فڕۆکەهەڵگرى "کارل فینسۆن"

PM:02:14:27/02/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - بەڵگەنامەو رووداوەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

یەکێکە لە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرە ئەمریکییەکان، ئەم کەشتییە ناوى "کارل فینسۆن" ى لێنراوە (١٨٨٣ – ١٩٨١) بەمەبەستى نرخاندنى ئەو خزمەتەى کە ناوبراو پێشکەشی کردووە بە هێزى دەریایی ئەمریکى ودروشمى " هێز لەڕێگاى دەریا" وەى هەڵگرتووە.

 

دروستکردن

 

لە ١٥ ى ئازارى ١٩٨٠ و بە ئامادەبوونى "کارل فینسۆن" ى ئەندامى کۆنگریس دەستکرا بە دروست کردنى ئەو کەشتییە، لە ٢٦ ى شوباتى ١٩٨٢ کارەکانى تەواو بوون و هەرلەو ساڵەدا خرایە بوارى خزمەتى سەربازییەوە.

 

لە ١٤ ى تشرینى دووەمى ١٩٨٤ یەکەم گەشتى خۆى سازدا بەرەوە ڕۆژئاوا بۆ هەردوو ئۆقیانوسی هێمن و هیندى، لەماوەى سالەکانى ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ کەشتى فڕۆکەهەڵگرى "یۆ ئێس ئێس کارل فینسۆن" چاکسازى تیادا ئەنجام دراو سوتەمەنى بۆ دابین کرا.

 

لە ١٣ ى نیسانى ٢٠١٦ ئەم کەشتییە بنکەیەکى سەرکردایەتى بۆ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانى تیادا دروستکرا.

 

تایبەتمەندییەکان

 

فڕۆکەهەڵگرى "یۆ ئێس ئێس کارل فینسۆن" لە جۆرەکانى "نیمیتز"ە، درێژى ئەو فڕۆکەهەڵگرە ٣٣٠ مەترەو وپانى ٧٧ مەتر و قووڵى لەناو ئاودا ٤٠ مەترە، هەروەها خێراییەکەى دەگاتە ٣٠ گرێ کە دەکاتە ٥٦ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.

 

ئەم کەشتییە ٦٠٠٠ کارمەند کارى تیادا دەکات وبارى کەشتییەکە دەگاتە ١٠٠ هەزار تەن و ٦٠ فڕۆکەى جەنگى و ١٥ کۆپتەرى هەڵگرتووە.

 

ئەم فڕۆکەهەڵگرە وەک فڕۆکەخانەیەکى سەرئاوکوتوو وایە کە لەیەک کاتدا چوار فڕۆکە دەتوانێت لەو کەشتى هەڵگرەوە هەڵفڕێت، هەروەها ڕێگاى فڕۆکەخانەکەى پاڵپشتى کراوە بە گسکى هەڵمى کە لەتوانایدا هەیە کە خێراى فڕۆکەکان لە سفرەوە بگەیەنێتە ٣٠٠ کیلۆمەتر تەنیا لە ماوەى دوو چرکەدا.

 

لەسەر ڕووى کەشتییەکە تاوێرێکى چاودێرى هەیە لەگەل چەند ڕاداریکى تایبەت، دواتر چوار قات لە خوارەوە بۆ فڕۆکەکان و چوار بەرزکەرەوە بۆ بەرزکردنەوەى فڕۆکەکان، قاتەکانى خواتر تەرخانکراوە بۆ ستافی کەشتییەکەو مەکینەکەی وهەروەها دوو کورەى ئەتۆمى بۆ دەستبەرکردنى وزە بۆ کەشتییەکە.

 

ئەم کەشتییە لە توانایدا کە بیست ساڵ بەبێ ئەوەى کە پێویستى بە دووبارە سوتەمەنى تێکردنەوە هەبێت کار بکات، هەروەها سیستەمێکى موشەکى ناوەند مەودا و چەند تۆپێکى لەسەر دانراوە کە لە توانایدا هەیە خێرا وەڵام بدەنەوە بەرامبەر بەو هێرشانەى مەترسی بۆ کەشتییەکە دروست دەکەن، لەگەڵ بوونى سیستەمى پارێزگاریکردنى ئەلەکترۆنى، ئەم کەشتییە لە کاتى گەشتەکاندا ژیرئاوییەک و چەند تێکشکێنەریک یاوەرى دەکەن.

 

بەکارهینان

 

ئەم فڕۆکەهەڵگرە وەک بنکەیەکى سەربازى وایە لەسەر ئاو، بەشدارى چەندین چالاکى سەربازى کردووە، لەوانە جەنگى بیابان و پڕۆسەى داگیرکردنى عێراق وچەندین کردەى سەربازى دیکە.

 

هەرلەم کەشتییەوە تەرمى "ئوسامە بن لادن" ى سەرۆکى ڕێکخراوى قاعیدە فڕێ درایە ناو ئاوەوە پاش ئەوەى لەلایەن یەکەیەکى سەربازى ئەمریکییەوە لە هەرێمى ئەبت ئابادى پاکستانى لە ئایارى ٢٠١١ دا کوژرا.

 

لەسەر ڕووى ئەم کەشتییە یارى تۆپی پێ لە نیوان زانکۆى کارۆلیناى باکور وزانکۆى مێشیگان سیتى ئەنجامدرا.

 

لە نیسانى ٢١٠٧ ئەم کەشتییە چووە ناو نیمچە دورگەى کۆریا ئەوەش پاش هەڕەشە ئەتۆمییەکانى کۆریاى باکور هات بەپێی وتەى هەندێک لەبەرپرسە ئەمریکییەکان.

 

سەرچاوە: الجزیرة

 



ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر