کارەساتی ئەتۆمی چڕنۆبیل

PM:02:27:24/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا - بەڵگەنامەو رووداوەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

 کارەساتی ئەتۆمی چڕنۆبیل

* وێستگەی وزەی ئەتۆمیی (چرنۆبیل) دەکەوێتە دووری ١٣٠ کم ی باکووری شاری (کییڤ)ی پایتەختی ئۆکرانیا و، (١٥ کم) لە باکووری ڕۆژئاوای شاری (چرنۆبیل)ی ڕووسیاوە دورە.

* ساڵی ١٩٧٧ بە مەبەستی درووستکردنی ١٠٠٠ میگاوات لە وزەی کارەبا، بەردی بناغەی ٦ کوورەی ئەتۆمی لە ناوچەکە دامەزرا، لەھەمان ساڵدا ٣ لەو کوورە ئەتۆمییانە بۆ ئەو مەبەستە بەگەڕ خران.

*  ڕۆژی شەممە ١٩٨٦/٤/٢٦ ھەڵەیەکی تەکنیکی لە بەشی سارکردنەوەی تایبەت بە کوورەی ئەتۆمی (٤) ڕوویدا و بو بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای کوورە ئەتۆمیەکە بۆ ٤٠٠٠ پلەی سەدی و ، دزەکردنی بڕێکی زۆر لە مادەی تیشکدەر و بەرزبوونەوەی بۆ ناو ھەوا بەبەرزایی (٢٠٠ - ١٠٠٠) م .



* ئەمەش بوبەھۆی پیسبوونی ژینگەی وشکانی و ئاوی و ھەوایی ناوچەکە و ئاوارەبوونی ١٣٠ ھەزار لە دانیشتوانی ئەو ناوچەیە و چۆڵکردنی ٣٠ کم لە ڕووبەری لێکەوتەوە و، ١٠ کم ی بە ناوچەی قەدەغەکراو دانرا و جموجووڵی ھاتووچۆی تێدا ڕاگیرا و سەرجەم ڕێگەکانی داخران و، ماوەی ١١ ڕۆژ ڕووداوی تیشکدانەکە بەردەوام بوو، ٥٠٠٠ تەن لەمادەی جوراوجۆری ساردکەرەوە و کوژێنەرەوەی ئاگر بەکارھات.

* بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕووداوەکە و لەڕێگەی ھەلیکۆپتەر و فڕۆکەی تایبەتەوە کارەکان ئەنجامدران و، ھەمان ساڵ بەتەواوی کوورەکە بەکۆنکرێت داپۆشرا لەترسی زیاتر دزەکردنی تیشکی ئەتۆمی بۆ دەرەوەی ناوچەکە.
* ئەم ڕووداوە گیانلەدەستدانی ٢٣ کەس لە کارمەندانی کوورەکە و ئەندامانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و، برینداربوونی ٢٠٣ کەس و ژەھراویبوونی ١٥٠ ھەزار ھاووڵاتی و پیسبوونی ١٠٠٠ کم چوارگۆشەی لە زەوی ناوچەکە لێکەوتەوە.
* دواتر پسپۆڕان و تیمەکانی پاراستنی ژینگەیی ھەستان بە ھەڵکەندن و گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و گڵی ناوچەکە بە قوڵایی ١٠ سم لە ترسی پیسبوون و ژەھراویبوونی ھەر ڕووەک و گیانەوەرێک کە لە ناوچەکەدا بژێت.

http://

* ھەروەھا بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەساڵی ١٩٨٩ بڵاوکراوەتەوە: ٢٥ ھەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە لە زەوی ڕووسیا و دەوروبەری بە تیشکی ئەتۆمیی پیسبوون، بەشێوە(۱٤٦۰۰کم) لە ڕووبەری بیلۆ ڕووسیا (ڕووسیای سپی)، ٨٢٠٠ کم لە ئۆکرانیا و ٤٦٠٠ کم لە ناوخۆی ڕووسیا بە تیشکی ئەتۆمیی (چرنۆبیل) پیس بوون.
* دەرکەوتنی چەندین جۆری نەخۆشی لە ڕیزی مرۆڤ و ئاژەڵانی ناوچەکەدا، لەوانە بە پێی ئامارێکی ساڵی ١٩٩٤ ، ٥٦٥ مناڵی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ تووشی شێرپەنجەی غودەی دەرەقی بوون لەوانە ٣٣٣ مناڵیان لە بیلۆ ڕووسیا و ٢٤یان لە ناوخۆی ڕووسیا و ٢٠٨ منداڵی تریان لە ئۆکرانیا.
* بەبۆنەی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەدا، ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ کارەساتی (چرنۆبیل) بە ھاریکاری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی (WHO) و ھەندێک لە وڵاتانی ئەوروپی لە شاری (ڤییەنا)ی پایتەختی نەمسا لە ڕۆژانی (٨ - ١٢)ی نیسانی ١٩٩٦ کۆنگرەیەکیان بەست و ساڵانەش لەم ساڵیادەدا کۆنگرەی ھاوشێوە دەبەستن. 



ئه‌م بابه‌ته 413 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر