شوێنی کورد لە کوێی ستراتیژی ئەمریکادایە لە پاش داگیرکردنی عێڕاق؟

خواستی کورد بۆ ئارامی و بە پشتگیریکردنی ئازادیيەک کە تیایدا کوردەکان ئاسودە بن لە دە ساڵی پێش داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە، پەیوەندەیيەکانی نێوان کورد ئەمریکای لە چەند لایەنێکەوە دووبارە ڕێکخستەوە. لە پێناو یەکگرتوویی عێراق و بەھێزبوونی حکومەتی ناوەند، سیاسەتی ئەمریکا ھەوڵ دەدات دڵنیایی بدات لەوەی کە کوردەکان جارێکی دیکە دووبارە نابێ بچەوسێندرێنەوە یان ئازاربدرێن. لە ھەمان کاتدا، وڵاتە یەكگرتووەکان ھەوڵی کارکردن لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەدات. کوردیش یەک ئاراستەییانە ھەوڵی پشتگیری مانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەدات وەکو ئەوەی کە لە پێشدا سوودمەند بوون لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان.
PM:11:56:28/01/2019
دۆسیە: ئاسایشی نەتەوەیی
سیاسەتی ئەمریکا ھەوڵ دەدات دڵنیایی بدات لەوەی کە کوردەکان جارێکی دیکە دووبارە نابێ بچەوسێندرێنەوە یان ئازاربدرێن

دكتۆر زه‌رده‌شت بابان
ڕاوێژكاری پارتی كۆماریی ئه‌مریكا- هاوكاری تایبه‌تی ناوه‌ندی چاوی كورد

ئه‌م شیكاره‌ به‌زمانی ئینگلیزی تایبه‌ت بۆ چاوی كورد نوسراوه‌


وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: م. خەسرەو حمەڕەشید


خواستی کورد بۆ ئارامی و بە پشتگیریکردنی ئازادیيەک کە تیایدا کوردەکان ئاسودە بن لە دە ساڵی پێش داگیرکردنی عێراق لە لایەن ئەمریکاوە، پەیوەندەیيەکانی نێوان کورد ئەمریکای لە چەند لایەنێکەوە دووبارە ڕێکخستەوە. لە پێناو یەکگرتوویی عێراق و بەھێزبوونی حکومەتی ناوەند، سیاسەتی ئەمریکا ھەوڵ دەدات دڵنیایی بدات لەوەی کە کوردەکان جارێکی دیکە دووبارە نابێ بچەوسێندرێنەوە یان ئازاربدرێن. لە ھەمان کاتدا، وڵاتە یەكگرتووەکان ھەوڵی کارکردن لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەدات. کوردیش یەک ئاراستەییانە ھەوڵی پشتگیری مانەوەی ئەمریکا لە عێراق دەدات وەکو ئەوەی کە لە پێشدا سوودمەند بوون لە پەیوەندییە ھاوبەشەکانیان.

 

لەم توێژینەوەیەدا، نوسەر لێکۆڵینەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و کورد دەکات لە ماوەی دوای داگیرکردنی عێڕاق. لە توێژینەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر پلانەکانی ئەمریکا لە پێش داگیرکردن و بەھاکانی و دواتر ھەڵسەنگاندن بۆ ئاستی سەرکەوتنەکانی دوای لە ناوبردنی (سەددام حوسین) و نەھامەتییەکانی کە ڕوویانداوە ھەروەھا ئەو گۆڕانکاریانەی لە ستراتیژیيەتی ھەردوولا کراوە.

 

ئەولەویيەتی سەرەکی کورد لە دوای داگیرکردنی عێڕاق بریتیيە لە دەستەبەرکردنی ئاسایشێکی پارێزراو،  ھەروەھا دەستەبەرکردنی پێگەیەکی سەربەخۆ بۆ کوردەکان خۆیان. لە ھەمان کاتدا، سیاسەتی ئەمریکا تیشک دەخاتە سەر دڵنیابوونەوە لە سەروەری خاکی عێڕاق و بوونی قەوارەیەکی بەھێزی کوردی. ئەم بارودۆخە بە زۆرەملێی ھەردوولا ناچاردەکات لەسەر ھەمان ئاراستە بڕۆن.

 

لە پێش داگیرکردنەکەدا، پۆڵ وولفویتز باسی کوردی کردووە بەوەی کە ڕۆشنبیرترین و میانڕەوترین گەلی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن. بە ھەمان شێوە، وەزیری بەرگری دۆناڵد رامسفێلد باسی کێشەی کوردەکانی عێڕاقی کردووە وەکو ئەوەی کە "ووڵاتێکی ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا"یە بەوەی کە "رژێمێکی دیکتاتۆر دەیانچەوسێنێتەوە. لەبەر ئەمە، وولفویتز پێشنیاری کردووە ئەگەر وڵاتە یەکگرتووەکان رژێمی سەددامی لە ناوبردووە، سوپاسگوزاریی عێڕاقییەکان و ھەماھەنگییەکان دەبێ "زۆر زیاتر بن لە رۆژھەڵاتی ئەورووپا" لەو شوێنەی کە خەڵکی رەخنەیان دەگرت لەوەی "کە وایان دەروانی وڵاتە یەکگرتووەکان بۆ ماوەیەکی زۆر لەوێ دەبێ".

 

ئەم گەشبینییە زاڵ بوو بەسەر سیاسەتی بەرپرسان و گوتارەکانیان لە ماوەی یەکەم ساڵی داگیرکارییەکەدا. ڕاستەوخۆ لە دوای کەوتنی بەغداد لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٠٣ وڵاتە یەکگرتووەکان لە ژێر فەرمانڕەوایی (جەی کارنەر) کە سەرکردایەتی نوسینگەی ئاوەدانکردنەوە و ھاوکارییە مرۆڤایەتییەکانی دەکرد (ئۆرھا) وێنەی خۆییان وەکو سنورەکانی ئازادیخوازیی و ڕۆڵی مرۆڤایەتی کێشا. پاشان، لە مانگی ئایاری ھەمان ساڵدا، سەرۆک جۆرج بۆش کۆتایی نەیارانی ڕاگەیاند. ئەمەش ڕەچاو کرا لە لایەن لێدوانەکانی وولفویتز بۆ پلانی قۆناغ بە قۆناغی کەمکردنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق بۆ (٣٠٠٠٠) سی ھەزار سەرباز لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٣.

 

لە کاتەکانی دواتردا، جۆرج بۆش زیاتر چووە ناو قووڵایی دۆخەکەوە و ڕایگەیاند "عێڕاق وەکو دەوڵەتێکی دیموکراتی دەسەڵاتی مەزنی ھەیە بۆ پرکردنەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست"، بەم جۆرە، قۆناغی سەرەتای سیاسەتی وڵاتە یەکگرتوەکان لە عێڕاق ئەرێنی بوو لە چاوخشاندنەوە و دەڕبرینی ھیوا بۆ ئایندەی گەشی گەل. پلانەکانی ئەمریکا بۆ ئەو کات پشتی دەبەست بە بیروباوەڕەکانیان لەوەی کە یەکڕیزی عێڕاق لە دوای کۆتایی ھاتنی رژێمی دیکتاتۆریی سەددام دەردەکەوێت. ھێشتا بەھای نیمچە سەربەخۆیی بۆ کوردستان و  خواستی کوردەکان بۆ جیابوونەوە دادەنرێت بەو ئامانجەی کە دەبێ لە ئایندەدا بێتە دی.

 

ستراتیژییەتەکەی ئەمریکا

 

ئەمریکیيەکان ھەوڵی چەندەھا ھەڵسەنگاندن دەدات بۆ پێدانی دەسەڵات و بەھێز بوونی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی سیستەمێکی ئیداری لە عێڕاق و کوردستان. بە گوێرەی ھەندێ لە بەرپرسانی ئەمریکا؛ تورکەکان ھەوڵیان دابوو ڕۆڵێکی سەرەکیان ھەبێت لە شەری تیرۆرستانی داعش و نەخشەی ئایندەی عێڕاق. وەک دەڵێن، تورکیا ویستویەتی ھێزی سەربازی گەورە ڕەوانە بکات دامەزراندنی چوارچێوەیەکی ئاسایشی کە لەوانەیە بە زۆر بچنە شارە کوردییەکانەوە. داواکارییەکە بریتی بوو لەوەی کە تورکەکان دەیانویست پێشمەرگە دابماڵرێ لە چەک و کوردی ناوچە جێ ناکۆکەکان ڕێگەیان پێ نەدرێت بگەڕێنەوە بۆ کەرکوک و کۆتایی بە گەڕان بە دوای سەربەخۆیی کوردەکان بھێنرێت. ھەندێک لە سەرچاوەکان ڕایانگەیاندووە کە وڵاتە یەکگرتووەکان ھەوڵی بەھێز بوونی حکومەتی کوردیيان داوە لە پێناو ئەوەی کە رێگە بە تورکیا و ئێران نەدرێت دەست وەربدەن لە تێکدانی کاروباری عێڕاقدا. لە پێش داگیرکارییەکەدا سیاسەتی ئەمریکا بەرژەوەندی ھاندانی ھەندێک بابەتی فیدراڵیەتی تێدابووە. زیاتر لەوەش بۆ نیشاندانی پشتگیری ئەمریکیيەکان بۆ کورد و بردنی کوردەکان بەرەو ھاوپەیمانێتیان.

 

وڵاتە یەکگرووەتەکانی ئەمریکا بڕوایان بەوە ھەیە کە پر چەککردنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەسوودە. ئەم پلانە دانرا بەھۆی پۆڵێن کردنی ھێزی پێشمەرگە وەکو یەکەیەکی رێکخراو لە سوپای عێڕاق، بەڵام بابەتەکە لە لایەن داخوازی سەرکردە کوردییەکانەوە بريتییە لە درێژەدان بە کۆنترۆڵکردنی سەرجەم سوپای عێڕاقی لە لایەن ئەمریکاوە. ھەرچەندە رێگە نەدان بە ھەندێک دەرکەوتن وەکو بیری لێ دەکرێتەوە لەوەی کە ئەوان بەشدارن لە ھەندێک بابەتدا، ئەمریکا ئیدارەی عێڕاقی وا نیشانداوە کە ڕێکی خستووە بۆئەوەی ببێتە ئیدارەیەک کە بتوانێت بریارەکان دەربکات.

 

دەتوانرێت ئەو گفتوگۆیە لە بارەی ئەوەوە بکرێت کە دەستوری ئینتقاڵی عێڕاق ھەرچۆنێک بێت ھەندێک مافی زۆری داوە بە کورد وەکو دان پێدانان بە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پێکھێنانی سیستەمێکی فیدڕاڵی بۆ عێڕاق لەسەر بنچینەی جوگرافی و ڕاستییە مێژوویەکان و ھەروەھا مافی ڤیتۆ بۆ کوردەکان و لە لایەکی دیکەشەوە پێشنیاری چارەسەری کێشەکان و بابەتی کەرکوک. یاسای ئیداری بۆ دەوڵەتی عێڕاق لە ماوەی گواستنەوەدا ھەندێ دەسەڵاتی بەخشیووە بە کورد لە ڕێگەی حکومەتی ناوەندەوە  بەڵام"مافی کەمتر" لە قەبارەی بابەتە ھەستیارەکان، وەکو دەستبەسەرداگرتنی ناوەند لە مەڕ ھێزە سەربازییەکان و کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە سروشتیيەکان و دەسەڵاتی ئابوری دەرەوە و کۆنترۆڵ کردنی کاروباری دادگاکان.

 

ستراتیژیيەتەکەی ئەمریکا و کوردەکان پێویستی ئەمریکیيەکان بۆ پشتگریی کورد بەھێز دەکات. سەبارەت بە گەشەی بە ‌ھێزبوونی زۆرداری حزبە شیعیيە ئێرانییەکان وڵاتە یەکگرتووەکانی ناچارکردووە کە چاوببڕنە ھاوکێشەی بەھێز بوونی پێکھاتەیەکی فیدراڵیست لە عێڕاق. ھەروەھا کوردەکان بوونێکی دیکەیان ھەبووە لە چوارچێوەی ئەم مانۆڕەدا. پەیوەندی جیای وڵاتە یەکگرتووەکان لە سیاسەتی عێڕاق ڕووبەرووی نەیاری بەشێک لە سونەکان و ھەندێک لە شیعە عێڕاقیيەکان و ئێران و دەوڵەتانی عەرەب و بەشێکی گرنگی ئەورووپا و سەرەتای یاخبوونی پشتگیری کوردبوونەوە و ھەروەھا دەسەڵاتداربوونی زیاتر لە ھەفتا ھەزار ھاوپەیمانی پێشمەرگە  وزیاتر بەھادار. پەیوەندی سەقامگیری لە باکور یەکێک بوە لە کەمترین سودەکان بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان. تەنھا ئاماژەی ھێزی سەربازە ئەمریکیيەکان  بەمەرکەزیەت بوونی ناوچەکانی کەرکوکن.

 

ھەرچەندە کوردەکان ھەرگیز لە سوپای ئەمریکا نەترساون و ئەوان توانیویانە ئەگەریەتی بایکۆتکردنی حکومەت ناوەندی و ھەڵبژاردنەکان بەرزبکەنەوە و  ڕێگە بگرن لە نوێنەرانی حکومەتی ناوەندی لە کوردستان و ھەتا بکشێنەوە یاخود بێنە دەرەوە لە ھاوپەیمانی لە عێڕاق. ھەتا یاخی بوونی شارستانی گونجاو بووە وەکو رێکخستنی یان ئەنجامدانی گشتپرسی جیابوونە لە کوردستان.

 

وڵاتە یەکگرتووەکان کاریگەری ئەرێنی گرنگی ھەبووە لە ڕێگەی خۆیەوە لەسەر ڕێگەنەدانی بە دژایەتی بیرورا لەگەڵ کوردەکان لە ھەستانەوەیان. یەکێک لەوانە بریتی بووە لە "کارتی تورکیا". وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا درکی بە بایەخەکانی تورکیا و مەودای  دووری تورکیا لە بەشداری کردنی ھاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی ئەمریکا کرد و ئاگاداری دەنگە ناڕازییەکانە لە بارەی تورکیا لە ھەرەشەکانی لە ئۆپەراسیۆنی بەزاندنی سنورەکان. لە مانگی نیسانی ٢٠٠٣، بۆ نمونە ، ئەمریکا ھەمەھەنگی لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی کوردستانی کرد لە کەرکوک کە بوون بە بە شێک لە ھێزی ھاوپەیمانان. ئەمریکا بەرژوەندییەکانی خۆیی بینيیەوە لەوەی کە ڕێگەی داوە بە کوردەکان بۆ ئامادەبوونی سەربازی لە کەرکوک. لە تەموزی ٢٠٠٣، ھێزەکانی ئەمریکا یانزە سەربازی تورکیايان دەستبەسەر کرد کە گوایە خۆیان ئامادە کردبوو کە حاکمی کورد / پاریزگای کەرکوک بکوژن و دیفاکتۆی بشێویی بخەنە ناو حکومەتی کوردییەوە. لە مانگی ئەیلولی ٢٠٠٣ وڵاتە یەکگرتووەکان بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵی تورکیای بۆ بەشداریکردن لە ھاوپەیمانێتیەکە رەت کردەوە. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٣ پەرلەمانی تورکیا ڕازیی بوو بە بانگھێشت کردنی ئەمریکا بە ناردنی ١٠٠٠٠ دە ھەزار سەربازی تورکی بۆ کەرکوک، بەڵام ئەم بیرۆکەیە لە لایەن عێڕاق و حکومەتی کوردییەوە رەتکرایەوە.

 

زۆربەی زۆری گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی ئەمریکا رەنگدانەوەی ئاڵۆزی ھەبووە، سروشتی گۆڕانکاری سیاسەت و دژایەتی ئايینی بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان لە عێراقدا. ئەمە بە ڕوونی دەردەکەوێت لەو ڕاستیيەی کاتێک زۆرینەی سونەکان بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردنەکان و پرۆسە سیاسیيەکان ڕەتکردەوە، پیاوانی ئایینی شیعە و( ٤٢ ) چل و دوو حزبی شیعی  داوای ھەڵبژاردنی گشتییان کرد لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٠٣. بۆ پشتگیرکردنی ئەم داوایە لە مانگی کانونی دووەمی ٢٠٠٤ دەیان ھەزار خۆپیشاندەر کۆبوونەوە. لە لایەکەوە ڕەتکردنەوەی سونەکان لە سەر بنچینەی داواکارییان بۆ دووبارە گەڕانەوەی رژێم کە ئەوان بە سەریدا زاڵ بوون، و زیان لێدان لە تەواوی پرۆسەی سیاسی و کەمکردنەوەی زیاتری ئەمن و ئاسایش. لە لایەکی دیکەشەوە، داواکاری شیعەکان بۆ ئەوەی کە چی دەوڵەتێکی شیعی کاریگەر ھەبێ لانی کەم لە باشور، ھەرەشەی گرتنەدەستی دەسەڵات دەکەن لە دژی ئەمریکیيەکان لە لایەن گروپی ئایينیەوە. لەم چوارچێوەیەوە، رەفتاری کوردەکان و بەرژەوەندییەکانیان وا دیار بوو کە پشویەک وەرنگرن.

 

ھەڵبژاردنەکان و گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی ئەمریکا

 

شکستی سیاسەتەکانی ئەمریکا و دەرئەنجامی ھەڵبژاردنی کانونی دووەمی ٢٠٠٥ و  ھێنانە ئارای ڕێژەی تێگەشتنی باشتری دا بە ئەمریکا لە مەڕ کورد لە ئاراستەی گرنگیدان و بایەخدان بە ڕۆڵی کورد لە عێراق و ھەرێمدا. ھاوسەنگی نوێ بنیادنرا لە کەش وھەوای گونجاو بۆ لامەرکەزیەت و سوودی کوردەکان؛ ئەمە بە ڕوونی رەنگی دایەوە لە دەستوریی ھەمیشەییدا. زیاتر لەمەش، لەو کاتەوەی کە کوردەکان دووەم گەورەترین کوتلەیان لە پەرلەمان دروستکرد و بوون بە گەورەترین کۆمەڵەی نەتەوەیی، بەرژەوەندی ئەمریکا بەرامبەر بە کوردەکان زیادی کرد بۆ ئاستێکی  پێشبینی نەکراو. کوردەکان بوون بە پێوسیتيیەک بۆ ئەمریکييەکان. ھەروەھا بوون بە ھاوسەنگی نێوان سونە و شیعەکان و کارییان وەکو ناوبژیوان لە نێوانیاندا دەکرد و ھانیان دەدان بۆ ئاشتەوایی ھەمەلایەنە.

 

لە کۆتاییدا، ژمارەیەکی زۆری قوربانی ھاوپەیمانان لە ماوەی ھەردوو پێش و لە دوای ھەڵبژاردنەکە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردو بارودۆخێکی مەترسیدار بوو بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان. ئەمە وڵاتە یەکگرتووەکانی ناچارکرد ستراتیژیيەتێکی بەرگریی و گەڕانەوەی گواستنەوەی دەسەڵات بۆ عێراقیيەکان لەگەڵ دوو ئەوەندەی سوود ھەبوون بۆ کوردەکان بگرنە بەر. یەکەم، وەکو بەشداربووی ھاوبەشی دەسەڵات، کوردەکان ئەم ڕێکخستنە نوێیەیان دامەزراند کە توانی کار بکات بۆ بەرژەوەندییەکانیان. دووەم، بەھۆی چوار یەکی کورسیيەکانی پەرلەمان ھاوسەنگی دەسەڵاتیان ڕاگرت، لە کاتێکدا دو لەسەر سێی زۆرینە پێویستە بوو بۆ دەرکردنی یاسا. خواستی ئەمریکیيەکان بۆ ھاریکاری کورد پشتی دەبەست بە پێگەی ئەمریکا لە عێراق.

 

لەگەڵ ئەم چوارچێوە نوێیەدا، ئەمریکیيەکان ڕازی بوون بە ھەندێ بابەتی کەم کە رەتکرابووەیەوە لە ماوەی قۆناغی یەکەمدا لە لایەن خۆیانەوە. لە نێو ئەمانەیشدا ھەڵبژاردنی تاڵەبانی وەکو سەرۆک کۆماری عێراق (پێچەوانەی سیاسەتی ئەمریکا بوو)، فیدڕاڵیزم بەھۆی لاوازی حکومەتی ناوەند و چارەسەری ڕوونتر بۆ کەرکوک و ناساندنی پێشمەرگە وەکو پارێزەری کوردستان.

 

کوردەکان کە لەو کاتدا تاوانبار دەکران بە ھاوکاریکردن. بەرپرسانی ئەمریکا دەستیان کردووە بە بەسەردانی کردنی کوردستان. بۆ نمونە، لە مانگی ئایاری ٢٠٠٥ کواندەلیزا رایز وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانى کوردستانی کرد یەکەم خاڵی سەردانەکەی لە یەکەم سەردانیدا بۆ عێرا‌ق. ھەروەکو مارچێل روبن تێبینی کرد، ' یەکەم چوونی بۆ بارەگای بارزانی نەوەکو بۆ بغداد، رایز پشتگیری سەرکردەکانی کوردی کرد لە چاوی پێکھێنەرانی سەرەکیيدا و لە نێو سەرکردە سیاسیيە عەرەبەکانی دیکەدا گفتوگۆکردن لە پایەتەختی نەتەوەیدا. دواتر لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، بەرێز مسعود بارزانی بە فەرمی لە لایەن کۆشکی سپیەوە وەکو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لێکراو و دڵنیایی دا لەوەی کە وڵاتە یەکگرتووەکان تەبا دەبن لە "پێگەی تایبەتی" کورد لە عێراقدا. لە بەر ئەمە دەتوانرێت ئەوە ببینرێت کە سەرەتای ستراتیژیی ئەمریکا کە دەبینرێت وەکو پشتگیری بۆ پێگەی کورد لە بغداد، و لاواز کردنی ئیسلامییە ئێرانییەکان، رێگە گرتن لە ھەڕەشەی شەری مەدەنی.

 

ئەم زنجیرە گەشەکردنە پێشنیاری ئەوە دەکات کە پشتگیرى بەشی کوردەکان لە سیاسەتی ئەمریکا دەرئەنجامێکی مسۆگەرە زیاتر لەوەی کە لەگەڵ ھەندێ لایەنی دیکەدا تەشەنەی کردووە. پێشبرکێی دەسەڵات لەگەڵ سونییەکان و ترسی شەری مەدەنی و زیادبوونی ھەژموونی ئێران و لاوازبوونی علمانیەت ھەموو ئەمانە وا دەرکەوتن کە کوردەکان ھاوپەیمانێکی کاریگەری وڵاتە یەکگرتووەکانن.

 

زیاتر لەمەش، ھەندێ لە حزبە شیعە کاریگەرەکان داوایان کردووە بۆ ھەرێمێکی تایبەت بە شیعەکان کە خۆی لە (٩) نۆ پارێزگای باشوردا دەبینێتەوە. ئەم ئاراستەیە بە شێوەیەکی گەورە کەیسی ھاوشێوەی ئەنجامدانی ھەمان شتی لە باکور بەھێزکرد. شیعەکان ھەروەھا خوازیار بوون بازرگانی خزمایەتی بکەن زیاتر لە بازرگانی عەلمانیەت لە عێراقدا لە بابەتی پەیوەستدار بە گەڕانەوەی کورد و مامەلەیەک کە کورد و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکای ھاوتەریب برۆن و ھۆکارێکی دیکە بدەن بە ئەمریکا بۆ سوپاسگوزاری بەھای بوونی کاریگەری ئەرێنی کوردەکان لە عێراقی نوێدا. 

 

بە درێژایی ھەمان ڕێگا، سیاسەتی ئێران سودی بەخشی بە کوردەکان بە ھەمان شێوە. لەگەڵ گەشەی پەیوەنديیەکانی شیعە- ئێران و توندڕەوی حکومەتی ئێران لە ژێر ڕابەرایەتی محمد ئەحمەدی نەژاد و ئاراستەکردن بۆ چەکی ئەتۆمیی، سیاسەتی ئەمریکا دەیویست لایەنەکان بەھێزبن لە عێراق کە نەوەکو تاران زەفەرییان پێ ببات.

 

سەر دەرکێشانی لایەنی سەدر لە نێو چر خەستکردنەوەی شیعەکان لەم بارودۆخەدا. لە ھەڵبژاردنەکانی مانگی کانونی یەکەمی ٢٠٠٥، سەدرییەکان دەرکەوتن وەکو بەھێزترین ھاوبەش (ھاوپەیمان) لە ناو ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو (UIA)، بە کوتلەی ٣٢ کورسی پەرلەمانی. ھەروەھا لە ژێر کۆنترۆڵی ( موقتەدا سەدر) و سوپاسی مەھدی کە قەبارەیان دووھێندەی لێھات لە نێوان ھەڵبژاردنەکانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٦. سەدر دوو پەیامی بەھێزی بۆ ئەمریکا نارد: یەکەم؛ داوای کاتێکی دیاریکراوی کرد بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ئەویتریان خواستەکانی بەرگریکردن لە ئێران ئەگەر بێتوو ھێرش بکرێتە سەرییان لە لایەن وڵاتە یەکگرتووەکانەوە.

 

لە ماوەی قۆناغی یەکەمدا، وەڵامی ئەمریکا بریتی بوو لە ھەوڵی بەکارھێنانی کارتی کورد بۆ چارەسەری کێشەکانی کە لە لایەن ھەر یەک لە شیعەکان و ناکۆکییەکانی نێوان سونە و شیعە سەری ھەڵدابوو.  لە دوای ھەڵبژاردنەکانی کانونی یەکەم بۆ نمونە، ئەمریکیيەکان مشتومڕی ئەوەیان کرد کە کورد، سونەکان دەگرنەخۆو و بەردەوام دەبن لە گفتوگۆکردنەکان بۆ یارمەتی حکومەتی علمانی بەھۆی سونە عەرەبەکان و علمانيیەتە شیعەکان لە ژێر سەرکردایەتی کردنی عەلاویدا. لە ئەنجامدا، بەربەرەکانێی کاتی ھاوپەیمانی بۆ کورد و عەلاوی و سونەکان پێکھات کە داوای لە ھاوپەیمانی عێراقی یەکگرتوو کرد بۆ کشانەوەی جعفری.

 

بەڵام ھەژموونی ئێران لە عێراق تەنھا سنوردار نییە بۆ شیعەکان و ئەوە گونجاوە کە سەرنج بدرێت لەسەر ئەوەی کە  دۆخێک ھەبووە بۆ ھەماھەنگی نێوان کوردستانی عێراق و ئێران  لە پێش داگیرکاری ئەمریکا یاخود دەرکەوتنی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵی ١٩٩١. ئێران وەکو شیاکارێک دانراوە کە " بوونی لاریگەر و یاریکەرێکی باش لە سیاسەتی کوردەکانی عێراق کاتێک کە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆییان وەرگرت لە ژێر ناوچەی دژە فریندا".     

 

بەڵگەکانی خواستی کوردەکان بۆ بەدەست ھێنانی پشتگیری ئێران و درێژەدان بە پەیوەندییە باشەکانیان لەگەڵ تاران ڕاستیيەکە کە لە ساڵی ١٩٩١ (کاتێک کوردەکانی عێراق وایان دانا کە کۆنترۆڵی ھەرێمەکەیان کردەوە) حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگەی بە ھێرشەکان نەدا بۆ تاران لە کەمپەکانی سوپای حزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردەکانی ئێران کە بارەگاکانیان لە سنورەکانی کوردستانی عێراقن. زیاتریش لەمە، لە دوای داگیرکردنی ئەمریکا بۆ عێراق دواتر ئابوری زیادکراوە بۆ پەیوەندییەکانیان لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران. بە پێی بەرپرسانی کوردی، بازرگانی ساڵانەی ھەردوو لا دەخەملێندرێت بە نزیکەی ٨٠٠ ملیۆن دۆلار، ساڵانە. کونسوڵخانەی ئێران لە ھەردوو شاری ھەولێر ( پایتەختی ھەرێمی کوردستان ) و سلێمانی ( دووەمین گەورەترین شاری ھەرێمی کوردستان ) دا ھەیە. جیاواز لە وڵاتانی دراوسێ، لەو شوێنانەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان نوێنەری فەرمی نییە، بەڵام لە تاران نوێنەرایەتی فەرمی حکومەت ھەیە لە تاران، و ئەمەش دەتوانرێت ڕاڤە بکرێت وەکو ئاشنابوونەوەی حکومەتی ھەرێم لە لایەن حکومەتی ئێرانییەکانەوە.

 

وڵاتە یەکگرتووەکان لە ھەوڵەکانیاندا بۆ کەمکردنەوەی ھەژموونی ئێرانییەکان لە عێراق توێژینەوەی کردووە بۆ دیاریکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئێرانییەکان. بۆ نمونە، لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٧ ھێزەکانی ئەمریکا بە ھەماھەنگی ھەلیکۆپتەری سەربازی ھێرشیان کردە سەر کونسوڵخانەی ئێرانییەکان لە شاری کوردی ھەولێر و لە ھێرشەکەدا پێنج فەرمانبەری ئێرانییان دەستگیرکرد. دواتر لە ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٠٧ سوپای ئەمریکا نوێنەرانی شاندی بازرگانی ئێرانیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی قاچاخچێتی کردنی چەک بۆ عێراق بۆ بەکارھێنانی لە دژی سەربازانی ئەمریکی. ئەم ڕووداوە بووە ھۆی تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئێرانییەکان.

 

دەرئەنجامی توێژینەوەکە

 

کێشەکان لە عێراق بە تایبەتی لاسارن بەھۆکاری سێ گۆشەی پێچ خواردووی پێشبرکێی رەگەزیی و ئاینی و کلتوریی و مێژووی و شێوازەکانی سیاسەت لەو کۆمەڵگایەدا. ئەمە بەشێوەیەکی قووڵ نەتەوەی دابەش کردبوو بەھۆی کێشە ناوخۆییەکان و ڕێگای خێرای کێشەکان و ناکۆکیيە ڕێژەییەکان و سیستەمەکانی چەوساندنەوە و ئامادەبوونی کۆمەڵایەتی و دەمارگیری ئايینی و رەگەزی. لە ئێستادا قۆناغی دوای دەوڵەتێکی دەسەڵاتداری ئەزموونی کەم یاخود ھەر نیەتی لە شێوازی دیموکراسی سەردەمیدا. کێشەکانی عێراق ڕاستەوخۆ بەدوای یەکدا ھاتووەکانی کاریگەری  کەڵەکردووی ناکۆکەی ناوخۆییەکانی سەدەکانە.

 

بەشی گرنگی ھاوبەشیکردن لە دابەشبوونە ناوخۆییەکان لە عێراقدا بریتییە لە ھەستی نەتەوایەتی رەگەزیی. بۆ چەندەھا دەیە ھەستە نەتەوەیيە رەگەزییەکان لە فۆرمی بزووتنەوە جودا خوازەکان و چاکخوازەکان  نیشاندراون، بەڵام ئەمە ئەوانی بردووەتە قۆناغێکی ناکۆکی بەھۆی نەتەوەی عەرەبی سونی و ناوچەگەرایی. بەشێکی گرنگی دیکە لە ناکۆکيیە شارستانییەکان پێکدادانی ناسنامەییە و کارلۆس لیریی تێبینی ئەوەی ھەیە کە ھەندێ لە عێراقیيەکان "پێداچوونەوە بە ناسنامەی هەرەمەکیان لە کۆندا یاخود دەستەواژە گرنگەکان" بۆ نمونە، نەبوونی ئینتیما بۆ عێراق و ئامادەنەبوونی یاخود لاوازیان لە ھەستی ناسنامەی نیشتیمانی لە نێو کوردەکاندا.

 

لە جێگای، وەکو چاودێری ئۆلیری فۆرمێکی گونجاو ھەیە بۆ کوردستانییەکان لە ناسنامەدا. لە وشەکانی تریاندا کۆمەڵگای عێراقی زاڵ بوو بەسەر ئاشت نەبوونەوەی گرووپەکان بەھۆی نەتەوە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناسنامەیان. ناسنامەی نەتەوەیی کوردەکان وادیارە نەگونجاوە لەگەڵ ناسنامەی نەتەوەیی عێراقیدا،  پێکدادانەکانی عەرەب لەگەڵ نمونەیيە نەتەوەییەکانی عێراقیيدا و شێوازە شیعە و سونەکانی ئیسلام بۆ ماوەیەکی زۆر نەیاری یەکدین. بە پێی ھەستی قووڵ کە پشتگیری ئەم پێکدادانە ناسنامەییە دەکەن، پۆلێن کردنەکانی ئۆلیر بۆ عێراق وەکو دەوڵەتێکی بێ نەتەوەیی. ئەو پشتگیری ئەوە دەکات کە "ناسنامە و یاساکانی بەراوردکاری یاساکانی کێشە سیاسیيە جیاوازەکان بەرھەم دێنن لە نێو دەوڵەتە نەتەوەییەکاندا" لە ڕاستیدا، بۆ ئۆلیری شکستی پێکھێنانی عێراقێکی ناسنامەی نەتەوەیی کە لە نێویدا سەرجەم عێراقیيەکان ھۆکاری سەرەکی تێگەیشتنن لە کلتوری توندوتیژی، ئەوە سەرەتایەکە بۆ سەرەتای سیاسەتی چاکسازی و ئەمەش پێچەوانەی ئاراستەی دراوسێیەکانیەتی'.

 

سەڕەرای ئەوەش، ٨٠ ھەشتا ساڵ پێکدادان لە نێوان ئەم ناکۆکیيانەدا بەرژوەندییەکی تایبەتی پێکھێناوە بۆ ھەر گروپێک. ھاوسەنگیيەکی شیاو ھەیە لە نێوان فەرمانڕەواکانی پێشوو و سونییەکان و ملکەچ بوونی شیعەکان و کوردەکان. کوردەکان دەیانەوێ فەرمانڕەواییەکی ناوخۆیی تایبەت بە خۆیانیان ھەبێ یان ھەتا سەربەخۆییش. بەرژوەندی سەرەکی سونییەکان بریتییە لە چارەسەری کەلێنی دەسەڵاتیان لە کاتی پاراستنی ناوچەکانی وڵات بە شێوەیکی سەلامەتی کردەیی. قەبارەی شیعەکان نزیکەی لە ھەشتا لە سەدی دانیشتوانی عێراق پێک دەھێنن و بەرژوەندی سەرەکییان بریتییە لە دەستەبەرکردنی مافەکانیان وەکو زۆرینە لە فەرمانڕەوایی وڵاتدا. لێرەوە سەرەکیترین بەرژوەندی گروپ و رەگەزە عیراقيیەکان بە شێوەیەکی تەواو پێچەوانەن و وا دیارن جێگەی مشتومڕ نین.

 

ئەم بەرژوەندیيە پێچەوانانە دەرئەنجامی بنیاتنانی جیاوازییە تایبەتمەندییەکانن بۆ ھەرگروپێک بۆ چەند شتێک. بە نمونە رۆڵی ئیسلام یەکێکە لەوانە. زۆرینەی شیعەکان و  سونەکان سوورن لەسەر بوونی ناسنامەی ئیسلام بۆ عێراق، بەڵام ئیبراھیم ئەل مەرەشی سەرنجی لەسەر ئەوە داوە کە کوردەکان وا بیر دەکەنەوە "دەوڵەتێکی ئیسلامی تەنھا ھەوڵێکە بۆسرینەوەی ناسنامەی کوردی لە ژێر دروشمی ئیسلامدا. سیاسەتی دەرەوە بابەتێکی ترە بۆ دژایەتی کردنی بیروراکان. بیروراکانی ھەردوو شیعە و سونە دەربری نەیارین بۆ ئیسرائیل، ئەمە بە شێوەیەکی بەردەوام نوسراوە کە ھەستی کورد کەمترە و ھەتا رێکەوتنیشیان کردووە لەگەڵ ئیسرائیلیيەکاندا. شیعەکان دەڕواننە ئێران وەکو ھاوڕێ و وەکو برای دیینی بەھێز. سوونەکان لە لایەکی دیکەوە ئێران بە دوژمن دادەنێنن بەوەی کە دوژمنن بۆ سەر ناسنامەی عەرەبی عێراقی.

 

ئەمانە سەرجەمیان راستی بابەتەکان و کێشەکانن، نەوەک تەنھا تێگەشتنی ھەڵە بن یاخود بۆچوونی کەسی تاکی سەرکردەکان بن. ھیچ سەرنج راکێش نییە، دواتر، کە عێراق بابەتێکی ئاڵۆز و کێشەدارە بۆ رێکخستن. ھەرچەندە، کوردەکان تیشك دەخەنە سەر یاسای خۆبەرێوەبەریی کە ئۆپشنی خەباتە بۆ دەسەڵات لەسەرتاپای وڵات، لەم ئاڵۆزیيەدا ئامادەبوون شتی دیکە  ئامانجێکی ئاسانە بۆ بەدەست ھێنان.

*****
ئاگادار كردنه‌وه‌: ته‌واوی ده‌زگا میدیاییه‌كان له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ یان هه‌ر به‌ش و زانیارییه‌كی، پێویسته‌ ئاماژه‌ به‌چاوی كورد بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ڕێكاریی یاساییان له‌به‌رابنه‌ر ده‌گیرێته‌ به‌ر.

 



ئه‌م بابه‌ته 10987 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر