توركیا

PM:12:15:12/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

 


ناوی فەرمی: کۆماری تورکیا.

کورتکراوەی ناو: تورکیا.

پایتەخت: ئەنكەرە.

زمانی فەرمی: تورکی.

سیستەمی سیاسیی: کۆماری پەرلەمانی.

بەرواری سەربەخۆبوون: تورکیای نوێ دروستبووە لە٢٩تشرینی یەکەمی١٩٢٣(جێنیشینی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەکان ھەڵوەشێنرایەوە لەسەردەستی موستەفا کەمال ئەتاتورک).

دراو: لیرەی تورکی.

 

جوگرافیا

شوێن: دەکەوێتە ڕۆژئاوای کیشوەری ئاسیا، گەروی بۆسفۆرئەیبەستێتەوە بە ئەوروپا، سنورەکانی لەباکورەوە  جۆرجیا، دەریایی ڕەش، بولغاریا، لە ڕۆژئاواوە یۆنان، دەریایی سپی ناوەڕاست، سوریا، عێراق، لە ڕۆژھەڵاتەوە ئێران، ئازەرباینجان، ئەرمینیا.

ڕووبەر: ٧٨٣.٥٦٢کیلۆمەتردوجایه‌.

داھاتی سروشتی: خەڵوزی بەردین، ئاسن، قوڕقۆشم، زیو، مس.

کەشوھەوا: جێگیرە،ھاوینی گەرم وزستانی باراناوییە.

 

دانیشتوان

ژمارە: ٨١.٦١٩.٣٩٢ کەس (مەزەندەکراوی تەموزی ٢٠١٤).

ڕێژەی گەشە: ١.١٢% (مەزەندەکراو ٢٠١٤).

دابەشبونی نەژادی: ٨٠% تورک، ٢٠% کورد.

ئایین: زۆربەی زۆریان موسوڵمانن کە ٩٩% زیاترن.

 

ئابوری

کۆی گشتی داھاتی ناوخۆ: ٨٢١.٨ ملیاردۆلار.

داھاتی ساڵانەی تاک: ١٥.٣٠٠ دۆلار.

ڕێژەی گەشه‌: ٣.٨%.

ڕێژەی بێکاری: ٩.٣%.

ڕێژەی ھەڵئاوسان: ٧.٦%.

قەرزی دەرەکی: ٣٥٩.٥ملیاردۆلار.

گرنگترین بەرھەم: لۆکە، دانەوێڵە، توتن، میوە، جلوبەرگ، ڕستنوچنین، ئامێری کارەبایی، ئۆتۆمبێل، بەرھەمە پلاستیکییەکان.

 

پێدراوە ئابورییەکان تایبەت بەساڵی ٢٠١٣.


 



ئه‌م بابه‌ته 509 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر