ئیبستمۆلۆژیا – أبستیمولوجیا – Epistemology

PM:10:33:10/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لقێکى فەلسەفەیە کەلەسەرچاوە وسروشت و قوتابخانە وبوارەکانى مەعریفەت دەکۆڵێتەوە، ئەزموونگەراکان پێیان وایە کە هەستەکان سەرچاوەى مەعریفەن، بەڵام عەقڵگەراکان پێیان وایە کەکۆمەڵێک پرنسیپ هەیە کەسەرچاوەیان عەقڵە وهەستەکان ڕؤڵناگێڕن لەبەدیهێنانى ئەو پرنسیپانەدا.



سەبارەت بە سروشتى مەعریفە، ڕیالیستەکان پێیان وایە کەمەعریفە جیاوازە لەخودى خاوەنەکەى، ئەمەو ئایدیالیستەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە ئەم بابەتە پەیوەندى بەعەقڵەوە هەیە لەبەرئەوەى کەزاتییەت تەنها درک بەهزر دەکات.



هەروەها فەیلەسوفەکان هاوڕانین لەبوارى دیاریکردنى مەوداى مەعریفەتدا، هەندێک لەوان پێیان وایە کەعەقل دەرک بەمەعریفەتى یەقینى دەکات، لەکاتێکدا ژمارەیەکى دیکەیان پێیان وایە کەعەقڵ تەنیا دەتوانرێت درک بەمەعریفەتى گریمانەیی بکات، وپێیان وایە کەدەرک کردن بەمەعریفەت کارێکى ئەستەمە.

هەندێک لەفەیلەسوفە هاوچەرخییەکان پێیان وایە کەئیبستمۆلۆجیا بەدواى فەلسەفەى زانستەکان وپرنسیپەکانیدا دەگەڕێت.



ئه‌م بابه‌ته 477 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر