائیل لە هەرێمی دەکڕێت و وڵاتانی ئیمارات وعەرەبەکان دەبنە بەدیلی نەوتی کوردستان. 

دەرئەنجام.
 
هەرێمی کوردستان لەئەگەری هەرجەنگ و ململانێ یەک بێ گومان زیانی پێدەگات و پێویستە حساباتی وردی خۆی بکات و بۆ هەموو ئەگەرێک خۆی ئامادەبکات و تووشی قەیران و مەترسی لەناوچون نەبێتەوە چونکە بەرژەوەندیە ئابوریەکان چارەنووسی هەموولایەک یەکلا دەکەنەوە.
پێویستە هەرێمی کوردستان لەسەر دووئاست پلان و بەرنامەی هەبێت بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ئەومەترسیانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لەسەرئاستی دەرەکی هەموو خاڵەکانی سەرەوە بەهەند وەربگرلت و لەسەرئاستی ناوخۆییش سیاسەتێکی دارای،ئابوری سیاسی هەمەلایەنەی بەهێز بگرێته بەرو ڕەچاوی ئەم هەنگاوانە خوارەوەبکات ـــ

یەکەم ـــ پەیوەندیەکانی لەگەڵ هەموولایەنەکانی نێوخۆی و دەرەکی  ڕێک بخات بەپێی بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پشتیوانی دارای پەیدابکات چ وەک هاوکاری چ وەک قەرز لەڕێگەی بەغدادەوە.

دووەم ـــ ڕێکەوتن لەعێراق لە سەر هەموو دۆسیەکان بەتایبەت دۆسێی دۆسیەی نەوت و گومرگەکان بەپێی دەستور.

سێ یەم ـــ چاکسازی ئابوری. هەوڵبدات هەمووکەرتەکانی تر لەڕێگای وەبەڕهێنانەوە ببوژێنێتەوەو چەندین سەرچاوەی داهات بۆهەرێم زیادبکات وتەنها نەوت نەبێت پشت پشت بەستن بە نەوت کەم بکاتەوە و وەبەرهێنان لەبواری کەرتی نەوت وگاز ،پیشەسازی پترۆکیمیاوی، وەبەرهێنان لەهەموو کەرتەکانی تر بکاتە بنەماو پایەی سەرەکی چارەسەری قەیرانی دارای.

چوارەم ـــ چاکسازی دارایی و یاسای و شەفافیەت لەداهاتەکانی ناوخۆو گۆمرگەکان.

پێنجەم ـــ  پێداچونەوە بە پەیکەری حکومەتی هەرێم و بەپێی پێویستی و توانای ئابوری وەزارەتەکان  دروست بکات.

شەشەم ـــ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی. 

حەوتەم ـــ ئێستا لەجیهان هەوڵ بۆ دروست کردن و پەیداکردنی سەرچاوەی وزەی نوێ  دەدرێت وەکوکارەبا لەڕێگەی وزەی خۆرو باوە وهەرێمی کوردستانیش باشترین شوێنە بۆوەبەرهێنا لەم بوارە و دەتوانێت بوژانەوەیەکی ئابوری گەورەو بەدەستهێنانی سەرچاوەی دارایی باش پەیدابکات و بەهۆیەوە داهات، هەلی کار، پاک ڕنگرتنی ژینگەو چەندین سودی تری دەبێت و لەئێستادا جیهن بەرەوە پەیداکردنی سەرچاوەی وزەی نوێ یە لەڕێگەی خۆرو باوەو هەرلەئێستاوە ململانێکان دەستی پێکردوەو وڵاتی چین کۆنترۆڵی حەفتاودوو لەسەدی تەکنۆلۆجیای ئەم بوارەی کردوە وئایندە بۆئەم وزە نوێ یە یه و دەوڵەتانی سەرمایەداری و پیشەسازی دەیانەوێت قۆناغ قۆناغ پاشەکشەبکەن لە وزەی نەوت ئەویش بەئامانجی ڕزگاربوونیان لە هەژموونی خاوەن دەوڵەتانی نەوت و وەلاوەنانیان و کەمکردنەوەی خەرجی و پاک ڕاگرتنی ژینگە،ئەگەرهەرێم هەنگاونەنێت لەئایندە نەوتیش هەرچەندە ئێستا کارتێکی سوتاوە بەدەست هەرێمەوە ئەوکات خراپتر دەبێت.

لەکۆتایدا ئەوەدەڵێم ئەگەر حکومەتی هەرێم بەم شێوە دەستەوەستان دانیشێت و هیچ پلانێکی نەبێت ئەوا هەرگۆڕانکاریەک ڕووبدات وەکو جەنگی نرخی نەوتی نێوان سعودیە وڕوسیا  توشی قەیران وکارەساتی گەورەتر دەبین  خەڵکی کوردستان لەتوانایدا نییە کە خۆی بگرێت لەبەردەم ئەم هەموو قەیران و کارەساتانەدا بەردەوام چاوی لەسەربەغداو تاک سەرچاوەی ئابووری نەوت بێت و هەردووکیشیان نابنە فریادڕەسی ئایندەی ئابوری و سیاسی و کومەڵایەتی و دیاری کردنی مافی چارەنووسی گەلەکەمان، هیوادارم حکومەت هەستێت بەئەرکی سەرشانی خۆی وهیوا بۆ تاک بەتاکی ئەم نیشتمانە بگەڕێنێتەوە کە بینیمان چۆن هاوڵاتیان کازمیان وەک فریاد ڕەس تەماشاکرد ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئایندەی دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێم.





ئه‌م بابه‌ته 591 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر