سیاسەتی پەروەردەیی وەزارەتی خوێندنی باڵا (5)

وەک پێشتر ئاماژەی پێکرا، وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرفەتی خوێندنی پاڵپشتی ئەلیکترۆنی خستە بەردەم زانکۆ و پەیمانگاکان بەڵام ژمارەیەکی کەم لە زانکۆکان سودیان لە دەرفەتەکە وەرگرت
PM:02:13:10/08/2020
دۆسیە: دەوڵەت سازی
لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستاندا دوو سیستەمی ساڵانە و بۆڵۆنیا جێبەجێ دەکرێن


دواتریش بڕیاری کوتایی هێنانی خوێندنی ئەمساڵ لە پەیامی وەزیری خوێندنی باڵادا خرایە روو کە هەژمارکردنی نمرەی کۆرسی یەکەم بۆ ئەو بەشانەی خوێندنی ساڵانەیان هەیە و گواستنەوەی کریدیت و ئەنجامدانی راپۆرت بۆ ئەو بەشانەی سیستەمی بۆڵۆنیا جێبەجێ دەکەن.

لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستاندا دوو سیستەمی ساڵانە و بۆڵۆنیا جێبەجێ دەکرێن، کە یەکەمیان ساڵەکە بۆ دوو کۆرس دابەش دەکرێت و قوتابیان مادەی جیاواز وەردەگرن و نمرەکانیشیان بۆ هەژمار دەکرێت، بەڵام پرۆسەی بۆلۆنیا کە ڕێكەوتنی نێوان 29 ووڵاتی ئەوروپایە كە ساڵی 1999 بۆ بە ستانداردكردنی سیستەم و كوالێتی خوێندی باڵا لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەوروپی ئیمزا كراوە لە پێناو بنیاتنانی ناوچەیەكی ئەورپی بۆ خوێندنی باڵاو دەرەنجامی زنجیرەیەك كۆبونەوەی ساڵانەی وەزیرانی خوێندنی باڵای ئەو 29 ووڵاتەی كیشوەری ئەوروپابوو كەلە شاری لیشبۆنە پێكهێنرا،پێش واژووكردنی ڕێكەوتننامەكە لە ساڵی 1988 پەیمانی مەزن(مەگنا كارتا)ی زانكۆكان لە زانكۆی بۆڵۆنیا لە ئاهەنگی 900 ساڵەی دامەزراندنی دا لە لایەن بەڕێوبەرانی زانكۆكانەوە دەركرا هەربۆیەش ناوی لێنرا پڕۆسەی بۆڵۆنیاو پشت بە سیستەمی کریدیت دەبەستێت.

بە مەبەستی وەرگرتنی ڕای قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، لەم توێژینەوەیەدا ئەنجامی ڕاپرسییەک شیدەکەینەوە کە لە سێ تەوەرەی جیاوازدا لەسەر (دڵەڕاوکێی فەوتانی خوێندن، شێوازی خوێندنی ئۆنلاین، هەڵسەنگاندی کۆتایی) ڕای قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا وەرگیراوە و شیکردنەوە بۆ ئەنجامی راپرسییەکەش دەخەینەروو و گفتوگۆ لەسەر ئەنجامەکان دەکەین و پێشنیاری پێویست بۆ پلانی ساڵی خوێندنی ئەکادیمی 2020-2021 لە حاڵەتی بەردەوامبوونی ئەم دۆخەدا پێشکەش دەکەین.

لەسەر تەوەری یەکەم، دڵەڕاوکی فەوتانی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2019-2020 ڕای 500 قوتابی کوڕ و کچی زانکۆ و پەیمانگاکان بە شێوەی جیاواز وەرگیراوە، کە تەنها سێ پرسیاری تێدا هاتووە، وەڵامی هەر پرسیارێک شیکراوەتەوە.

لەسەر تەوەرەی دووەم، خوێندنی پاڵپشتی ئەلیکترۆنی (ئۆنلاین) بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی سۆران وەک نمونە وەرگیراوە کە لەسەر ئەپڵیکەیشنی LMSی زانکۆکەیان، ماوەی پێنج هەفتە خوێندنی ئۆنلاین جێبەجێکردووا، بۆ شیکردنەوە زیاتری ئەم تەوەرەیەش ڕای ئەزموونی هەر پێنج هەفتەکەی خوێندنی ئۆنلاینی مامۆستای وانەی ئەکادیمیک ئینگلیش وەرگیراوە کە وەڵامی چەند پرسیارێک دراوەتەوە.

لەسەر تەوەری سێیەمیش، کە هەڵسەنگاندنی کۆتاییە، وەک پێشتر روونکرایەوە، لە سیستەمی ساڵانەدا ئەنجامی کۆرسی یەکەم بۆکۆرسی دووەمیش هەژمار کرا، بەڵام لە سیستەمی بۆڵۆنیادا هەڵسەنگاندن بە راپۆرت و دۆکیۆمێنتی زانستی ئەنجام درا، بۆ ئەم مەبەستەش شێوازەکانی هەڵسەنگاندن و دابەشکاری نمرە خراوەتەروو
کۆی بەشداربووانی راپرسییەکەی ئەم توێژینەوەیە بریتیە لە 500 قوتابی زانکۆ و پەیمانگا کە لە قۆناغە جیاواز و بەشە جیاواز و رەگەزی جیاوازدا ڕایان وەرگیراوە.



ئه‌م بابه‌ته 343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر