مامی بچوكیش بنێرن

گەمەکە وا دەستپێدەکات، ئەمەریکا بە پێکھاتەی سەرەکی کورد و سوونە وەک وەرەقەی سەرمێز، نایەوێ لە جیوگرافیای عێراق دەرچێ و، پشتیشی بە زانیارییەکانی جیھازی ھەواڵگری عێراق بەستوون پێشوەختە، کە چی ببەخشێتە شیعەی سیاسی و، بۆخۆیشی چی بە دەستبێنێ. ھاوکێشەکە بۆ ئەمەریکا تاڕادەیەک لەبەر ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەستیارە و، کۆدی یەم رێککەوتنیشەیش ئابوورییە ئەوجا ئەمنی.
PM:01:36:10/06/2020
دۆسیە: شیکار
چانسی كورد لە گفتوگۆی نێوان ئەمریكا و عێراقدا چییە؟ و چۆنە؟ دەبێ یارییەكە چۆن كۆتایی بێت؟

تەنیا کوردی
نووسەر

سەرنجتان بۆ پەرەگرافێکی دۆمێنیک فیدالی فەڕەنسی و بەرتران بادی رادەکێشم، کە لە توێژینەوەیەکدا دەڵێن،  ئەمەریکا کە نەیتوانی ئیدارەی عێراق و یوگسلافیا بدات، ئەی چۆن دەتوانێ ئیدارەی جیھان بدات، ئایا ئەمە کۆتایی سەردەم و گەورەیی ئەمەریکایە بەسەر جیھان؟.

لەگەڵ ئەم باسەدا ئەم پرسیارەیش دەکرێ، ئایا لە سێبەردا ھەندێ بەرژەوەندی ئەمەریکا خراونەتە تابووتێک و بەبێ پرسە نێژراون، یانیش ئەمە وەھمێکە و تەنیا دیمەنێکی شانۆیی ھەیە، وەک بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ وەدەرنانی ئەمەریکا لە عێراق؟.

لێرەوە رێک گەمەکە وا دەستپێدەکات، ئەمەریکا بە پێکھاتەی سەرەکی کورد و سوونە وەک وەرەقەی سەرمێز، نایەوێ لە جیوگرافیای عێراق دەرچێ و، پشتیشی بە زانیارییەکانی جیھازی ھەواڵگری عێراق بەستوون پێشوەختە، کە چی ببەخشێتە شیعەی سیاسی و، بۆخۆیشی چی بە دەستبێنێ. ھاوکێشەکە بۆ ئەمەریکا تاڕادەیەک لەبەر ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ھەستیارە و، کۆدی یەم رێککەوتنیشەیش ئابوورییە ئەوجا ئەمنی.



کورد لەبەردەم تابووتەکەدا

لەگەڵ ناوھێنای ئەندامانی شاندەکە گرینگە مامی بچوکیش بەڕێز قوباد تاڵەبانی وجودی لە گفتوگۆکە ھەبێ، ھەم وەک جێگری سەرۆکی حکوومەت، ھەمیش وەک تەوازن لە ڕوویی ئەلقەی ھاوبەشی کورد لەگەڵ حزبە سیاسییەکان، ھەمیش کە پاڵپشتی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و  بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی لە ناوخۆی ھەرێم و، پاڵپشتی بەڕێز سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵی لە بەغدا ھەیە ئەگەر لەسەر مێزی گفتوگۆیش نەبێ، لە پشتەوە بەشداربێ لە راوێژی مەلەفەکە.

لەگەڵ ئەمەشدا مەلەفەکە بخرێتە بەردەم راوێژی تەواوی ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و دواتر بە فەرمیی بکرێ، چونکە گرینگە ئەم مەلەفە ھێندەی شێوەی فەرمیبوونی پێدەدرێ ھێندەیش، راوێژی ھێزە سیاسییەکانی کوردستانیشی لە پشت بێ.



"دەم قوفڵ و گوێچکە کلیل"

سەرۆککۆماری عێراق و سەرۆکی ھەرێمی کوردستان،  چانسێکیان دایە ئەمەریکا، کە مستەفا کازمیان قبوڵکرد ببێ بە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ھەروەھا چانسێکیان دایە ئەمەریکا کە کورد و سوونە دەنگیان لە پەرلەمان لە دژی ئەمەریکا نەدا کە عێراق جێبێڵێ، ئەگەر ئەم چانسە نەبووایە رەنگە شیعەی سیاسی پرسەیان بۆ شکستی ئەمەریکا گێڕابووا.



سەبارەت بە ئێمەی کورد لە نێو وردەکاری ئەم گفتوگۆیە کە رەھەندی ئەمنی و جیوگرافی و سیاسی و ئابووری تێدایە، گرینگە ئەو دەرفەتە لە دەستنەدرێ کاتێ کورد دەبێتە وەرەقەی گوشار بۆ پاڵپشتی مانەوەی ئەمەریکا لە عێراق، ھیچ نەبێ وەرەقەی فشاری کوردیش ھەبێ، کە چارەنووسی داھاتووی کورد لە عێراقدا بەچی قورمیشکراوە تەوقیتەکە کە دوورمەودایە، گرینگە کورد داوای حەسانەی ئابووریی و جیوگرافی لە ئەمەریکا بکات بۆ ئەوەی دوای رێککەوتنەکە جیوگرافیای کوردستان بە ئامانج نەگیرێ، بەبێ ئەوەی ببێتە سەرچاوەی تێکچونی پێوەندی ھاوسەنگی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی ناوچەکە.


نابێ وەک دەم قوفڵ و گوێچکە کلیل، لە گفتوگۆکان دەرچین، چونکە ئەگەر شیعە دەمی خۆیان بکەنەوە و ئەمەریکا مەرجیان لە پێناو بەرژەوەندی خۆی قبووڵ بکات، ئەوا ھەوڵدەدرێ دەمی سیاسی کورد قوفڵ بکەن و، گوێچکەی سیاسی کورد تەنیا بۆ بیستن بکەنەوە. بۆیە گرینگە کورد بەحەقیقی خۆی نەخاتە نێو ئەم تابووتەی کە دەمێکە رێککەوتنە ستراتیژییەکە وەک شانۆ لێی نێژرایە، دواجاریش مانەوە یان دەرچوونی ئەمەریکا لە عێراق، لە فیلمێکی ھۆلیود دەچێ، بۆیە گرینگە ئەکشنی سیاسی و سینەمایی لەم درامایە بە دیقەتێکی وردی دیپلۆماسی بخوێندرێنەوە.



خەت بە خەت مەکێشن


کۆتایی گەمەکە لە چانسی سیاسی ئەمەریکا لە عێراق دەستپێدەکات، عێراقێک کە سەرەتاو کۆتایی لەلایەن وڵاتانی ئیقلیمی ناوچەکە رەسمکراوە لە ئێستادا، عێراقێک کە نازانرێ گەمەی نەتەوە و ئابوورییەکەی و ناسنامەکەی لەکوێ خەتی بەسەردا دەھێنرێ، لەکوێ لە نێوان ئەمەریکاو ئێراندا لە سێبەردا بەرگێکی نوێی بۆ دەچنرێ، ئەی کەوایە بۆ ئێمەی کورد دەبێ تێگەیشتن لە ھاوکێشەکە چۆن و بەکام ستراتیژیەتەوەبێ.


کۆتایی گەمەکە بۆ ئێمە لەوە دەست پێدەکات کە وەرگێڕی رێککەوتنەکە نەبین بۆ سوڵحکردنی شیعەو ئەمەریکا بەڵکوو ھیچ نەبێ سەھمی سیاسی و ئابووریی و ئەمنی رێککەوتنەکە بۆ کوردیش سوودبەخش بێ، بۆیە گرینگە خەتێک بۆ ئەمەریکا نەکێشین خەتێک لە گەمە ئیقلیمییەکە لەدەست بدەین، یانیش بە پێچەوانەوە. 



ئەوەی ناگوترێ لەم رێککەوتنە ستراتیژییە


بەرژەوەندی ھەندێ یاریزان کە خولقێنەری کارەساتی سیاسین لە پێناو مانەوە لەسەر ھێڵی ئابووریی عێراق، ئەو میلە سیاسیانەی ئیفلاسکردوون کە کاتژمێری عێراق لە ناوچەکە دەباتەوە سەر گەشەی ئابووریی، گەشەی فکری، گەشەی تەندروست و، گەشەی عەقڵانی و لۆژیک....

ئەوەی ناگوترێ سێ کۆدە، ژمارەی ئابووریی، ژمارەی تەندەر، ژمارەی لینکی ھەواڵگری گرێدراو بە وەکیلی ئیقلیمی. ئەم سێ کۆدە یەکێک لە گەورەترین تابلۆی پشتەوەی رێککەوتنە ستراتیژییەکەی ئەمەڕیکاو عێراقە، کاتێ بەرژەوەندی سێبەر دەوەستێ، کۆتایی گەمەکە دەبێتە سەرەتایی چیرۆکێکی دیکەی بارگرژی سیاسی بۆ دروستکردنەوەی بەرژەوەندییەکی دی، یەک بە دوای یەک درامایەک لەسەر جیوگرافیای ناوچەکە نمایش دەکرێ، کە وەکیلەکان ئەکتەر و شانۆی گەمەکە و کاتی روودانیان بۆ دیاری کردوون، گرینگە لە شەقامی کوردیدا راستییەکان دوای گفتوگۆ بکوردێنن، گرنگە کورد بەیەکگرتوویی بتوانێ لەم دۆزەخەی شەڕی وەکالەت لە ناوچەکە دەربچێ. لەم پشکانەی ئابووریی و ئەمنی لە عێراقدا ھەن، کوردیش تەندەر و کۆدێکی دەست کەوێ، ئەگەرنا بەشداری وەک دیکۆر لە گفتوگۆ بۆ ناوبژیوانی ھیچ بەرھەمێکی بۆ ئێمە نابێ.


ئه‌م بابه‌ته 402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر