جیاوازى ڕەگەزایەتى - ئاپارتاید – Apartheid

PM:10:14:10/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

بریتییە لەپەیڕەوکردنى سیاسەتى جیاوازى رەگەزى یان جیاکردنەوەى رەگەزى، دیارترین وڵات لە جیهاندا کە ئەم سیاسەتەى پەیڕەو کردبێت بریتییە لەکۆمارى باشورى ئەفەریقیا ولەدواى هاتنەسەردەسەلاتى نیلسۆن ماندێلا ئەو سیاسەتە کۆتایی پێهات، جیاوازى ڕەگەزایەتى سێکتەرەکانى ژیان وگوزەران وسنوورى جوگرافیا وخوێندنى گرتبویەوە، سەرەتا نەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵى ١٩٤٦ەوە ئەم بابەتەى خستە نێوخشتەى کارەکانییەوە، لەساڵى ١٩٥٢ بەرەو دوا  بەبەردەوامى لەکۆبوونەوەى کۆمسیۆنى گشتیدا نارەزایەتى سەبارەت بەسیاسەتى جیاوازى ڕەگەزى دەرکردووە و پێی وابووە کەئەم جۆرە سیاسەتە ( پێشێلکردنى مافی مرۆڤ وئازادییە سەرەتاییەکان ودادپەروەرییە، لە هەمانکاتدا تاوانێکە دژ بەکۆمەڵى مرۆڤایەتى وبەربەستێکە لەبەردەم گەشەسەندنى ئابورى وکۆمەڵایەتى ولەمپەرە لەبەردەم ئاشتى وئارامى نێودەوڵەتى).



ئه‌م بابه‌ته 399 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر