شیکردنەوەیەک بۆ ئامانج و ئامڕازەکانى پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى

PM:07:03:24/02/2019
دۆسیە: پانێل


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لە درێژەى ئەو زنجیرە سیمینار و دیبەیتانەى کە ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپیدانى سیاسی سازى دەکات بۆ پارت ولایەنە سیاسییەکانى هەریمى کوردستان، ڕۆژى یەک شەممە بەروارى ٢٤/٥/٢٠١٩ لەژێر ناونیشانى " شیکردنەوەیە بۆ ئامانج و ئامڕازەکاتى پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى" بۆ بەڕێز " ئومێد کوردى" سەرپەرشتیارى مەکتەبی سیاسی پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى" لە ئۆفیسى سەرەکى ناوەندى چاوى کورد لە شارى سلیمانى کاتژمیر "٣" ى پاش نیوەڕۆ دیبەتێکى سازکرد.

 



لەو دیبەیتەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانى پارتى دیموکراسی ودادپەروەى ودەستەى کارگێرى ناوەندى چاوى کورد ئامادەى بوون، بەڕێز " ئومید کوردى" تیشکى خستە سەر چەند باەتیکى تایبەت بەو پارتە سیاسییە نوێیەو هەروەها ئەندامانى پارتى ناوبراو بەشدارییەکى کارایان کرد لە میانەى دیبەیتەکەدا.




 

سەرەتا لەلایەن بەڕێز "مەشخەڵ کولۆسی" سەرۆکى ناوەندى چاوى کوردەوە بەخێرهاتنى ئامادەبووان و سوپاسیان کرا سەرباەت بە ئامادەبوونیان بۆ سازدانى دیبەتیکى کراوە، کە ئەم شێوازە لە کارى توێژینەوە لەناو کایەى سیاسی هەرێمى کوردستاندا فۆرمیکى نوێیەو هەروەها لەلایەن بەڕێزیانەوە چەند پرسیارێکى گرنگ وروژێنرا ولەگرنگترینیان کە ئایا جیاوازى پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى لەگەڵ پارتەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان دەتوانرێت لەچیدا بەدی بکریت؟ بە تایبەتى لەکاتى ئێستادا هاولاتییەکى ئاسایی لە هەرێمى کوردستاندا هیندە لە خەمى بارودۆخى گوزەرانى سەختیدایە، هێندە گرنگى نادات بە سیاسەت؟

 



دواتر لەلایەن بەڕێز "ئومێد کوردى" و یاوەرانیەوە هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخى سیاسی هەرێم کرا و جەخت کرایەوە لەوەى کە پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى جیاوازە لە پارتەکانى دیکەى هەرێمى کوردستان بەوە کە:



١- لەناو ئەو پارتەدا کەسی یەکەم بۆى نییە کە کەسە نزیکەکانى خۆى لە پلەى یەکەم و دووەمدا لەکارى سیاسیدا لەخۆیەوە نزیک بن، بەمەش کلتورى بنەماڵەیی لە ئەزمونى پارتى سیاسی هەریمى کوردستاندا تێدەپەڕێنێت.



٢-  
پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى بەرنامەى تایبەتى هەیە بۆ سەرجەم ئەو سێکتەرانەى کە ئێستا بوونەتە قەیران و چارەسەرى گونجاوى بۆ هەریەک لەو سێکتەرانە هەیە.



٣-  
ئەم ئەزمونە نوێیە بەوە جیا دەکرێتەوە کە بەهیچ جۆرێک بارەگا کردنەوە ناکاتە ئامانج وتەنیا کار لەسەر کردنەوەى یەک بارەگا دەکاتەوە ئەوەش بۆ خزمەتى چین و توێژەکانى کۆمەڵگا بەکار دەهێنیت.


٤- 
پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى باوەرى تەواوى بەوە هەیە کە کوردستان پیویستە لەداهاتوودا خاوەنى سەروەرى سیاسی خۆى بێت و ئەوەش یەکێکە لەو ئامانجانەى کە ئامادە نییە سازشی لەسەر بکات.


دواتر لە لایەن دەستەى کارگێڕى ناوەندەوە چەند پرسیارێک سەبارەت بەو پارتە نوێیە کرا ولە گرنگترینیان وابەستە کردنى سیاسەتە بەهەردوو خاڵى سەرەکى ویست و تواناى پارتە سیاسییەکانەوە وهەروەها جەختکردنەوە لەسەر بابەتە پەروەردەییەکان و میدیاى ئەو پارتە نوێیەو هەوڵدان بۆ دوبارە نەکردنەوەى ئەو شکستانەى کە پارتە سیاسییکانى کوردستان پیایدا تێپەڕیون.


شایەنى باسە کە شاندەکەى پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى پێک هاتبوون لە بەڕێزان:
١- ئومێد محمد کەریم " ئومێد کوردى" - سەرپەرشتیارى مەکتەبی سیاسی پارتى دیمەکراسی ودادپەروەرى
٢- دانا تەییب مەنمى - وتەبێژى پارتى دیموکراسی ودادپەروەرى
٣- سۆزیار محمد تەها - بەرپرسی مەکتەبی خانمان
٤- هاژە حەسەن - ئەندامى سەرکردایەتى
٥- ڕێبین محەمەد ئەحمەد - بەرپرسی مەکتەبی هەڵسەنگاندن
٦- هاوبیر خەبات محەمەد - بەرپرسی مەکتەبی ئامار
 

لە کۆتایی دیبەیتەکەدا جارێکى دیکە لەلایەن سەرۆک و ئەندامانى دەستەى کارگێڕى ناوەندە سوپاسی ئامادەبووان کرا

 

تێبینى: بۆ بینینى تەواوى دیبەیتەکە دەتوانن سەردانى پەیجى فەرمى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی بکەن لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک.

 








ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر