کەنەدا

PM:11:35:28/02/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا-دەوڵەتەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

زانیارى گشتى

ناوی فەرمی: کەنەدا

کورت کراوەی ناوەکەی: کەنەدا

                                                                            پایتەخت: ئۆتاوا


زمانە فەرمییەکان:
 زمانى ئینگلیزی و زمانی فەڕەنسی 


سیستەمی سیاسی:
پاشای و دەستوری لە سێبەری پەرلەمانێکى دیموکراسیدا


بەرواری سەربەخۆی: 
١ ى تەموزی ١٨٦٧(لە دەسەڵاتی شانشینى یەکگرتوو)


دراو: 
دۆلاری کەنەدی


جوگرافیا 


شوێن:
دووەم گەورەترین وڵاتی جیهانە لە بەشی باکورلە کیشوەری ئەمریکای باکور، دەورە دراوە لە ڕۆژهەلات ورؤژئاواوە بە زەریای ئەتڵەسی و زەریای هێمن، لە باکورەوە دەریای بەستوی باکور، لە باکوری ڕۆژهەڵاتەوە دورگەى گرینلاندا کە سەر بە دانیمارکە، لەباشورەوە وڵاتە یەکگرتووەکان ئەمریکا.


ڕووبەر : 
٩,٦٧٠,٤٩٨ کم چوارگۆشەیە.


سامانى سروشتی:
 نەوت، دار، ماسی، کۆمەڵێک کانزا لە هەموویان گرنگتر فسفۆر، زنك، ئاڵتون، ئەڵماس، نیکڵ.


کەشوهەوا: کەشو
هەواکەی لە باکور ساردە، لە ناوەڕاست وباشور مام ناوەندە.


دانیشتوان


سەرژمێری:
لە تەموزی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوان ٣٤,٨٣٤,٨٤١ کەس بووە


ڕێژەی گەشەکردن:
لە ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەکەی ٠,٧٦٪ بووە


دابەشبونی دانیشتوانەکەی:
٣٢,٢٪ کەنەدی، ١٩,٨٪ بەریتانی، ١٥,٥٪ فەڕەنسی، ١٤,٤٪ سکۆتلەندی، ١٣,٨٪ ئیرلەندی، ٩,٨٪ ئەڵمانی، ٤,٥٪ ئیتاڵی، ٤,٥٪ چینی، ٤,٢٪ هیندییەکانی ئەمەریکای باکور.


ئایین: ٤٠,٦٪ ڕۆم کاثۆلیک، ٢٠,٣٪ پڕۆتستانت، ٦,٣٪ مەسیحی دیکە، ٣,٢٪ مسوڵمان، ٥٪ هندۆسی، سیخ، بوزی و جولەکە.


ئابوری


کۆی داهاتی ناوخۆ:
١,٨٢٥تریلیۆن دۆلار


داهاتی ساڵانەی تاک:
٤٣,١٠٠ دۆلار


ڕێژەی گەشەکردن:
 ١,٦ ٪


ڕێژەی بێکاری:
٧,١٪


ڕێژەی هەڵئاوسان: 
١٪


قەرزی دەرەوە:
١,٣٣١تریلیۆن دۆلار


گرنگترین بەرهەمەکان: دانەویڵە، ئامێر، ئامێری ئەلەکترۆنی، ئوتومبێل، ئامێری پەیوەندی کردن، فڕۆکە، تۆوی زەیتی، بەرهەمی کیمیاوی، سەوزە و میوە.

   

چەند دیمەنێک لە ولاتى کەنەدا










ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر