فه‌رِه‌نسا

PM:01:39:12/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


ناوی فەرمی: کۆماری فەرەنسا.

کورتکراوەی ناو: فەرەنسا.

پایتەخت:پاریس.

زمان:فەرەنسی

سیستەمی سیاسیى: کۆماریى.

بەرواری دامەزراندن: ١٤ تەموزی ١٧٨٩.

دراو:یۆرۆ.

 

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە بەشی ڕۆژئاوای کیشوەری ئەورووپا، ھەر وەک ھەموو دەوڵەتە داگیرکەرە گەورەکانی دیکە، ھەندێ دوورگەو زەوی پشت دەریا لەچەند ناوچەیەکی جیھان سەربەفەڕەنسایە، سنورەکانی چەن ولاتێکن لەوانە شانشینی یەکگرتوو، بەلجیکا، ئەڵمانیا، لۆکسمبۆرگ، سویسرا، ئیتالیا، مۆناکۆ، ئەندۆرا، ئیسپانیا.

ڕووبەر: ٦٤٣.٨٠١ کیلۆمەترچوارگۆشەیە.

داھاتی سروشتی: زەوی کشتوکاڵی بەپیت، تەختە، وزەی ئاو، کانزاکان لەسەروھەموویانەوە ئاسن، خەڵوز، پۆتاسیۆم، زینک، یۆرانیۆم.

کەشوھەوا: مامناوەند.

 

دانیشتوان

ژمارە: ٦٦.٢٥٩.٠١٢ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە: ٠.٤٥% (مەزەندەکراوی ٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: دانیشتوانی فەرەنسا پێکھاتووە لە کۆمەڵێک نەژادی جیاواز وەک سەلتییەکان، لاتینیەکان، چەند کەمینەییەکی ديكه‌ وەک جێرمانییەکان، مەغریبیەکان، پاکستانییەکان.

ئایین: ٨٣% بۆ ٨٨% ڕۆم کاسۆلیک، ٥% بۆ ١٠% موسوڵمان، ٢%مەسیحی پرۆتستانت، ١% جولەکە، ٤% دیاری نەکراو.

 

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ناوخۆیی: ٢.٧٣٩ تریلیۆن دۆلار.

داھاتی ساڵانەی تاک: ٣٥٧٠٠ دۆلار.

ڕێژەی گەشە: ٠.٣%.

ڕێژەی بێکاری: ١٠.٢%.

ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٠.٩%.

قەرزی دەرەکی: ٥.٣٧١تریلیۆن دۆلار.

گرنگترین بەرھەم: فڕۆکە، گەشت وگوزار، بەرھەمە کیمییاییەکان، ئاسن، ئامێرەئەلکترۆنییەکان، دانەوێڵە، شەکر، پەتاتە.

 

پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.



ئه‌م بابه‌ته 361 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر