سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا (6)

دڵە ڕاوکی فەوتانی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2019-2020 لەم تەوەرەیەداڕای 500 قوتابی کوڕ و کچی زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوەی نارێکخراو وەرگیراوە
AM:12:30:21/08/2020
دۆسیە: دەوڵەت سازی
تەنها سێ پرسیاری تێدا هاتووە، وەڵامی هەر پرسیارێک شیکراوەتەوە.

د.موئمین زەڵمی
نوسەر و ڕوناکبیر


هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکان:

تەوەری یەکەم: 
سێ پرسیارەکە بریتیبوون لە. 


۱- ئایا ترست هەیە ئەمساڵی خوێندنی بفەوتێت؟

۲- ئایا متمانەت هەیە وەزارەتی خوێندنی باڵا گرفتی ئەمساڵی خوێندن چارەسەر بکات؟

۳. ئەگەر ئەمساڵی خوێندنت فەوتا ئامادەی درێژە بە خوێندن بدەیت؟

لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا و لە کۆی 325 بەشداربوونی کوڕ و 175 بەشداربووی کچ، %53 مەترسی زۆری ئەوەیان هەبووە کە خوێندنی ئەمساڵیان بفەوتێت و لەسەدا 31 یان مەترسیان کەمتر بووە و لە سەدا 12 مەترسییان زۆر کەم بووە و لەسەدا چواریش وەڵامی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.

لە وەڵامی پرسیاری دووەمدا کە ئایا متمانەت هەیە وەزارەتی خوێندنی باڵا گرفتی ئەمساڵی خوێندن چارەسەر بکات، لەسەدا 73ی بەشداربووان گەشبینن بە توانای وەزارەت بۆچارەسەرکردنی گرفتی ئەمساڵی خوێندن و لە سەدا 21 متمانەیان لاوازە و لەسەدا 6 هیچ متمانەیەکیان نەبووە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی .

لە وەڵامی پرسیاری سێیەمیشدا رێژەی لەسەدا هەشتاو دووی بەشداربووان رایانگەیاندووە کەلە حاڵەتی فەوتانی خوێندنی ئەمساڵیدا ئامادەن درێژە بە خوێندن بدەن و تەنها لەسەدا پێنجی بەشداربووان نیازی خۆیان بۆ وازهێنانی خوێندن راگەیاندووە بەڵام لەسەدا 13ی بەشداربووان وەڵامی پرسیارەکەیان نەداوەتەوە.

تەوەری دووەم: خوێندنی پاڵپشتی ئەلیکترۆنی (ئۆنلاین).

بۆ خوێندنی پاڵپشتی ئەلیکترۆنی (ئۆنلاین)، زانکۆی سۆران وەک نمونە وەرگیراوە کە لەسەر ئەپڵیکەیشنی LMSی زانکۆکەیان، ماوەی پێنج هەفتە خوێندنی ئۆنلاین جێبەجێکراوە، بۆ شیکردنەوە زیاتری ئەم تەوەرەیەش ئەزموونی هەر پێنج هەفتەکەی خوێندنی ئۆنلاینی مامۆستای وانەی ئەکادیمیک ئینگلیش وەرگیراوە کە وەڵامی چەند پرسیارێک دراوەتەوە.

لە هەردوو مانگی نیسان و ئایاری 2020 بۆ ماوەی پێنج هەفتە، هەر هەفتەی 8 کاتژمێر وانەی ئەکادیمیک ئینگلیش بە قوتابیانی سێمێستەری دووەم و سێمێستەری شەشەمی بەشی ئای ئاڕ لە بەیانیان و ئێواران وتراوەتەوە، واتە 40 کاتژمێر وانەی ئۆنلاین پێشەش کراوە.

مامۆستای وانەکە ئەزموونی خۆی بەم شێوەیە دەگێرێتەوە: "سەرەتا ڤیدیۆی فێرکاری بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی ZOOM MEETING و Google Meet لە ڕێگەی ئیمەیلی زانکۆوە بۆ هەموو قوتابیان نێردراوە، دواتریش لەسەر ئەپڵیکەیشنی LMSی زانکۆی سۆران ئەکاونتی تاییبەت بە هەموو قوتابیان و مامۆستایان دروستکراوە و موودلی تایبەت بە وانەکان و قۆناغەکان خراوەتە کار"

" هەفتەی یەکەم ڕێژەی بەشداری قوتابیان لە ئاستی پێویستدا نەبووە، ئەوەش بە هۆی کەم شارەزاییان وهەروەها بەردەستنەبوونی ئەنتەرنێت، بەڵام لە چوار هەفتەی دواتردا پاش ئەوەی زانکۆی سۆران لە ڕێگەی تیمی تەکنیکی و خزمەتگوزارییەوە هاوکاری زیاتری قوتابیانیان کرد، ئاستی بەشداربوون بە شێوەیەکی دراماتیک بەرزبوویەوە، بە شێوەیەک لە کۆی 37 قوتابی سێمێستەری دووەم بە بەردەوامی 28-33 قوتابی بەشداری وانەکەیان کردووە. بە هەمان شێوە سێمێستەری شەشەمی بەیانیان لە کۆی 45 قوتابی 36-39 قوتابی بەشداربوون و هەمان سێمێستەری ئێواران لە کۆی 20 قوتابی زۆربەی وانەکان 17-19 قوتابی بەشداربوون".

" بۆ دڵنیابوونەوە لە بەشداری راستەقینەی قوتابیان لە سەرەتای وانەکە پێنج خولەک و لە کۆتایی وانەکە پێنج خولەک بۆ وەرگرتنی غیابات بە شێوەی دەنگی تەرخانکراوە وهەموو قوتابیەک داواکرابو بوو کە بە بەڵێ وەڵامی بداتەوە، هەروەها قوتابیان بەشداری چالاکانەیان هەبووە بەدرێژای وانەکە گفتوگۆ و پرسیار و وەڵام هەبووە"
" وانەکە لە شێوەی سڵایدی پاوەرپۆینت شەیر کراوە لەگەڵ قوتابیاندا و وانەکان ریکۆرد کراون و دواتریش لە LMSی زانکۆ هەموو دۆکیۆمێنتەکان بە نوسراو وئۆدیۆ و ڤیدیۆ پێشکەشی قوتابیان کراون، چالاکی قوتابیان لە نوسینی ئێسەی، پێشکەشکردنی پرێزێنتەیشن و هەروەها کویزی خێرا و ئینتەرڤیو بە درێژایی کۆرسەکە بەردەوام بووە".

لە کۆتایی کۆرسەکەشدا نمرەی پێویستی کۆرسەکە وەک سەعی سەنەوی پێشکەش بە سەرۆکایەتی بەشی ئای ئاڕ کراوەتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 491 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر