کاریگەری ئاین لەسەرتاکی کوردوپرۆسەی بەدەوڵەت بوون(٣-٤)

بێگومان کاریگەری ئاینی ومەزهەبی لەسەرتاکی کورد و پرۆسەی رامیاری نیشتیمانی ونەتەوەی کورد سەدە لە دوای سەدە نەرێیی تربوە و زۆربە خراپی شکاوەتەوە بەسەر کورد دا و رەنگدانەوەی یەکجارشکێنەری هەبووە لەسەر رۆح وجەستەی کورد وبووە بە هۆکارو بەشێکی سەرەکی لەپەرتکردن ولێکترازانی کۆمەڵگای کوردی.
PM:03:54:27/07/2020
دۆسیە: دەوڵەت سازی
کاریگەری ئاین و مەزهەب لەمێژووی نوێدا(١٥١٤-١٩١٤ز) لە پرۆسەی رامیاری نیشتیمانی ونەتەوەی




لەقۆناغی مێژووی نوێشدا کە لەساڵانی (١٥١٤-١٩١٤ز)دەبێت، نمونەی زۆرمان هەیەکە کورد وسەرکردە وسەرۆک هۆزەکان لەژێرکاریگەری ئایندا خاک وخەڵک و نیشتیمان ودەوڵەت وسەربەخۆیان فەرامۆشکردوە و بەدەنگی بانگەوازی سوڵتان وخەلیفەوە رۆشتوون وەک سونەمەزهەب وبەشێکی تری کورد لەگەڵ مەزهەبی شیعەبوون وشەڕیان بۆ سەفەوی وقاجاری کردوە و بوون بەسورەی بەرلەشکری بێگانە و رۆڵی سەرەکیان هەبووە لەسەرخستنی فارس وتورک ویەکلاکەرەوەی جەنگی نێوان سونە و شیعە، (سەفەوی وعوسمانی). 

بۆنمونە کاتێک عوسمانیەکان وەکوخێڵێكی ئاژەڵداری هەڵهاتوی جەنگ دێنە ناوچەکە کورد وئەرمەن ویۆنان خاوەن ماڵ وخاک وکلتوروشارستانی ناوچەکەبوون.

کورد دەبوو پێش ئەوەی عوسمانیەکان بەهێزبن خۆیان رێکبخستایە و دەوڵەتێکی بەهێزیان دروست بکردایە نەک پەرتەوازەوناکۆک وچەندین میرنیشین ودژبەیەکبن، ئەمەش خاڵی لاوازی کورد بوو کە دواتر عوسمانیەکان بەهێزبوون کورد بەناوی رێکەوتن وجەنگ نەکردن دژی عوسمانی خۆیان دابەدەستەوە، باج وسەرانە وهەموشتێکیان دەدا بەسوڵتان ودواتر وەک موجاهید وجەنگاوەر بەشداری جەنگەیەک لەدوای یەکانی سوڵتان بوون ورۆڵی زۆرخراپیان گێڕا لەبەهێزکردنی عوسمانی دا تاوایلێهات تورک خەلافەتی راگەیاند. 

بزانە تورک چەند زیرەکانە ئاینی بەکارهێنا بۆدروستکردنی دەوڵەت لەکاتێکدا تورک نەخەڵکی ئەوناوچەیەبوون ونەموسڵمانیش بوون بگرە هیچیان نەبووتەنها هێزوتوانای جەنگ وتوندوتیژی وژیری خۆیان بەکارهێنا.(٢٠) کورد زۆر لەپێش ئەواندا ئاینی هەبووەوسەدان ساڵ پێش تورک موسڵمان وبووە. 

بۆچی ئەوەی تورک کردی کورد عەقڵی پێنەشکا

ئەمەیە کە ئێمە دەڵێین کورد لەئیسلام تێنەگەیشتووە و جگە لەسەلەفەیکی وشک یان سۆفیەکی نەرم هیچی ترلە دین وئاین وئیسلام نازانێت. 

لەگەڵ ئەوەشدا سەدان زاناوبیرمەندی ئاینیمان هەبووە، بەڵام چی سودی هەبووە کەزۆربەی تورک وفارس و عارەب بۆخۆیان بەکاریان هێناون وەکوموفتیەکانی عوسمانی کە کوردبوون. 

هەروەها لەلایەکی ترەوە کورد لەژێرکاریگەری مەزهەبی شیعەدا بووە قوربانی بەدرێژای سەردەمی شیعەگەری بەتایبەتی سەردەمی سەفەوی وقاجاری کە وەک سەربازێکی گرنگی دەوڵەت لەخزمەت شاکانی جیهانی شیعەدا سازوئامادەبوون. 

بۆچی شائیسماعیل توانی ئاین ومەزهەب بکاتە بنەمای دەوڵەت وراکێشانی سۆزی خەڵک بۆخۆی ودواتردەوڵەتی فارسی شیعەی راگەیاند؟  بۆچی کورد نەیتوانی ئەوەبکات؟  لێرەشدا زۆرجار کورد وەک بەردەباز بەکارهاتووە،  بۆنمونە ئەوکوردانەی شیعەبوون لەلایەن عوسمانیەوە کۆمەڵکوژ دەکران وەکوعەلەوی وفەیلی وناوچەکانی ژێردەستی خەلافەت،  لەولاشەوە کوردی سونە کۆمەڵکوژ دەکران بەدەستی شیعە بەبیانوی ئەوەی مەیلیان بەلای عوسمانیدایە.

ئالێرەدا تەنها کورد نەیتوانیوە خۆی یەکلابکاتەوە بڵێت ئیدی بەسەوچیتر بەناوی خواومەزهەب وئاینەوە بەسۆزی ئایندارومەزهەبگەرای خۆمان ناکەینە قوربانی مەرام وئامانجی دەوڵەتی تورک وفارس. 

لەم سەردەمەشدا زۆربەی میرنیشینە کوردیەکان ملکەچی خۆیان بۆتورکی سونی  فارسی شیعی دەبڕی بوو بەتایبەتی هۆزوخیڵەکان کەهەرکاتێک خەلیفە و شاکان بانگی جیهادیان دابێت دژی یەک هەزاران سوارە و جەنگاوەری کورد ئامادەبوون بۆجەنگ وسەریان لەرێی ئەوان داناوە.

لەمیژووی عوسمانی سەفەویدا جگە لەچەند میروشێخێکی کورد هیچ هەوڵێکی یەکێتی نەتەوەیی نەدراوە کەجێی بایەخ وتێرامان بێت وەکوئەوەی شائیسماعیلی سەفەوی کردی بۆفارس وئەوەی ئەرتوغول وسوڵتان سەلیم کردیان بۆتورک.

لەوسەروبەندەدا کەبۆشایی دەستەڵات هەبووە کورد پەرتەوازە بوودواتریش کەهەوڵ و شۆڕش پەرپابووە سودی نەبوو، جونکە عوسمانی وسەفەوی هێندە بەهێزبوون هیچکات کورد نەیتوانیوە یەکبگرێت ودەوڵەتی گەورە دروستبکات جگە لەهەندێ میرنیشی دورلەیەک وناکۆک. 

بۆنمونە ئەگەرهەوڵی هەندێ میرومیرنیشینی کوردی باس بکرێت بۆسەربەخۆی ودەوڵەت ئەوا تەنها لەچوارچێوەیەکی بەرتەسک وناوچەیدا زیاتر هیچ نەبوون ئەوان نەیانتوانیوە بەگفتوگۆوئاشتی یەکێتی نەتەوەیی دروست بکەن. 

بنەماکانی نەتەوە وەک ئاین ومێژووزمان وخاک بکەنە بنەمای دەوڵەت

بەڵکوهاتون بەشەڕدژی یەک کاریان کردووە وەک بابان وسۆران سۆران وبادینان ئەردەڵان وبابان وبەدرخان وهەکاری. 

ئەمانە کە زۆربەیان سونی بوون نەیانتوانی سونەبونی کورد بنکە بنەمای یەکێتی کوردان، بەپێجەوانەوە لەژێڕکاریگەری سونێتی وئیسلامیدا ستەم وزوڵمیان لەهاوخوێنەکانی خۆیان کردووە وەک کوشتاری یەزیدی لەسەردەستی میری سۆران وبەدرخان.(٢١) لەکاتێکدا ئەمانە خۆیان وەک موسڵمانی پاک نیشانداوە و کەمینە ئاینیە کوردیەکانی تریان لەناوبردووە کە لەبەرژەوەندی کورددا نەبووە بەڵکوزیاتر کوردی لەتکردووە لەرووی ئاینی نەتەوەیەوە.

بۆیە زۆربەی کات کورد لەناوخۆیدا خۆی کێشەی گەورەی هەبووە و نەیتوانیوە ئاین وەک بنەمای برایەتی وپێکەوەژیان بەکاربهێنێت و لەژێرکاریگەری ئایندا زیانی بەکورد گەیاندووە،  هەمیشە بەچاوێکی کەم سەیری کەمینەئاینیەکانی تری کورد کراوە وەک زەردەشتی ویەزیدی وعەلەوەی ویارسانی وکاکەی و....هەروەها  شیعە رقی لەسونە و سونەرقی لەشعەبووە،  دوژمنیش تورک وفارس ئەم خاڵە لاوازەی کوردیان قۆستۆتەوە کوردیان بەکارهێناوە  بۆدژی یەک و لەناوبردنی هاورەگەزو هاوخوێنەکانی خۆیان. 

لێرەدا تەنها یەک نمونە جێی باس وگرنگی پێدانە کە لە مێژووی کورددا کەسێک هەبێت وبڵێت ئێمەش وەکوکورد خۆمان خەلیفەوسوڵتان وپاشای خۆمانین. 

ئەویش شێخ عوبیدوڵڵای نەهریە کە تاکە شێخێكی کوردە درکی بەوە کردووە بۆچی کوردیش خەلیفە وخەلافەتی خۆی نەبێت؟  بۆچی کورد خۆی دەوڵەتی ئیسلامی خۆی نەبێت ؟ بۆچی دەبێت ژێڕدەستەی تورک فارس بێت؟  بۆچێ ئێمە خۆمان خۆمان رێک نەخەین وخۆمان نەبینە خەلیفەی خۆمان. 

وەک لەنامەکانیدا بۆقونسوڵگەری روس وئینگلیس ناردوێتی ئەوبابەتەی روون کردۆتەوە و داوای هاوکاری دەکات دژی عوسمانی وقاجار وبۆدروستکردنی دەوڵەتی کوردی بەبەکارهێنانی سۆزی ئاین.

هەرلەوروانگەیەوە شۆڕشەکەی راگەیاند و توانی بە تورک وفارس بڵێت کوردستان موڵکی کوردە و ئێوە بێگانە و داگیرکەرن ودەبێت بڕۆن. (٢٢) هەرچەند وەکو پێشتروتمان تورک زۆربەهیزبووە و رەگی داکوتاوە و فارسیش بەهەمان شێوە دژی سەربەخۆی کوردستان بوون وهەرگیز ئامادەنەبوون دەوڵەتی کوردستان دابمەزرێت.

کەواتە ئەمە یەکەم سەرکردەی کوردە توانیوێتی ئاین بکاتە چەکێک بۆدەوڵەتی کوردی داوا لەکوردبکات چەک هەڵگرن وجیهاد دژی تورک وفارس بکەن،ئەمە یەکەم شێخە نەکەوتۆتە ژێرکاریگەری ئاینی وببێتە داردەستی تورک وفارس، هەربۆیە دژایەتی کراوە.

هەرچەندە سەرکردە ومیروشێخی تریش شۆڕشیان دژی عوسمانی سەفەوی وقاجاری کردووە، بەڵام وەکو ئەم نەیانتوانیوە ئاین بەکاربهینن، بەڵکو زۆربەیان بەکاریگەری ئاین هۆکاری ئاینی رووخاون وخەڵک وخیڵ ودانیشتوانیان مەیلیان بۆلای خەلیفە و شادا چووە و هاوکاری ئەوان بوون و لەژێرکاریگەری ئایندا دژی نەتەوەی خۆیان وەستاون و میرەسونەکان پەنایان بۆعوسمانی بردوە بۆچارەسەری کێشە ناوخۆیەکان.

یان زۆر جار  پەنایان  بۆفارسی شیعە بردوە. 

ئەمانە هەمووی جێگای هەڵوەستەکردن ولێکدانەوەی زیاترن پێویستە بەدواداچوونی بۆبکەین  وبزانین بۆچی کورد لەخۆی ناپرسێت:بۆچی کورد نەیتوانی ئاین بکاتە رۆحی رەهای دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی یان دەوڵەتی ئیسلامی؟  بۆچی هەمیشە کورد داردەستی خەلیفە و سوڵتان وهێزەکانی ناوچەکەبووە لەژێرگاریگەری ئاین و مەزهەبدا؟ بۆچی لەزۆربەی گەلانی تر زیاترلەژێرکاریگەری ئاین بووە وهەمیشە وەک سەربازێکی موجاهید ئامادەی بەرگری بووە لەخەلیفە و سوڵتانی سونی وشاکانی شیعە مەزهەب؟  بۆچی هەتا ئەمڕۆش کورد لەوەتێنەگەیشتوە تورک وعارەب وفارس بەناوی دینەوە بۆبەرژەوەندی نەتەوەی خۆیان کورد بەکاردەهێنن؟  بۆچی نەتەوەپەرستی بۆئەوان حەڵالە و بۆکورد حەرامە؟  بۆچی دەبێت کورد لەوخەوی غەفڵەت وبێ ئاگاییە بەخەبەرنەیەت موسڵمان بوونی وەک سونە و شیعە بەسۆزی ئاینی بەکاردەهێنرێن بۆخزمەتی تورک وعارەب وفارس؟  بۆچی گەلانی بەناوموسڵمانی تورک وعارەب وفارس بەدیوێکیتردا بۆبەرژەوەندی خۆیان کورد بەزەندیق ولەدین دەرچوو دادەنێن وخۆیان بەئیسلامی عەیاربیستوچواردەزانن وکورد بەکەم وخزمەتکاروبێنیشتیمان دەزانن؟  بۆچی رۆژێ کورد لەخۆی ناپرسێت ئەگەر تورک وعارەب وفارس ئیسلامن وهاوسۆزوهاوئاین وهاومەزهەبن بۆچی دەوڵەت بۆکورد بەڕەوا نازانن؟   بۆچی و لەکوێدا ویستیان لێبێت بەناوی دینەوە بۆجیهاد سۆزمان رادەکێشن ولەکوێدا دژمان بوون دەمان کەن بەکافروزەندیق وئەنفال و کۆمەڵکوژمان دەکەن....... ؟

وەکو لەزۆرشوێندا سەفەوی وقاجاری بەناوی جیاوازی مەزهەبەوە کۆمەڵکوژی کوردیان کردووە، شیعە دژی سونەوسونە دژی شیعە کە لەم نێوانەدا کورد بووەتە قوربانی چی وەک سەربازو موجاهید چی وەک ئەوەی جەنگەکان لەسەرخاکی کوردستان کراوە و دژی کوردی شیعە یان دژی کوردی سونەکراوە و شەڕەکەش هەرکورد بە کورد کراوە وتەنها بڕیارەکان لەلای شای سەفەوی وقاجاری وسوڵتان و خەلیفەی عوسمانیەوەبووە.

بەشێوەیەکی گشتی کورد لەم قۆناغەدا بەتەواوەتی لەژێرکاریگەری ئایندا رۆچووە و کوردبونی خۆی بیرچۆتەوە ئەویش بەدووخاڵ رووندەکەینەوە.

یەکەم: کورد زیاترلەبیست ویەک میرنیشینی هەبووە زۆرینەیان سونی بوون نەیانتوانیوە یەکبگرن وئاین بکەنە بنەمای یەکبوون ودروستکردنی دەوڵەت.

دووەم: بەهاتنی عوسمانی وسەفەوی کورد کەوتوتە ژێرکاریگەری ئاینی و مەزهەبیەوە شەڕیان بۆخەلیفەو سوڵتان وشاکان کردوە و ماڵوێرانیەکی گەورەیان بەسەرکوردستاندا هیناوە. 

سێیەم: سەڕەڕای ئەوەی میروخێڵ وشێخە دەستەڵاتدارەکان نەیانتوانیوە ئاین بکەنە بنەمای یەکبوونی  زیاتری کورد، هاتوون لەژێرکاریگەری ئایندا شەڕی ناوخۆیان کردووە وهەوڵی کوشتاری  کوردی ناموسوڵمانیان داوە و ئەمەش کاریگەری خەراپی لەسەریەکێتی نەتەوەی کوردکردووە لەوقۆناغەدا کە تائەمرۆش برینەکانی لەسەرجەستەی نەتەوەی کورد ماوەتەوە.

چوارەم: زۆربەی پیاوە خوێنەوار وبەتواناکانی کورد لەدەرەوەی هۆزومیرنیشین لەدامودەزگای دەوڵەتدا خزمەتیان کردووە، چی وەک سەرباز، موفتی، شێخ ولئیسلام، جەنەڕاڵ وهەواڵگروباجگروپارێزەری خەلیفەوشاکان لەژێرکاریگەری ئاین وسۆزی مەزهەبیدا توانا ووزە و لێهاتوی خۆیان  بەهەدەر داوە.



ئه‌م بابه‌ته 582 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر