قەزاى پشدەر

PM:04:06:05/03/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - شارو ناوچەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد


یەکێکە لە قەزاکانی ئیدارەی ڕاپەڕین، کە دەکەوێتە بەشی خۆرھەڵاتی پارێزگای سلێمانی لە باشوری کوردستان، لە شەش ناحیە پێکھاتووە (قەڵادزێ،  ژاراوە، ئیسێوە، سەنگەسەر، ھەڵشۆ، ھێرۆ) کە ناوەندەکەی قەڵادزێیە.

قەزای پشدەر لای ڕۆژھەڵاتەوە بە چیای مامەند و لە باکورەوە بە چیای قەندیل و لای ڕۆژئاواوە بە کێوەڕەش دەورە دراوە
.


سەرەتای بنیادنانی پشدەر دەگەڕێتەوە بۆ ٨٣٤ پێش زایین، بە درێژای مێژوو شوێنێکی ئاوەدان بووە، لە ھەمانکاتیشدا لە ڕووی سەربازی و بازرگانییەوە وەک شوێنێکی گرنگ و ستراتیژی ئەژمار کراوە، ھەر بۆیە لە سەدەکانی پێش زاینیدا بەردەوام سەرەڕێی سوپا سەربازییەکان و کاروانە سەربازییەکان بووە
.


ناوی پشدەر


دەربارەی ناوی پشدەر و ڕەگ و ڕیشەکەی چەندین بیروڕای جیاواز ھەیە، لە سەردەمی کۆنەوە تا ئەمڕۆ چەند جارێک گۆڕانکاری بە سەر ناوی پشدەردا ھاتووە، لە کۆندا بە پشدەر وتراوە (نامری)، ناوھێنای پشدەر بە نامری لە چەند سەرچاوەیەکی جیاوازدا ئەوە دەخاتەڕوو کە لە سەردەمانێکی کۆندا، ناوچەکە بەو ناوە ناسراوە، ئەگەر ئاماژە بە سەردەمی تازەتر بکەین بە پشدەر وتراوە (شیدەر) (پشتدەر)، (شیدەر) لە زمانی پەھلەویدا بە واتای نوورو ڕۆشنای ھاتووە، ھەروەھا گوتراویشە کە ناوی پشدەر بە (بشتیر) ھاتووە، ئەمەش گوندێکە و ناوی گوندەکەش (پشت دەربەندە)
.


ھەڵکەوتەی جوگرافی


دەکەوێتە نێوان سنوری ڕۆژئاوای ئێران لە بەشی ڕۆژھەڵاتیەوە، ڕۆژھەڵاتی قەزای ڕانیە لە بەشی ڕۆژئاوایەوە، چۆمان و ڕەواندز لە بەشی باکوریەوەی سنوری قەزاکە پێکدێنن، دەکەوێتە بەشی باکوری پارێزگای سڵێمانی لە سنوری ڕوژھەڵاتی باشوری کوردستان
.


ڕووبەر


ڕووبەری قەزای پشتدەر ٩ کم چوارگۆشەیە، بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ٨٨٢  مەترە
.


ژمارەی دانیشتوان


قەزای پشدەر بە پێی نەخشەی ژمارەی دانیشتوانی پێشبینیکراوی دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کودستان بۆ سالی (٢٠١٨) لە  ١٣١,٣٨٢ کەس پێک دێت
.



ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر