سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا (8) کۆتایی

لەم بەشەدا سەرەتا چەند خاڵێک وەک لیمیتەیشنی سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەخەینەڕوو، دواتریش پێشنیاری پێویست بۆ پلانی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی 2020-2021 پێشکەش دەکرێت.
PM:01:37:16/09/2020
دۆسیە: دەوڵەت سازی
زۆربەی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستاش شێوازی کلاسیکی وانەوتنەوە جێبەجێ دەکەن.

د.موئمین زەڵمی
نوسەر و ڕوناکبیر




پێشنیاری پێویست:

- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بەکراوەیی مامەڵەی لەگەڵ جێبەجێکردنی سیاسەتی پەروەردەیی خۆیدا کرد لەسەر زانکۆ ۆ پەیمانگاکان ئەمەش وایکرد وەک پێویست بڕیار و رێنماییەکان جێبەجێ نەکرێن.

- قەیرانی دارایی بوویە مۆتەکەی سێکتەری خوێندنی باڵا ونەتوانرا لەکاتی خۆیدا موچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان دابەش بکرێت، ئەمەش بوویەهۆکاری ساردبوۆنەوەی پرۆسەی خوێندن.

- نەبوونی هێڵی ئینتەرنێتی شیاو و کەموکورتی کۆمپیوتەر و تابلێت بۆ قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان وای کرد نەتوانرێت بە باشی سود لە سیستەمی خوێندنی ئەلیکترۆنی پاڵپشت وەربگیردرێت.

- زۆربەی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان تا ئێستاش شێوازی کلاسیکی وانەوتنەوە جێبەجێ دەکەن و نەتوانرا بە باشی لە دەرفەتی خوێندنی ئۆنلاین سود وەربگیردرێت.

- کەمی دەرفەتی هەڵسەنگاندن و پەلەپەلی زانکۆکان وایکرد کە لەسەر شێوازی ئامادەکردنی راپۆت و پەیپەر کوالێتی زۆر داببەزێت و لەهەندێ شوێن نوسینیراپۆرت و پەیپەر بکرێتە بزنس و هانی قوتابیان بدرێت بۆ سودلێوەرگرتنیان.

بە سەرنجدانی بارودۆخی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان لە ئەگەری بەردەوامی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆڤید 19 و هەروەها بۆ ئەوەی وردتر گفتوگۆ لەسەر پلانی ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی 2020-2021 بکرێت، وزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 15ی حوزەیرانی 2020 بە بڕیاری 389 لیژنەیەکی زۆ دانانی پلانی ساڵی نوێی خوێندن بە سەرۆکایەتی جێگری وەزیر و ئەندامییەتی شانزە کەس لە بەرپرسانی وەزارەت و سەرۆکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان پێکهێناوە.

پاش خوێندنەوەی شیکردنەوەکان بۆ هەرسێ تەوەری دڵەڕاوکێی قوتابیان، خوێندنی ئۆنلاین و هەڵسەنکاندن، لێرەدا چەند پێشنیارێک دەخرێنە روو

- گرنگە کە وەزارەت زۆر بە خێرایی بڕیار بدات کە هەموو زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری تەواو بکەن بۆ وەگەڕخستنی سیستەمی خوێندنی ئۆنلاین بۆ ساڵی داهاتوو.

- وەزارەت لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی گواستنەوەو گەیاندن و وەزارەتی داریی هەوڵی دەستەبەرکردنی هێڵی ئینتەرنێتی هەرزان و تابلێیت و کۆمپیوتەری پێویست بۆ زانکۆکان بدات.

- خولی راهێنانی ئۆنلاین دەست پێ بکرێن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەسەر شێوازی خوێندنی ئۆنلاین.

- زنجیرە سیمپۆزیەم و کۆنفرانسێکی ئۆنلاین لەسەر روونکردنەوەی سیاسەتی پەروەردەیی لە سەردەمی کۆڤید 19 دا ساز بکرێن بۆ ئەوەی ببنە هاندەرێک بۆ ئامادەکاری زیاتر.

- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار لەسەر جۆرێکی لە مەرکەزییەتی پڕۆگرام و وانەو تاقیکردنەوە و  هەڵسەنگاندن بکات و دەکرێت خۆی سەرپەرشتی هەڵسەنگاندنەکان بکات.
 
کۆتایی:

ئەم توێژینەوەی بە درێژی قسەی لەسەر سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد و بڕیارو رێنماییەکانی وەزارەتەکە لە ماوەی تەشەنەسەندن و بڵاوبوونەوەی کۆڤید 19 شیکرانەوە، دەرئەنجامی چەند توێژینەوەیەکی بوارە جیاوزەکانی خوێندن لە جیهانداشیکرایەوە، هەروەها ئەنجامی راپرسی بۆ زانینی دڵەڕاوکێ قوتابیان لە ترسی فەوتانی خوێندنی ئەمساڵیان روونکرایەوە کە خۆشبەختانە وەزارەتی خوێندنی باڵا زوو بە زوو توانی ئەو دڵەڕاوکێییە بڕەوێنێتەوە، دواتریش ئەزموونی خوێندنی ئۆنلاین خرایە روو و هەروەها شێوازەکانی هەڵسەنگاندن لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا روونکرانەوە کە چەندنی رێگای جیاواز گیراونەتەبەر بۆ هەڵسەنگاندنی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بە شێوەیەک ئاستی جیاوازی هەڵسەنگاندن و دابەشکردنی نمرەکانیش بەرچاو دەکەوێت، لە کوتاییشدا لیمیتەیشنی سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی KRG لە ماوەی کۆڤید 19 خرایەبوو و هەروەها چەند پێشنیارێک  بۆ پلانی ساڵی نوێی خوێندنی ئەکادیمی 2020-2021 لە ئەگەر بەردەوامی ئەم بارودۆخە ناتەندروستەدا پێشکەش کران.

سەرچاوەکان: 
۱. ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

۲. ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

۳. ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان .

٤. تۆڕی میدیایی رووداو، بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

٥. گروپی DMI KURDISTAN COVID 19 سەر بە فەرمانگەی هۆشیاری KRG.

٦. پەیامی ڤیدۆیی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی .

۷. پرێس کۆنفرانسی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

8. Bao, W. (2020). COVID‐19 and online teaching in higher education: A case study of Peking University. Human Behavior and Emerging Technologies, 2(2), 113-115.

9. Chick, R. C., Clifton, G. T., Peace, K. M., Propper, B. W., Hale, D. F., Alseidi, A. A., & Vreeland, T. J. (2020). Using technology to maintain the education of residents during the COVID-19 pandemic. Journal of Surgical Education.

10. Kogan, M., Klein, S. E., Hannon, C. P., & Nolte, M. T. (2020). Orthopaedic education during the COVID-19 pandemic. The Journal of the American Academy of Orthopaedic Surgeons.

11. Sintema, E. J. (2020). Effect of COVID-19 on the performance of grade 12 students: Implications for STEM education. Eurasia Journal of Mathematics, Science and Technology Education, 16(7), em1851.


ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر