پارتی ڕوسیای یەکگرتوو

لە ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٠١ لەئەنجامی یەکگرتنی ھەردو بزوتنەوەی "یەکێتی" و "نیشتیمان" دامەزراوە و ڕابەریان "دیمیتری میدیفیدف" بو، لە سەرجەم ھەرێمەکانی ڕوسیا لق و ئۆفیسیان ھەبو.
PM:03:21:25/02/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - حیزب و رێکخراوەکان
لەماوەی ٧ ساڵدا ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ١٨٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و ھەشتسەدھەزار

یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

پارتی ڕوسیای یەکگرتوو

لە ڕێکەوتی ١/١٢/٢٠٠١ لەئەنجامی یەکگرتنی ھەردو بزوتنەوەی "یەکێتی" و "نیشتیمان" دامەزراوە و ڕابەریان "دیمیتری میدیفیدف" بو، لە سەرجەم ھەرێمەکانی ڕوسیا لق و ئۆفیسیان ھەبو.

تەنھا لەماوەی ٧ ساڵدا ژمارەی ئەندامەکانی گەیشتە ١٨٠٠٠٠٠ یەک ملیۆن و ھەشتسەدھەزار. 
لەسەرەتای ڕاگەیاندنیانەوە لە لوتکەی ھەرەمی دەسەڵاتی سیاسی ڕوسیا دان.
لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٣، ٢٠٠٧، ٢٠١١ و ٢٠١٦ دا زۆرترین کورسیەکانی "دۆما" پەرلەمانی روسیایان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد.

لە ساڵی ٢٠١٦ لە کۆی ٤٥٠ کورسی مەجلیسی دۆما توانیان ٣٤٣ بەدەست بھێنن لەژێر پەیامی "سەرکەوتنی ھەمو تاکێک سەرکەوتنە بۆ ڕوسیا".
پێناسەی خۆیان بەوەدەکەن کە پارتێکی خاوەن ئاڕاستەی کۆنەپارێزیی کۆمەڵایەتییە. 

جەخت لەوەدەکەنەوە کە پارتەکەیان ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ستراتیژیەتەدا یەکدەگرێتەوە کە سەرۆک ڤلادیمیر پوتین پیادەی دەکات بۆ دەربازبون لە گرفتە قوڵەکانی پاش سەرەتای نەوەدەکان و تەنگژەی دارایی ١٩٩٨. 
ئەم پارتە باوەڕیان وایە پلان و بەرنامەی خۆیان زامنی بەیەکگرتویی مانەوەی خاکی ڕوسیا و گەشەسەندنیەتی بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری و زلھێز بمێنێتەوە.

لەسەر ئاستی ناوخۆدا باوەڕیان بە گەشەسەندنی وڵات و زیادکردنی داھاتی تاکەکەس و خۆشگوزەرانی ھەیە.
لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە باوەڕیان بە کرانەوەی گفتوگۆ ھەیە لەگەڵ تێکڕای وڵاتان، بەڵام پێداگیرن لەسەرئەوەی ھێزی بەرگری ڕوسیا بە بەھێزی بمێنێتەوە و بەرەنگاری ھەڕەشەکانی سەر ئاسایشی ڕوسیا بکاتەوە.



ئه‌م بابه‌ته 160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر