رێكکەوتنی سێقۆڵی بۆ گواستنەوەی گازی سروشتی

یۆنان، قوبرس و ئیسرائیل ڕێكکەوتنامەیەکیان واژۆ کرد بۆ گواستنەوى بۆرى گاز لە ڕێگەى ڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست بۆ ئەوروپا. شایەنى باسە ئەم هێڵە ئەتوانێ ئەو بڕە گازە دابین بکات کە پێوستى ڕۆژانەى وڵاتانى ئەوروپایە.
PM:10:32:19/06/2020
دۆسیە: نێودەوڵەتی
ڕێكکەوتنى نێوان ئیسرائیل، قوبرس و یۆنان، بە مەبەستى گواستنەوەى پرۆژەى بۆرى گاز لە ڕێگەى ڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست. بەرەو كوێ دەڕوات؟

بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

ڕێكکەوتنى نێوان ئیسرائیل، قوبرس و یۆنان، بە مەبەستى گواستنەوەى پرۆژەى بۆرى گاز لە ڕێگەى ڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست.

یۆنان، قوبرس و ئیسرائیل ڕێكکەوتنامەیەکیان واژۆ کرد بۆ گواستنەوى بۆرى گاز لە ڕێگەى ڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست بۆ ئەوروپا. شایەنى باسە ئەم هێڵە ئەتوانێ ئەو بڕە گازە دابین بکات کە پێوستى ڕۆژانەى وڵاتانى ئەوروپایە. درێژى بۆرییەکە (2000) کیلۆمەترە و تواناى گواستنەوەى گازى لە ساڵێکدا بریتیە لە (12) ملیار مەتر سێجا لە ڕیگەى ئاوى نێوان هەر سێ وڵاتەوە، بەرەو وڵاتانى باشورى ڕۆژهەڵاتى ئەورپا. وا پێشبینى دەکرێت کە لە (%10) پێداویستى گازى سروشتى بۆ وڵاتە ئەوروپیەکان دابین بکات.

سەرۆک وەزیرانى یۆنان لەگەڵ هەردوو هاوتا قوبرسى و ئیسرائیلیەکەى ڕایانگەیاند: ڕێكکەوتنەکە بە مەبەستى دژایەتى کردنى هیچ وڵاتێک ئەنجامنەدراوە.

هەروەها، بەگوێرەى ئەو ڕێككەوتنەى کە لەنێوان هەر سێ وڵات واژۆ کراوە، گواستنەوەى گازەکە بەڕێگەى بۆرى لە ژێر ئاوەوە دەبێت، واتە بۆکەمکردنەوەى خواستى وڵاتە ئەوروپیەکان لە بەرامبەر ئەو وزەیەى کە لە لایەن ڕوسیاوە بۆیان دابین دەکرێت.

ڕێكکەوتنەکە لەدواى ئەوە هات کە ڕوسیا ئەمساڵ بڕیارى دا کە گاز ڕەوانەى ئەوروپا بکات لە ڕێگەى (تورک ستریم وە نۆرد ستریم). بڕیارەکە لە لایەن هەردوو سەرۆکى ڕوسیاو تورکیاوە (ڤلادیمێر پوتین و ئەردۆگان)ە وە دراوە ئەویش سەرەتا بە ناردنى گاز لە رێگەى (تورک ستریم)ە وە لە بەروارى (8ى کانونى دووەمى2020 ).

هەرسێ وڵات لەسەر ئەوە ڕێککەوتون کە ئەم پرۆژەیە لەساڵى (2025) بگاتە ئەنجام و سەرچاوەى وزە بۆ وڵاتانى ئەوروپا دەستەبەر بکات. ئەگەر چى، تورکیا دژى پرۆژەکەیەو پێى قبوڵ ناکرێت، لە کاتیکدا، ئەنكەرە هەرسێ وڵات بەوە تۆمەتبار دەکات کە ئەمە گەلەکۆمەکێ کردنە لە دژى تورکیا. دووپاتیشى کردەوە کە یۆنان و قوبرس مێژوویەکى تاڵیان لەگەڵ تورکیا هەیە، هەروەها، ئاڵۆزییەکى زۆریش لەنێوان ئیسرائیل و ئەنكەرە بونى هەیە.

ساڵى پار وڵاتانى ئەوروپاو ئیسرائیل ڕێککەوتن لەسەر پەرە پێدانى پرۆژەى ڕۆژهەلاتى دەریاى ناوەڕاست و دابینكردنی (6 بۆ 7) ملیار دۆلار وەک پێشەکیەک بۆ ئەم پرۆژەیە، کە لە ڕێگە ئاوییەکانى قوبرس و ئیسرائیل دەگەیەنرێتە دوورگەى (کرێت) لە یۆنان، لەوێشەوە دەگوازرێتەوە بۆ ئیتالیا.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا (حەمید ئاکسۆى) گوتى: هەر پرۆژەیەکى سەرچاوە سروشتیەکان لە ڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست مافەکانى تورکیاو قوبرسى تورکیا پشتگوێ بخات ئەوا شکست دەهێنێ.

لە لایەکیترەوە، ئەمەریکاو یەکێتى ئەوروپا پاڵپشتى پرۆژە سێ قۆڵیەکە دەکەن،  هۆکارى پشتگیرى واشنتۆن بۆ ئەم پرۆژە ئەوەیە کە وڵاتانى ئەوروپا چیدیکە پشت بە گازى سروشتى ڕوسیا نەبەستن.

پرۆژەى ڕۆژهەڵاتى دەریاى ناوەڕاست ڕکابەرى بازاڕەکانى گازى بەڵكان و تورک ستریم دەکات. بۆ ئەم مەبەستە، بڕیار وابوو وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە (7 ىکانونى دووەمى 2020) سەردانى قوبرس بکات بۆ تاوتوێ کردنى پرۆژەکە، بەڵام سەردانەکە دواخرا لەبەر ئەو هێرشەى کە کرایە سەر باڵوێزخانەى ئەمەریکا لە بەغدا.

لەمەش زیاتر، مانگى ڕابردوو کۆنگرێسى ئەمەریکا بڕیاریدا بە بەخشینى یەک ملیار دۆلار بە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا بۆ پەرە پێدانى ژێرخانى وزە لەو ناوچانە، مەبەستى ئەمەریکا ئەوەیە کە وڵاتانى ڕۆژهەڵاتى ئەوروپا چیتر پشت بە ڕوسیا نەبەستن لە هەمبەر دابین کردنى سەرچاوەى ووزە لە داهاتودا کە لە ئێستادا پشتى دەبەستن


سەرچاوە: رۆیتەرز، ئەوروپا نیوز، ئیسرائیل نیوز

ئامادەكردنی: مادیح ئەسعەد.




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر