چۆن شرۆڤەی ئێران و بریکارەکەی (حيزبوڵا) لە باشوری ئەمریکا بە تایبەتی لە ڤەنزوێلا بکەین؟

سەبارەت بە پرسیاری سەقامیگری ھەنووکەیی لە ڤەنزوێلا و بوونی گروپە تیرۆرسیتیيەکان لە ناوچەکەدا بە تایبەتی حيزبوڵای ئێرانی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا ڕایگەیاند " کە ئیدارەی ترامپ بڕوای وایە کە حيزبوڵای لوبنانی درێژە بە شانە چالاکەکانی دەدات لە ڤەنزوێلا. ئەو ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان کاریگەری دەکەنە سەر خەڵکی ڤەنزوێڵا" بە ھۆکاری ئەوەی حيزبوڵای لوبنانی پشتگیری ماددی و مەشقپێکردن و چەکدار کراون لە لایەن تارانەوە.
PM:02:22:14/02/2019
دۆسیە: نێودەوڵەتی
پێدەچێت گۆڕینی ڕژێمەکان لە ڤەنزوێلا پەیوەندییە کێشەدارەکان لەگەڵ گروپە تیرۆرستیيەکان بگۆرێت.

دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری پارتی كۆماریی ئه‌مریكا- هاوكاری تایبه‌تی ناوه‌ندی چاوی كورد

پێدەچێت گۆڕینی ڕژێمەکان لە ڤەنزوێلا پەیوەندییە کێشەدارەکان لەگەڵ گروپە تیرۆرستیيەکان بگۆرێت.


سەبارەت بە پرسیاری سەقامیگری ھەنووکەیی لە ڤەنزوێلا و بوونی گروپە تیرۆرسیتیيەکان لە ناوچەکەدا بە تایبەتی حيزبو
ڵای ئێرانی، مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا ڕایگەیاند " کە ئیدارەی ترامپ بڕوای وایە کە حيزبوڵای لوبنانی درێژە بە شانە چالاکەکانی دەدات لە ڤەنزوێلا. ئەو ڕایگەیاند کە ئێرانییەکان کاریگەری دەکەنە سەر خەڵکی ڤەنزوێڵا" بە ھۆکاری ئەوەی حيزبوڵای لوبنانی پشتگیری ماددی و مەشقپێکردن  و چەکدار کراون لە لایەن تارانەوە.

ھەندێ لە شیکارانی سیاسەتی ئاسایشی سەریان سوڕما بە وتەکەی پۆمپیۆ، بەڵام ئەوان نە دەبوو سەرسام بن بەم ھەواڵە. حيزبوڵا ماوەیەکی زۆرە بوونی ھەیە لە ئەمریکای لاتیندا، بەتایبەتی لە ناوچە سێ لایەنە سنورییەکانی وەکو ھەرێمە دوور لە دەستە قانونیيەکانی ئەرجەنتین و پاراگوای و بەڕازیل. ھە تا لە پشت ناوچە سێ لایەنە سنورییەکانەوە حيزبوڵا بە باشی ڕۆشتۆتە ناو خاکی ڤەنزوێلا لەو شوێنەی کە گروپە شیعیيە تیرۆرستیيەکان ماوەیەکی زۆرە کار دەکەن بۆ دامەزراندنی ژێرخانێکی گەورە بۆ چالاکیيە تاوانکارییەکانیان، لەوانە بازرگانی کردنی بە ماددەی ھۆشبەر و شۆردنەوەی دراو و قاچاخچێتی نایاسایی. بۆ نمونە لە دورگەی مارگاریتا کە دەکەوێتە کەناری دەریاکانیڤەنزوێلا بە باشی کارە تاوانکارییەکانی ئەندامانی حيزبوڵا ئەنجامدەدرێت. لە ژێر ھەیمەنەی (ھوگۆ چاڤێز سەرۆکی پێشووی ڤەنزوێلا) حکومەتەکەی کار ئاسانی زۆری کردووە لە پێشکەش کردنی ناوچەی ئارام بۆ پشتگیری كردنی حيزبوڵا لە لایەن ڤەنزوێلاوە.


ھەرچۆنێک بێت دەبێت ئەوە دابنرێت کە گۆڕینی
ڕژێم لە ڤەنزوێلا، ڤەنزوێلا ڕزگاردەکات لە دەستی حيزبوڵا. سوودەکانی دانانی ڕژێمی ئێستای ڤەنزوێلا لە ڕێگای پێشنیاری بدیلی واشنتۆنەوە بریتییە لە ھۆکاری بوونی ئەو گومانەی کە کێشە پەیوەندیدارەکانی لەگەڵ گروپە تیرۆرستیيەکان چارەسەر دەبێت.

حيزبوڵا مێژوویەکی چەپەڵی ھەیە لە ڤەنزوێلا. بازنەی چالاکی قاچاخچێتی کۆکاین لە ساڵانی ٢٠٠٠ و سەرپەرشتی کردنی لە لایەن ھاوڵاتی لوبنانی پەیوەندیدار بە حيزبوڵا (شکری حرب/ بازرگانی ماددەی ھۆشبەر و کەسێکی گرنگ و چالاکی شۆردنەوەی دراو و کە لەلایەن تالیبان و پاناما و ڤەنزوێلاوە) بەکارھێنراوە وەکو بەشداربویەک لە ئۆپەراسیۆنێک کە ماددەی ھۆشبەری لە کۆلۆمبیاوە ناردووە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان و ڕۆژئاوای ئەفریقيا و ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەورووپا. پێشکەوتن لە بازنەی بازرگانی کردن بە کۆکاین  و شۆردنەوەی دروای پیسۆی کۆلۆمبی یان بیلۆڤیای ڤەنزوێلی، لە رێگەی ئەم تۆڕەوە ڕێژەی نێوان (%٨ بۆ %١٤) قازانجی بۆ حيزبوڵایە.

پشت پێ بەستنی حيزبوڵا بە دڵسۆزانی لەناو کەمایەتیيە جووەکانی دەرەوەی ئیسڕائیل لە نێویاندا لە ڤەنزوێلا بە شێوەیەکی کاریگەر دەکەونە بەری گروپە شاراوەکان و دۆزینەوەی گروپەکانی کەم کردۆتەوە. بەرپرسانی ئەمنی سنورەکانی ڤەنزوێلا و جێبەجێکارانی یاسا لە نێو بێچارەیی گشتی لە وڵات بە شێوەیەکی فراوان لە توانای دەسەڵاتیاندا نەماوە کە بەرگری بکەن لە بەرتیل خواردن و پلانی ڕەشوە خواردن لە لایەن ئەندامانی حيزبوڵاوە بۆ کادیرەکانیان کە پێشکەشی دەکەن.

سەبارەت بە ناسەقامگیری ئێستای ڤەنزوێلا ئەوە دادوەریە کە بپرسین ئەوەی ڕوودەدات بەھۆی حيزبوڵاوە لە ژێر حکومڕانی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن خوان گادیۆ چی لێ دێ؟ کە لە ئێستادا گادیۆ دانڕاوە وەکو فەرمانڕەوایی یاسایی وڵات لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکان و چەندان نەتەوەی دیکەوە لە نێویاندا چەقی ھێزی ئەورووپا فەرەنسا و شانشینی بەریتانیا  و ئەڵمانیا و ئیسپانیا پشتگیری دەکرێت.

بەڕێوەبردن بە سەرکردایەتی گادیۆ بە دڵنیاییەوە زۆر چالاک دەبێت لە دژایەتی کردنی بوونی حيزبوڵا لەسەر خاکی ڤەنزوێلا، نەوەکو تەنھا بە شێوەیەکی ناوەکی بەڵکو بە شێوەیەکی توند دەگەڕێ بۆ کەمکردنەوەی تۆڕی تاوانکاری گروپەکە و فراوانکردنی ھەژمونی ئێران. وەکو بەشێک لە جیاتی پشتگیریيەکانیان، واشنتۆن بە ھیوای لاوازکردنی شکاندنی ھەر پەیوەندییەکی چالاکوانانی ئێرانە لە ھەرێمەکەدا لەسەر گادیۆ.

بەڵام جیاوازییەکی سەرەکی ھەیە لە نێوان خواست و تواناکان. لە کاتێکدا گادیۆ حکومەت بەڕێوەدەبات لەوانەیە پێشەکی کارەکانیدا پشت ببەستێت بە سیاسەتی بەھێزی خواستەکانی لە ھەژمارکردنی حيزبوڵا و ئێران لانی کەم بۆ ھێورکردنەوەی ئیدارەی ترامپ. 

ڤەنزوێلا وەکو دووچاری گۆڕانکاری گەورە دەبێتەوە لە ھەوڵەکانی دووبارە بنیاتنانەوەی تێکشکاندنی کۆمەڵگاکەیدا. ڕووبە
ڕووبونە لە دژی حيزبوڵا لەوانەیە ئاسان نەبێت لە لیستی پێشینەیەکانیدا بۆ گادیۆ و ئیدارەکەی زیاتر لەوەی کە وڵاتە یەکگرتووەکان پێیان خۆشە.

سروشتی ناسەقامگیری لە خزمەتگوزاری ئاسایشی ڤەنزوێلا و پێشنیارە سەربازییەکانی بۆشای توانای جددیە بۆ مشتو مڕکردن لەگەڵیان لە کاتی کارکردن لەگەڵ کاراکاس (پایتەختی ڤەنزوێلا). ڤەنزوێلا پەیوەندییەکی نزیکی بەردەوامی لەگەڵ سوپای ڕوسیا ھەیە و ئەمەش پاشماوەی نادیارە لەوەی کە بەشی خزمەتی ئاسایشی چییە یاخود مانەوەی ڕاستی بۆ مادور.

 

وڵاتە یەکگرتووەکان ئەزمونێکی باشی ھەیە لە پلانی کۆلۆمبیا و ھەوڵەکانی چەندەھا ساڵە و ھاوبەشی ملیاران دۆلار و بۆ تێوەگلان لە ھەماھەنگی ئەمنی لەگەڵی و بنیاتنانی توانای جێبەجێکارانی یاسای کۆلۆمبیا و ھێزی سوپایدا. بەڵام زیادکردنی سەرکەوتنەکانی پلانی کۆلۆمبیا کە یارمەتی دەستکەوتەکانی ھێزی سوپای کۆلۆمبیای داوە لە سوودە گرنگەکانی لەسەر ھێزی چەکداری نیشتیمانی کۆلۆمبی سەلمێنەری فێلێکی ترە لەو چوارچێوەیەدا لە نێویشیدا لە مەکسیک، لەو شوێنەی میدریا دەستپێشخەری کردووە و سیاسەتی ڕێکكەوتنی ھەماھەنگی ئەمنی لە نێوان ئەمریکا و مەکسیک کە تیشکی خستۆتە سەر ھەژمارکردنی ماددەی ھۆشبەر و شکستی سەرکەوتنەکانی بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر و ڕێکخستنی تۆڕە تاوانکارییەکان لەو وڵاتەدا.

لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کاریدا سەرۆک دۆناڵد ترامپ تیشکی خستۆتە سەر خواستی ڕزگاریکردنی وڵاتە یەکگرتووەکان لە دەستوەردانی لە وڵاتە دوورە گرانبەھاکان. ئەمە تەنھا یەکێکە لەو ھۆکارە زۆرانەی کە بۆچی لە " پلانی ڤەنزوێلا " ئامانجی یارمەتی دانی دووبارە بنیادنانەوەی دامەزراوەکانی ئەو وڵاتە بووە. تا سەرکەوتوو بێت، ھەندێ ستراتیژیيەتی خواستی جێبەجێکردنی چەندەھا ساڵەیە لە مەشق پێکەرانی ئەمریکادا (سەربازان و بەڵێندەران و تێکەڵی ھەردوولا) لە پێناو کارکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا بۆ ھەژمارکردنی مەترسیيەکانی بوونی حيزبوڵا و ئەو گروپە تیرۆرستیيانەی کە کاریگەری ھاوبەشیان ھەیە لە چالاکییە تاوانکارییەکاندا. ھۆکارێکی دیکە بریتییە لە ھێڵی توانا سەربازییەکان و خزمەتە ئەمنییەکانی ڤەنزوێلا و دڵنیایی باش لەو شوێنەی کەسانی کۆلۆمبی سەرەتا دەستیان کرد بە مەشق وەرگرتنیان لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠.

لێرەدا بابەتێکی دیکە ھەیە ئەویش ئێرانە. حيزبوڵا لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە پشتگیری دەکرێت بە پێشکەش کردنی زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری ساڵانە بەگوێرەی ھەندێک لە ھەڵسەنگاندنەکان. خزمەتگوزارییەکانی ڤەنزوێلا وەکو ھاتنە ناوەوەی ئێرانییەکان بۆ ئەمریکای لاتین، پێ ھەڵگرانی ئێرانییەکان پێیان خۆش نییە پی ھەڵبگرن بە بێ بوونی بەرپا بوونی شەڕ. لەھەمانکاتدا،ڕوسیا بەرژوەندییەکانی لە پشتگیری کردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا نیکۆلاس مادورودا دەپارێزێ و ھەوڵ دەدات لە دەسەڵات بیھێڵێتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات زیاتر بەھێز بکات. لە ئێستادا مۆسکۆ ئەمریکا لە دژی دەستێوەردانەکانی لە سوپای ڤەنزوێلا ئاگادارکردۆتەوە. زیاتر لە دوای ھەماھەنگی نزیکیان لە سوریا حيزبوڵا زیاتر دەناسرێت بۆ کۆشکی کریملینیڕوسیا و وەکو رێکخراوێک کە سەرۆک ڤیلادیمێر پوتین دابنێت وەکو جیاکەرەوە و لە کۆتایدا دەست وەرنادات لەگەڵ نەخشەکانی ڕوسیا بۆ فراوان کردنی ھەژمونیان لە نیوەگۆی ڕۆژئاوادا.

ئەگەر ڕژێمەکەی مادورۆ بە تەواوی دەسەڵاتی لە دەست دەربھێنرێت، ئەوا پێدەچێت کاریگەرێکی نەرێنی ھەبێ لەسەر بوونی حيزبوڵا لە ڤەنزوێلا. لە دواجاردا، ھەستیاری گروپەکە فراوان دەبێت لە گەیشتنی لوتکەی حکومەتەکی ئێستای ڤەنزوێلا، طارق العیسمی وەزیری پیشەسازی و بەرھەمە نیشتیمانییەکان دیاریکرا لە لایەن بەشی خەزێنەی ئەمریکاوە بە تێوەگلانی دەسەڵاتی لە ھەژمارکردنی ماددەی ھۆشبەر و گوایە بوونی پەیوەندیيەکی نزیک لەگەڵ حيزبوڵا.

ھێشتا ھاوسەنگی حيزبوڵا ڕەگی داکوتیوە لە ڤەنزوێلا و بە تەواوی دەرکردنی گروپەکە ھیچ گرنگ نییە کە چۆن پێشینە بۆ ئیدارەی ترامپ دەھێڵێتەوە. باشترین سیناریۆ بۆ واشنتۆن دەتوانێت دەسەڵات بداتە ئیدارەی گادیۆ کە ڕازی بێت شەڕی ھەژمونی حيزبوڵا بکات ئەگەر حکومەتی نوی بخوازێت ڕازی بێت لە بوونی ئەمریکا لە وڵات بۆ دەست پێکردنی مەشقی سوپای ڤەنزوێلا لە توانا پێویستیيەکانیان بۆ ناسینەوەی تیرۆر و تۆڕی رێکخراوە تاوانکارییەکان بە پەیوەندی بەھێزی کۆمەڵگای ڤەنزوێلاوە. بەڵام سیناریۆیەکە بە دڵناییەوە پشت دەبەستێت بە پێشکەش کردنی یارمەتییەکانی ئەمریکا وەکو سەرەتا لە ھاوکارییەکانی بۆ ڤەنزوێلا.   




ئه‌م بابه‌ته 252 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر