گرفتەکانی میدیا لەھەرێمی کوردستان و ڕێگاچارەکان

میدیا و ژینگەی میدیایی لە ھەرێمی کوردستان بەردەوام بەرەوە پەرتەوازەیی و بێ سەروبەریی دەڕوات تا ئەو ڕادەیەی کە بە پاشاگەردانی میدیای باسی بکرێت و ھۆکارەکانی ئەم پەرتەوازەیەش بە ڕای پسپۆڕان و شارەزایانی بواردی میدیا و چاودێران بۆ کۆمەڵێک ڕەگەزی سەرەکی دەگەڕیتەوە لەوانە: ١-نەبوونی یاسای گشتی ڕاگەیاندن کە ھەموو جۆرەکانی میدیای بینراو بیستراو سۆشیاڵ مێدیا ڕێک بخات. ٢-نەبوونی سیاسەت و ستراتیژو دیدگایەکی ڕوون بۆ میدیای کوردی لە ھەرێمی کوردستاندا. 3-نەبوونی خاوەنێک بۆ میدیا وەک فەرمانگە یان وەزارەت یان بۆردێک کە چاودێری و ڕێنمایی میدیا بکات کە وڵات نیە لە جیھاندا بە یەکێک لەمانە میدیای ڕێک نەخستبێت.
PM:05:07:08/09/2018
دۆسیە: توێژینەوەی میدیا
كێشه‌كانی میدیای كوردی چین؟ ڕێگه‌چاره‌كانی چین؟

دكتۆره‌ نه‌زاكه‌ت حسێن
پسپۆڕی میدیا و ڕاوێژكاری میدیایی چاوی كورد



٣-زۆری کەناڵی حیزبی کە لە یاسای حیزبەکانەوە سەرچاوەی گرتوە کە ڕێگەی داوە حیزب میدیای ھەبێت، بە بێ ئەوەی چەندو چۆنیەتی بۆ دیاری کات ،کە لە ھیچ وڵاتێکی پێش کەوتوو حیزب میدیای نیە  بەتایبەتی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ئێستا بە داتاوە زۆرێک لە حیزبەکان زیاتر لە ٣٠ دەزگای راگەیاندنیان ھەیە . 

٤- نەبوونی میدیایەکی نیشتمانی کە زمانحاڵی نیشتمان بێت  و ستراتیژو سیاسەت و ئامانجی کوردستانی تێدا ڕەنگ بداتەوە. 
٥-نەبوونی بەرھەمی خۆماڵی میدیایی بەتایبەتی بەرھەمی کات بەسەر بەری وەک فیلم و دراماو...ھتد کە ئەمانە بونەتە سەرچاوەیکی زۆری شێواندنی کۆمەڵگەکەمان بە ھۆی ئەوەی کەناڵەکان بە ڕێژەیەکی زۆر و بێ ھیچ پرنسیپ و  یاسایەک ئەو فیلمانە نمایش دەکەن کە بەھای ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی دوورە  لە کۆمەڵگەکەی ئێمە .بوەتە جێگای گلەیی و باس و  خواست مەلای مزگەوتەکان و ڕٶشنبیران و ڕەخنە گران. 

دەرھاویشتەکانی ئەم پەرتەوازەییە

١-نەمانی ئینتیمای نیشتمانی و لاوازی ھەستی نەتەوایەتی و نیشتمانی و خۆش ویستنی خاک و نیشتمان بەھۆی بەرکەوتەی زۆر بە بەرھەمی بیانی ونەبوونی بەرھەمی ناوخۆیی و نەبوونی ستراتیژێکی نەتەوەیی لە میدیای کوردیدا کە ئەرکی دروست کردنی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتمانی بسپێرێت بە میدیا .

٢-نەمانی بەھا کۆمەڵایەتی  وپەروەردەیی و کلتوریەکانی کۆمەڵگە. 

٣-دروست کردنی دڵەڕاوکێی و قەلەقی لای تاک بە ھۆی بوونی ململانێیەکی زۆری ناو میدیاکان بەھۆی ململانێ سیاسیەکانەوە.

٤-پشتبەستنێکی زۆر بە بەرھەمی بیانی میدیایی دەرەوە و ئیفلیج کردنی توانا ئەکادیمی و تەکنیکی و پڕۆفیشناڵیەکانی ڕۆژنامەنوسانی کورد.

٤-کاریگەری لەسەر بەرھەم ھێینانی ناوخۆیی و ئابوری وڵات بەھۆی ڕیکلام کرد بۆ کاڵا بیانیەکان لە ڕێی ڕیکلام و بەرھەمە میدیایە بیانیەکانەوە.

٥-دابەش بوونی وەرگر و کۆنەبونەوەیان لەسەر خاڵیکی ھاوبەشی نیشتمانی و نەتەوەیی بەھۆی زۆری کەناڵەکانەوە. 

٦-زۆربوونی توندوتیژیە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگە بەھۆی بەدەست گەیشتنی تاکی کوردی بە ئاسانی بەھەموو بەرھەمە میدیایەکان بەتایبەتی منداڵ. 

لە کۆی ئەمانەدا دەتوانرێت بوترێت کۆکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ چارەسەر لە  چەند ڕەھەندێکی سەرەکیەوە دەکرێت کاری بۆ بکرێت لەوانە:

١-پاراستنی ئازادی ڕادەربڕین  لەھەمان کاتدا پاراستنی مافی تاکە کەس و نیشتمان و ئاسایشی کۆمەڵگەو پێکەوەژیان. 
٣-دیاری کردنی سیاسەت و  ستراتیژو دیدگایەکی ڕوون بۆ میدیای کوردی لە ھەرێمی کوردستاندا .
٣- ڕێک خستنی میدیا بە شێوەیەک لەگەل ڕیتمی میدیای وڵاتانی پێش کەوتوو بگونجێت.
بۆ ئەمەش کۆمەڵیک میکانیزمی گرنگ ھەیە دەکرێت بگیرێتە بەر.

میکانیزمەکان

١- دروست کردنی دەستەیەک ،بۆردێک  بۆ ڕێک  خستنی میدیا دەتوانرێت بۆ ئەمە سوود لەوڵاتانی نزیک وەربگیرێت بەتایبەتی عێراق کە ئێستا تا ڕادەیەک لەو دەستەیەدا سەرکوتوبوە.

٢- دیاری کردنی خاوەنێک بۆ میدیا ئیتر وەزارەت بێت یان فەرماناگە یان دامەزراوە یان ئەو دەستە  وەک فەرمانگەیەک بناسرێنیت.

٣-کەم کردنەوەی میدیای  حیزبەکان و بڕینی بودجەی میدیای حیزبی و ناحیزبی  و دەتوانرێت سەرتا ڕێگە بدرێت کە ھەر حیزبێک ڕۆژنامەو ،تەلەفزیۆن ڕادیۆیەکی ھەبێت کارمەندانیشیان بە شێکی زۆریان میلاکی حکومەتن وەک پۆلیس یان شێوازی تر دەکرێت بخرێنە سەر دەزگاکانی تر یان حیزبەکان خۆیان حەلیان بۆ بدۆزنەوە ،بەمە بەشێکی زۆری فەوزاکە کەم دەبێتەوە. 

٤- یاسای گشتی ڕاگەیاندن نیە لە ھەرێمدا ،تەنھا یاسایەکی کەم ھەیە بۆ چاپەمەنی کە ئەمە ئیحتیوای ئەو ژینگە ئاڵۆزەی میدیا ناکات لە ھەرێم ،ئەمەش بە  ڕاسپاردنی لیژنەیەکی یاسایی و پسپۆری لەماوەیکی کەمدا دەتوانرێت بە سوود وەرگرتن لە یاسای وڵاتان ئامادە بکرێت.

٥-دامەزراندنی میدیایەکی نیشتمانی کە زمانحاڵی حکومەت بێت و  دامەزراوە بێت واتە موئەسەسی  و لەسەر سێ ئاستی لۆکاڵی واتە پاریزگاکان ،نەشناڵی واتە ئاستی ھەرێم ،نێودەوڵەتی  ڕێک بخرێت و پەخشی ھەبێت ،ئەو کات سیاسەت و  گوتارو ستراتیژی میدیای ناوخۆیی و ئاراستەکراوی نێودەوڵەتیمان ڕوون دەبێت،و بەشیک لە کارمەندی دەزگاکانی تر کە دادەخرێن  دەتوانریت لەم دەزگایەدا سوودیان لێ ببینریت.

٦-دیاری کردنی بودجەیەک بۆ بەرھەم ھێنانی ناوخۆیی بەتایبەت فیلم و کات بەسەر بەرەکان ،بە ئاستێکی کواڵیتی بەرز و ڕێگرتن لە کەناڵەکان و دانانی مەرج و ڕێو شوێن بۆ نمایش کردنی ئەو فیلمانەی ھەریەکە لە وڵاتێکەوە دەیھێنیت.

٧-دانانی ڕێوشوینی شێوازی ئیش کردنی میدیای سەربەخۆو ئازادو بازرگانی چ لەڕووی شیوازی ئیش کردن و ژمارەو ناوەڕۆکی پڕۆگرامەکانیان و بە یاساو ئیتیک ڕێک بخڕیت، ھیچیان پێجەوانەی بەرژەوەندیە نەتەویی و نیشتمانی و ھاوڵاتیان نەبێت .




ئه‌م بابه‌ته 1032 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر