ئەزمونى بزافى ئیسلامیی سیاسی لەکوردستان (مێژوو، ئێستا، ئایندە)

AM:03:33:20/02/2019
دۆسیە: کوراسە


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

گومان لەوەدا نییە کە بزافى ئیسلامیی سیاسی لە هەرێمى کوردستان، خاونى مێژوویەکى تایبەتە بە بنەما فکریی وبیروباوەڕەکانى تایبەت بەخۆى، هەر ئەو بنەمایانەش کاریگەرى ڕاستەوخۆیان کردۆتە سەر ئێستاى ئەو بزافە سیاسییە، ئەم ئەزمونە بە تاریکى و ڕۆشناییەکانیەوە، پێویستى بە تێرامان و لێکۆڵینەوە وهەڵسەنگاندن هەیە، دواجار ئەمیش وەک هەر بابەتیکى دیکە لەچوارچێوەى چالاکییە سیاسییە مرۆییەکان دەرناچێت، هەروەک سەرجەم ئەو چالاکییانەش، باش وخراپ، جوان وناشرینى تیادا بەدیدەکرێت.

ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی، لەسۆنگەى هەستکردن بەگەورەیی وگرنکى ئەم بابەتە، لەڕوانگەى ئەنجامدانى خوێندنەوەیەکى ئەکادیمییانە وواقیع بینانە بۆ ئەو ڕەوتە ئیسلامییانەى کەلەسەر گۆڕەپانى سیاسی هەرێمى کوردستاندا بوونیان هەیە، کاریگەرییان لەسەر ڕەوتى سیاسی ئەم هەرێمە دروست کردووە، هەروەها بە ئامانجى هەڵسەنگاندنى ئەو دیاردە سیاسییە، کوراسەیەکى تایبەتى ئامادە کردووە، ئەو کوڕاسەیەش زیاتر دەوڵەمەند دەکرێت لە داهاتوودا بە نوسینى کەسانى پسپۆڕ وشارەزا لەبوارى ئیسلامیى سیاسییدا، هەر بۆیە لێرەوە، داواکارین کە هەر بەڕێزێک دەتوانێت بەشداربێت لەم بوارەدا نوسینەکانى خۆیانمان بگەیەنینە دەست لە ئۆفیسى سەرەکى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی لە شارى سلیمانى.

هیوادارین کەئەمە سەرەتاى کارى پێکەوەیی ئەکادیمییانە بێت بۆ هەڵسەنگاندنى ئاڕاستەی سیاسی لایەنەکان لە داهاتوودا لە هەرێمى کوردستان.

بۆردى ئەکادیمى ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدانى سیاسی

زنجیرە ناونیشانى بابەت ناوى نوسەر
١ گوتارى پارتە ئیسلامییەکانى کوردستان و واقعى کۆمەڵگەکانیان (یەکگرتووى ئیسلامیی کوردستان بە نمونە د. یەحیا عومەر ڕێشاوى
٢ پاشەکشەى ئیسلامیی سیاسی، هۆکار وئەنجام و ئایندە سۆران سیوکانى
٣ چەقبەستوى هێزە ئیسلامییە سیاسییەکان لەگۆڕەپانى سیاسی هەرێم (لێکەوتە وئەنجامەکان) هێمن سەعید
٤ هۆکارى چییە ئیسلامییەکان لە بازنەیەکى چەقبەستودان؟ ماکوان کەریم
٥ ئیسلامییەکانى کوردستان و نەدۆزینەوەى فۆرمیکى سەرکەوتوو بۆ کارکردن د. نەزاکەت حسێن
٦ بزافی ئیسلامیی سیاسیی لە کوردستان، زەرورەتى کۆمەڵگاى کوردییە؟ فوئاد مەجید میسرى
٧ یەکگرتوو بۆ واى لێهات؟ محەمەد چیا
٨ ئیسلامییەکانى کوردستان دەبێت چی بکەن محەمەد چیا
٩ هۆکارى کەمکردنى دەنگى لایەنە ئیسلامییەکانى کوردستان جەلال ئەحمەد




ئه‌م بابه‌ته 557 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر