ڕێکەوتن – إتفاق – Agreement

PM:10:45:10/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

بریتییە لەو لێکتێگەیشتنەى یان ئەو گرێبەستەى لەنێوان دوو یان زیاتر لەیەکە نێودەوڵەتییەکاندا بەدیدێت بەمەبەستى ڕیکخستنى بابەتێک یان زیاتر لەبابەتە هاوبەشەکانى نیوانیان لەبوارەکانى: سیاسی وئابورى وکلتورى وهەر بابەتێکى دیکە، لەئەنجامدا لایەنەکان دەبنە خاوەنى ماف وپابەنبوونیان بۆ دروست دەبێت بە پێ ی ناوەڕۆکى ڕێکەوتنەکە.

ئەشێت ڕیکەوتن نهینى یان زارەکى بێت، هەروەها لەنیوان دوو لایەن یان زیاتردا بێت، سەبارەت بەتەنیا یەک بابەت یان چەند بابەتێک بۆ کاتیکى دیاریکراو یان بۆ ماوەیەکى دوور ودرێژ وەک ڕیکەوتن لەسەر بابەتێکى بازرگانى یان ئابورى یان سەربازى...هتد، ڕێکەوتن ناگات بە هاوپەیمانى وڕێکەوتننامە، ئەم ڕێکەوتنە پێویستى بە واژۆکردن و بڵاوکردنەوە هەیە تا بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.



ئه‌م بابه‌ته 261 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر