لەناوبردنى ڕەگەز – إبادة العنصر – Genocide

PM:10:12:10/09/2018
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - دەستەواژەو چەمک


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ئەم چەمکە لەلایەن ڕافەئیل لامەکینەوە داهێنرا بۆ گوزارشتکردن لەلەناوبردنى تەواوى یان نیمچەیی ڕەگەزێکى دیاریکراو بەهۆى دەمارگیری ڕەگەزى یان ئایینى یان کۆلۆنیالییەوە. دواتر ئەم ڕەفتارە وەک تاوانێکى نێودەوڵەتى ناسێنرا لەلایەن کۆمسیۆنى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لەساڵى ١٩٤٨ بە بڕیارى ڕەزامەندى لەسەر ( پەیماننامەى سزادانى تاوانى لەناوبردنى ڕەگەزى). لەمیانەى دادگاییەکانى نۆرەمبێرگدا تۆمەت ئاراستەى سەرانى سیستەمى نازى کرا لەسەر هەوڵدانیان بۆ پاکتاوکردنى جووەکانى ئەورووپا. ئەم تاوانە هەریەک لەکوشتنى ئەندامانى رەگەزێکى دیاریکراو، ئاوارەکردن، داگیرکردنى موڵکوماڵ و ناچارکردنیان بە ژیان بە شێوەیەکى دیاریکراو کە لەداهاتوودا ببێتە هۆى لەناوچونیان بەتەواوەتى یان نیمچەتەواوەتى، ودیاریکردنى زاوزێى نێوان تاکەکانى ئەو رەگەزە وڕفاندنى زارۆکەکانیان دەگرێتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر