ناوچەى ئارام (دابراو) – المناطق العازلة – Buffer Zone

PM:10:57:10/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

بریتییە لەو ڕووبەرەى کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیارى دەکرێت لەکاتى جەنگ و ئاشوبدا بەمەبەستى دابین کردنى ناوچەیەکى ئارام بۆ هاووڵاتیانى سیڤیلى نێوان دوو ولآت.

ئەم ناوچە دابڕێنراوە یان ئارامە لەنێوان دوو گروپى چەکداردا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دیارى دەکرێت و ڕاستەوخۆ لەلایەن خودى نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەدەبرێت بەمەبەستى پاڵپشتیکردنى پڕۆسەى ئاشتى و کەمکردنەوەى ئاستى ناکۆکى نێوان لایەن و گروپە شەڕکەرەکان، ئەم چەمکە دواى کۆتایی هاتنى جەنگى جیهانى دووەم و پێویستى وڵاتانى زلهێز بۆ پارێزگاریکردن لە سنوورەکانیان هاتە کایەى سیاسییەوە.

لە ڕووى یاساییەوە ناوچەى دابڕێنراو دەکەوێتە ناو سنوورى هەردوو دەوڵەتى شەڕکەر، هەریەکەیان بەشێکى بەردەکەوێت، لە کاتى ئێستادا بوونى ناوچەى دژەفڕین بە پێویست دەزانرێت بەمەبەستى پارێزگاریکردن لەناوچەى دابڕێنراوەکان، ئەمەش تەنیا پاش ڕەزامەندى ئەنجومەنى ئاسایشى نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەبەردەبێت.

ئەم شێوازە لەبەشێکى زۆرى ناوچەکانى جیهاندا پەیڕەو دەکرێت بەمەبەستى کەمکردنەوەى ئاستى ناکۆکى وململانێى نێوان وڵاتان، بۆ نموونە ناوچەى دابڕێنراوى نێوان عێراق وکوێت لەمیانەى جەنگى کەنداودا، هەروەها ناوچەى دابڕێنراوى نێوان باکور وباشورى سۆدان.



ئه‌م بابه‌ته 527 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر