دوای تێپەڕبوونی نۆ مانگ، ئایا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران سەرکەوتوو بووە؟

AM:11:41:22/02/2019
دۆسیە: نێودەوڵەتی


دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری پارتی كۆماریی ئه‌مریكا- هاوكاری تایبه‌تی ناوه‌ندی چاوی كورد

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: خەسرەو حمەڕەشید

 

 

ماوەی زیاتر لە نۆ مانگ تێپەربووە بەسەر واژۆکردنی سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە سووربوونی لەبارەی کشانەوەی لە بەرنامەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران لە ژووری دیبلۆماسی کۆشکی سپی لە واشنتۆن لە بەرواری ٨ی ئایاری ٢٠١٨. ھەروەھا سەرۆک ترامپ ئەوەشی ڕاگەیاند کە وڵاتانی ئەورووپا لە ئەنجامدا سوپاسگوزاری ئەم کارەم دەکەن لەھەمبەر مەترسییەکانی ئەتۆمی کە لە لایەن ئێرانەوە سەرھەڵدەدەن.

 

سەڕەرای چەندەھا ناڕەزایی لە لایەن چەپەکان و دامەزراوەکانی سیاسەتی دەرەوە و بەرپرسانی ئەورووپا و پێچەوانەی  پێشبینییەکانی نرخاندنی بابەتەکە لە لایەن ئاژانسەکانی ھەواڵگری ئەمریکا، بەڵام لە ئێستادا ئەوە تەواو ڕوون بۆتەوە کە بڕیارەکەی سەرۆک ترامپ لە مانگی ئایاری ڕابردوو بۆ کشانەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان لە مشت ومڕەکانی ٢٠١٥ لە مامەڵەی بەرنامەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران داوایاکەی ڕاست و دروست بوو، لە ھەمانکاتدا سیاسەتێکی زۆر مەزن و سەرکەوتووە.

 

کشانەوەی ترامپ لە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران نامانبات بەرەو ئاڕاستەی شەڕ لەگەڵ ئێران وەکو ئەوەی زۆرێک لە ڕەخنەگڕان پێشبینان دەکرد. لە بڕی ئەوە ئێران زۆر لەوە زیاتر لێک ترازاوە پێش ئەوەی سەرۆک ترامپ بچێتە سەر کورسی دەسەڵات. وڵاتە یەکگرتووەکان کاری کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم ھاوپەیمانەکانی لە ڕۆژھەڵاتی یەکگرتوو بن بەتایبەتی ئیسرائیل و عەرەبستانی سعودییە لە دژی ئێران، ھەروەھا لە وارشۆی پایتەختی پۆلاند ئەم مانگە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەگەڵ پۆلاند لەمەڕ مەترسییەکانی ئێرانەوە دەبەسترێت. ئابوری ئێران لە فشارێکی زۆردایە، سوپاس بۆ سەپاندنی سزاکان لە لایەن ئەمریکاوە بە تایبەتی سزای سەر کەرتی ئابوری کە بووەتە ھەڵئاوسانی کێشەی ئابوری بە ڕێژەی نەرێنی ١,٥ % زیادی کردوو لە ساڵی ٢٠١٨ و پێشبینی دەکرێت بەرز بێتەوە بۆ رێژەی بۆ ٣,٦% لە ٢٠١٩. ڕێژەی ھەڵئاوسانی ئێران ساڵ بە ساڵ لە مانگی ڕابردوو گەشتە (٤٠%) سەدا چل.

 

ھەندێ لە ڕەخنەگرانی ترامپ پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا لە کشانەوە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کەمترین کاریگەری دەبێت. ھەتا ئەوکاتەی ھەندێ لە لایەنەکانی ڕێککەوتنەکە بە تایبەتی یەکێتی ئەورووپا و ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو پێیان باش نەبوو. بەڵام ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەورووپییەکان زۆر سووربوون لەسەر فشار خستنە سەر حکومەتەکانیان بۆ بەرگریکردن لە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا. لە ٣١ی تشرینی دووەم، سەرکردەکانی ئەورووپا یارمەتی تایبەتی ئابورییان ڕاگەیاند بۆ دەربازبوونی ئێران لە سزاکانی ئەمریکا، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییە تەنھا چەند مانگێکە ھەروەھا کەمێک لە شارەزایان پێیان وایە کەئەمەش سەرکەوتن بە دەست ناھێنێت.

 

لە بڕی ئەمە، لەدەرئەنجامی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا، ھێڵی ئاسمانی ئەورووپا و ئاسمانی فەرەنسا و ھێلی ئاسمانی بەریتانیا و ھێلی ئاسمانی ھۆڵەندا کۆتاییان بە خزمەتیان ھێنا بەرامبەر ئێران لە ساڵی ڕابردوو. لە لایەکی دیکەوە کۆمپانیا ئەورووپییەکانی وەکو تۆتال و سیمینس و ڤۆلگسواگن لە ئێران کشانەوە ھاوشانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەکو جی ئی و بۆینگ و ھۆنیوۆڵ و ھەروەھا کۆمپانیای لوک ئۆیلی نەوتی ڕوسی. لە مانگی تشرینی دووەم بانکی بەندی ئەڵمانی گۆڕانکاری لە یاساکانیدا کرد بەوەی کە داوایەکی ئێرانییەکانی ڕەتکردەوە بۆ ڕاکێشانی ٣٠٠ سێ سەد ملیۆن یۆرۆ لە بانکی بازرگانی ھامبێرگ بۆ پاراستنی پەیوەندییەکانی خۆیی بە بەندەکانی بانکی ناوەندی لە "جیھانی سێیەمدا". ئەمە ئەمریکایە.

 

لە پێش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕەخنەگرانی ڕێککەوتنەکە گفتوگۆیەکی کراوەی بەھێزیان لەبارەی خاڵە لاوازەکانی ڕێککەوتنەکە باس کرد بە تایبەتی لەو خاڵەی کە ئێران ڕەتیکردەوە پشکنەرانی نێودەوڵەتی بواری وزەی ئەتۆمی سەردانی وڵات بکەن لە لایەنی سەربازییەوە. تەنھا شوێنەی ڕێگەپێدراو بریتی بوو لە بنکەی سەربازی پارچین لە لایەن ئێرانییەکان خۆیانەوە. پشکنەرانی نێودەوڵەتی لەوێدا بەڵگەی بەکارھێنانی چەکی ئەتۆمیان دەستکەوت. لە لایەکی دیکەوە چەند ڕاپۆرتێکی نا دروستی ئێرانییەکان ھەبوو لە پێش کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنەکە لە نێویاندا ڕاپۆرتی دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئەڵمانیا. سیناتۆرەکانی وەکو تێد کروز و تۆم کۆتان و مارکۆ رۆبیۆ و دەیڤد پەتریوس نامەیەکیان لە بارەی فێڵ کردن و ملکەچ نەبوونی ئێرانییەکان بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە لە تەموزی ٢٠١٧ بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رێد تەلەرسۆن بەرزکردەوە.

 

پشتگیریکارانی ڕیککەوتنە ئەتۆمییەکە ھەموو ئەو ڕەخنەیانەیان ڕەتکردەوە بەوەی کە ھیچ شتێک نییە ئێران ناچار بکات بۆ ملکەچ بوون بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی. ھەرچەندە، ئەوان ڕەتیانکردەوە کە پشکنەرانی نێودەوڵەتی ھیچیان دەست کەوتبێت بە بیانوی ئەوەی ئێرانییەکان سەرپێچی "پێشێڵە ماددیەکان" یان کردبێ و داوایان لە شارەزایە سەربازییە ئێرانییەکان کردبێ بۆ پێدانی ڕوون کردنەوە (کە ئێران تیایدا سنوردارکردنی ڕاگەیاندبوو) ھەتا ئەوان لەوانەیە شوێنی کارکردنی چەکە ئەتۆمیەکەشیان شاردبێتەوە.

 

ڕاپۆرتی بێزارکەر لە بارەی کارلێکەکان سەری ھەڵدا ئەوکاتەی کە مانگی ڕابردوو (علی ئەکبەر صاڵح سەرۆکی دامەزراوەی وزەی ئەتۆمی ئێران) ڕایگەیاند ئێران سەرپێچی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی نەکردووە لە ڕێگەنەدان بە کارلێکەکان و پڕکردنەوەی بە چیمەنتۆ، هەروەها بەوەی کە ئێران بە نھێنی داوای کەل و پەلی نھێنی کردبێ بۆ پاراستنی پێکھاتەی کارلێکەکان. ئەگەر ئەمە ڕاست بێ واتای ئەوەیە ئێران لەبەندەکانی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی فریوداوە و پشکنەرانی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بارەی ملکەچ نەبوونی بابەتە سەرکییەکانەوە. پشکنەرانی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی فەرمی ھیچ لێدوانێکیان لەم بارەوە نەداوە.

 

لە کۆتا ھەفتەی مەترسییە جیھانییەکان بۆ لێژنەی سیناتۆری ھەواڵگریی و کۆمیتەی ھەواڵگری ئەمریکا ڕاپۆرتێکیان لەبارەی ئەوەی کە ئێران بە شێوەیەکی تەکنیکی  گوێڕایەڵی ڕێککەوتنە ئەتۆمیەکەیە نەبووە پێشکەش کردووە، دەرئەنجامەکانی کاردانەوەی ھەردوو مێژووی دەزگا ئەمنییەکان و لادانی پێشبینییەکانی چەکە کۆمەڵکوژییەکان ( وەکو بینیمان لە دوای جەنگی عێراق بە ڕوونی). ھەروەھا شکستی ئیدارەی ترامپ بۆ ھەنگاوەکانی پاککردنەوەی ئەفسەرە ھەواڵگرییە سەرەکییەکانی پاشماوەکانی ئیدارەی ئۆباما کە شیکەرەوانی سیاسەتی ئیدارەی ئۆباما بوون لە ماوەی ئیدارەکردنی پێشوودا ھێشتا ماون و لانەبراون.

 

پشتگیرکارانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی پێیان باش نییە کە گفتوگۆی ئەو ڕاستیەی کە تاران دەتوانی پەرە بە توانای بەرنامەی چەکە ئەتۆمییەکەی بدات بکرێت بە بێ سەرپێچی کردنی ڕێککەوتنەکە، لە دوای لە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکەدا ڕێگە درا بە ئێران گەشە بە توانای چەکی ئەتۆمی خۆی بدات و یۆرانیۆمەکەی بەرزبکاتەوە بۆ زیاتر لە پێنج ھەزار ئامێری جیاکەرەوەی کەل و پەلەکان و گەشەی تەواو بدات بە پێشخستنی ئامێرەکانی. ھەروەھا ڕێککەوتنەکە داوای لە ئێران کرد توانای کارلێکی ئاوی قورسی ئارەق ڕابگرێت (سەرچاوەی پلۆتۆنیۆم) کە لە ژێر کارکردندا بوو ئەو کات، لە ژێر کارلێکی نوێی نێودەوڵەتی ئەتۆمیدا بنیادی توانای یەک لەسەر چواری بەھای چەکی پلۆتۆنیۆم بەرھەم بھێنێت لە ساڵێکدا. ئەم ڕێککەوتنە نەک تەنھا ڕێگەى ئێران دەدات لە توانای زانیاری دەستکەوتن لەسەر ئەوەی کە چۆن بنیاد و کارپێکەری کارلێکی ئاوی قورس بێت بەڵکو ڕێگە بە بوونی پلاتینیۆم دەدات کە سوتەمەنییەکی نمونەییە بۆ چەکی ئەتۆمی.

 

لە دوای کشانەوەی ئەمریکا بەڵگەکەکانی لاوازی ڕێککەوتنەکە و فێڵەکانی ئێران بە شێوەیەکی فراوان گەشەی کرد. مانگی پێشوو جۆن بۆلتۆن ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتەنیاھۆی ڕاگەیاند  " سەڕەرای دابەزینی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران، سەڕەرای سزاکان، ئێمە ھێشتا گومانێکی کەممان ھەیە لە سەرکردایەتی ئێران کە بە شێوەیەکی ستراتیژی ھەوڵی دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمی دەدەن".

 

خالێکی دیکەی لاوازی بەڵگەکانی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکە و فێڵەکانی ئێران ئەرشیف کردنی ئەتۆمییە" گەورەترین حەشارگەی بەڵگەکانە لەسەر بەرنامەی چەکی ئەتۆی ئێران. دەزگا ھەواڵگرییەکانی ئیسرائیل لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠١٨ ئەم ھەواڵە دزە پێکراوەیان دەست کەوت، کە نیشانی دەدات لە ساڵی ٢٠١٥ چالاکییە ئەتۆمییەکانی دەکات ڕاگەیاندنەکە داوای پێشوەختە بۆ ئێران بۆ وەرگرتنی سزاکان لە ژێر ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکە بوو، ئێران لەمەشدا درۆی لەگەڵ پکشنەرانی نێودەوڵەتی بواری ئەتۆمیدا کرد". 

 

بەڵگەکەکان ئەوە نیشاندەدەن کە ئێران پلانی دانابوو بۆ پێکھێنانی پێنج موشەکی ئەتۆمی و دروستکردنی تونێلی گەورە لە ژێر بنکەی سەربازی پارچین لەو شوێنەی کە پێکھاتەی چەکی ئەتۆمیان پەرە پێداوە." لەگەڵ ئاستی ئێستای پشکنینەکاندا ئێران توانی بەرنامەی کارای چەکی ئەتۆمی ھەبێت بە بێ ئاگاداری پشکنەرانی نێودەوڵەتی" پەیمانگای زانستی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٤ی کانوونی دووەمدا لە تویتێکدا لە بارەی گرنگی بە دەستھێنانی بەڵگەکانی چەکی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاند.  "لەبەر ئەم ھۆکارەیە چالاکییەکانی ئێستای ئیسرائیل بۆ دەست بەسەرداگرتنی بەشی ئەرشیف و وەرگرتنی نھێنییەکانی کێڵگەی پەیوەندیداری ئەتۆم زۆر گرنگە".

 

نەتەنیاھۆ لە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٨ ڕایگەیاند کە بەڵگەکانی ئەرشیفی ئەتۆمی بوونی کێڵگەی نھێنی ئەتۆمی نیشاندەدەن، لە ناوچەی تورقزئاباد کە پێدەچێت زیاتر لە ٣٠٠ تۆن کەل و پەل و ١٥ کیلۆ گرام لە ماددەی تیشکی ناوەکی تێدا بێت. نەتەنیاھۆ گوتیشی کە ئێران دەستی کردووە بە چۆڵ کردنی کێڵگە ئەتۆمییەکانی تاران بە خێرای لە دوای وەرگرتنی بەڵگە ئەرشیفەکانی ئیسرائیل کە لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ ڕایگەیاند. پشتگیریکارانی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکە ڕایانگەیاند کە سەلماندنی پشکنەرانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی زۆر ئاڵۆزە بەڵام پشکنەرانی ڕەتیان کردەوە کە داوا لە ئێران بکەن ئەم شوێنەیان نیشان بدات بۆ پشکنین لەم بارەیەوە ھەتا ئیسرائیلیش زۆر بە ھێمنی بەرپرسانی پشکنەرانی ئاگادار کردەوە لەم بابەتەکە.

 

بە شێوەیەکی سەرسامانە بەرپرسانی ھەواڵگری ئەمریکا بە ھەمان شێوە پشتگوێیان خست کە پەرە بەم گەشەکردنە بدەن لە ماوەی ھەفتەکانی کۆتایی مەترسییەکان لەبەرئەوەی کە ئەمە بەرپەرچی ھێڵی ھەماھەنگیان بوو لەوەی کە ئێران گوێڕایەڵی ڕێککەوتننامە ئەتۆمیەکە دەبێت. خواستی ئێرانییەکان زۆر خراپ بوو لە ماوەی ساڵی ڕابردوو کە سەرکردەکانی ئەورووپا سەرزەنشتی بڕیارەکەی ترامپ یان کرد بۆ کشانەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییە نێودەوڵەتییەکە و سەپاندنی سزاکاندا کە ئەمەش ناچاری کردن کە سزای نوێیان بەسەردا بسەپێندرێت. لە ٩ی کانونی دووەم لە پەرچدانەوەی شەپۆلەکانی ھێرشە تیرۆرییەکاندا لە ئەورووپا لە لایەن پەل و پۆی ئێرانییەکانەوە، یەکێتی ئەورووپا یەکەم سزای خۆی بەسەر ئێراندا سەپاند لە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمییەوە لە ساڵی ٢٠١٥. سزا نوێیەکە پێشوازی لێکرا لە لایەن ئەورووپاوە بەوەی کە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە شکستی ھێنا لە دەستکەوتی یەکەم لە یەکەم ھەنگاویدا بۆ کۆتایی ھێنان بە ڕقی ئێرانییەکان.

 

لە ٢٥ی کانونی دووەم، بەرپرسانی فەرەنسا قسەیان لە بارەی گونجاوی سەپاندنی سزا نوێیەوەکەوە کرد لە دژی ئێران لە دەرئەنجامی پشکنینی نوێیان بۆ موشەکی بالاستیکی ئەتۆمی. وڵاتانی دیکەی ئەورووپا بەھەمان شێوە ھەمان سزایان ڕاگەیاند. ئێران کۆتا موشەکی بۆ حیزبوڵا ئاشکرا کرد بە توانای ١٣٠٠ کیلۆمەتر لە ٢ی شوباتدا. نەوەک تەنھا پێشبینی کەم بۆ تواناکانی ئێران لە بەرنامەی موشەکی ئەتۆمیدا بەڵکو لە ماوەی گفتوگۆکانی پەیمانی ئەتۆمی سزای موشەکی پێشوی یەکێتی ئەورووپا لەسەر ئێران لاواز بوون.

 

چەندەھا ڕاپۆرت لە مانگەکانی پێشوودا بڵاوکرانەوە لە بارەی چالاکییە ئەتۆمییەکان وەکو فراوان بوونی پیتاندنی یۆرانیۆم و دروستکردنی کە ئەوەی کە لە ژێر چاودێری ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەدا ڕێگەی پێدراوە. بەرپرسانی ئێرانی لە ئێستادا دەڵێن کە پلانیان داناوە بۆ دەستپێکردنەوەی زیادکردنی یۆرانیۆم بۆ ٢٠ لە سەدی یۆرانیۆمی ٢٣٥، وەکو ھەوڵێک کە ڕاستەوخۆ سەرپێچی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەیە.

 

بۆ وەرگرتنی ڕێککەوتنی گشتی لەسەر مەترسییەکانی ئێران بە تەواوی لە ناوچەی ھاوپەیمانانی ئەمریکا ئامانجی سەرەکی ئیدارەی سەرۆک ترامپە. لەکاتێکدا ئەمە دەستکەوتنی دوورە لە ماوەیەکی زەمنی کورتدا لەبەرئەوەی بەرگرییەکانی سەرکردەکانی ئێران و ڕەتکردنەوەی لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە بۆ جێھێشتنی ڕێککەوتنەکە و سەپاندنی سزاکان لە دژی ئەمریکا، بۆ سنوردارکردنی داھاتەکانیان دەتوانرێت سەرفی بکەن لەسەر چالاکییە شەڕکردنەکانیاندا و نکوڵی کردنی تاران لە بوونی ئەتۆمی و تەکنەلۆژیای موشەکیدا گرنگترین ئامانجێکی دوور مەودا سەرکەوتن نیشاندەدات کە پشتگیری ئاسایشی ھەرێمی و نێودەوڵەتی دەکات.

 

ڕووداوەکانی نۆ مانگی ڕابردوو زۆر زیاتر بەرگری لە سەرۆک ترامپ دەکات  لە کشانەوەی بڕیاری مامەڵەی ئەتۆمی ئێراندا ڕوون دەکاتەوە. دەرکردنی ئەم بڕیارە سەرەڕای بەھێزی ئیدانکردنەکانی لە لایەن دامەزراوەی سیاسەتی دەرەوە و میدیاکان و دیمۆکراتەکان و سەرکردەکانی ئەورووپا، ھەروەھا سەڕەرای سووربوونی کۆمەڵگای ھۆشیاری ئەمریکا و ھەندێک لە ئەندامانی کابینەی پێشوو چالاکییەکی سەرکردایەتی سەرۆکی بوو کە ئێستا ڕێگە بە وڵاتە یەکگرتووەکان و جیھان دەدات کە تیشک بخەنە سەر تەواوی مەترسییەکانی کە لە لایەن ئێرانەوە دەسەپێندرێت بە بێ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران لە لایەن سەرۆک باراک ئۆباماوە.



ئه‌م بابه‌ته 341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر