ڕۆڵى حیزب لە سەردەمى مۆدێرنەدا، هاوپەیمانى نیشتمانى بە نمونە

PM:07:04:05/02/2019
دۆسیە: پانێل


بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

لە درێژەى چالاکییەکانى "ناوەندى چاوى کورد بۆ پەرەپێدلنى سیاسی" دا، ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٠١٩/٢/٥، گفتوگۆیەکى بابەتیانەى سازکرد بۆ بەڕێز "د. موئمن زەڵمى" ئەندامى "ئەنجومەنى سیاسی" هاوپەیمانى نیشتمانى لەئۆفیسی ناوند لە شارى سلێمانى.

 

سەرەتاى گفتوگۆکە بە پێشەکى بەڕێز" مەشخەڵ کەوڵۆسی" سەرۆکى ناوەند دەستى پێکرد، کەتیایدا بەخێرهاتنى د.مۆمئمن زەڵمى و یاوەرانى کرد، هەروەها سوپاسی ناوەندى بۆ بەڕێزیان دووپاتکردەوە کە بەپەرۆشییەوە ئامادەى سازدانى ئەو گفتوگۆیەبوون.

 

دواتر لەلایەن بەڕێز"د.موئمن زەڵمى" یەوە دەستکرا بە باسکردنى تەوەرەکانى گفتوگۆکە کە خۆى لەدوو بەشدا بینییەوە، بەشی یەکەم بریتی بوو لە پێناسەکردن و ناساندنى ڕەوتە فکرییەکانى سەردەمى مۆدێرنە وکاریگەرییان لەسەر جوڵە کۆمەڵایەتییەکان و ڕەوشی سیاسی و ئابورى و کۆمەڵایەتی و کلتورییەکان، بەشی دوەم بریتى بوو لە ناساندنى ڕەوتى بیرکردنەوەى هاوپەیمانى نیشتمان و دیدگاى ئەو پارتە سیاسییە بۆ هەلومەرجى کوردستان وکاریگەرییان لە داهاتوودا لەسەر گۆڕەپانى سیاسی هەرێم.

 

لەبەشی یەکەمدا کە تایبەت بوو بە ڕەوتە فکرییەکان، بەڕێزیان ئاماژەیان بە چەند قوتابخانەیەکى فکرى لە سەردەمى مۆدێرنەدا کرد وجەختیان لەوە کردەوە کە مرۆڤ وەک یەکەیەکى کۆمەڵایەتى لە چوار دەوریدا چەندین بازنە کێشراوە لە بوارەکانى سیاسی و ئابورى و کۆمەڵایەتى تا گەیشتۆتە ئاستێک کە خودى مرۆڤ و مرۆڤایەتى وویتى خۆشگوزەرانى مرۆڤ فەرامۆش کراوە، ئەمەش واى کردووە کە مرۆڤ لە سەنتەردا نەمێنێتەوە، هەروەها هۆکارێک بووە بۆ بڵاوبوونەوەى نائومێدى، بۆ ئەوەى ئەم دۆخە تێپەڕێت ناکرێت دەستکارى بازنەکانى دەورى مرۆڤ بکرێت، بەڵکو پێویستە کار لەسەر خودى مرۆڤ بکرێت بۆ ئەوەى ببێتە کاراکتەرێکى باش تا لەداهاتوودا حکومەتێکى بەرهەم بهێنێت، هەروەها ببێتە هۆکارى گەڕانەوەى هیوا بۆ مرۆڤایەتى.

 

پاڵپشت بەو تێڕوانینەى سەرەوە، بەشى دووەمى گفتۆگۆکى تایبەت بوو بە ڕەوشی هەرێمى کوردستان و پاڵنەرەکانى پشت دروستبوونى پارتێکى سیاسی نوێ بە ناوى هاوپەیمانى نیشتمانى، سەرەتا بەڕێزیان لەوە دەستى پێکدر کە هاوپەیمانى نیشتمانى لەسەرەتاى دامەزراندنیەوە ڕووبەڕووى چەند گرفتێک بویەوە، لەسەروو هەموویانەوە هەڵبژاردنەکانى ١٢/٥ ى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق و دواتر دەست لەکار کێشانەوە سەرۆکى هاوپەیمانیەتییەکە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هاوپەیمانى وەک پڕۆژەیەک بەردەوام بوو بەمەبەستى ڕەخساندنى برەو دان بە بەها مرۆییەکان وگەڕانەوەى هیوا بە کارى سیاسی بۆ تاکى کورد، لەو پێناوەشدا کاردەکات لەپێناو ئامادەکردنى کەسانى شارەزا و شیاو بۆ گرتنە دەستى دەسەڵات، هەروەها لە میانەى گفتوگۆکەیدا بەڕێز د. موئمین زەڵمى ئاماژەى بەوە دا کە هاوپەیمانى خوازیارى پتەکردنى پەیوەندى دۆستانەیە لەگەڵ سەرجەم حیزبە سیاسییەکانى کوردستان.

 

گفتوگۆکە زیاتر لە کاتژمێرێکى خایاند، تیایدا سەرجەم ئەندامانى دەستەى کارگێڕى و چەند ئەندامێکى دەستەى دامەزرێنەرى چاوى کورد وکەسانى دیکەى شارەزا لەبوارەکانى سیاسی و هەڵبژاردن وئەکادیمى ئامادە بوون.

 


















ئه‌م بابه‌ته 283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر