جیمس ماتیس

PM:02:46:21/01/2019
دۆسیە: ئینسکلۆپیدیا- کەسایەتیەکان


یه‌كه‌ی دروستكردنی ئینسكلۆپیدیا
بۆردی ئه‌كادیمی ناوه‌ندی چاوی كورد

کەسایەتییەکى جەنگاوەرى ئەمریکییە، لەبوارى سەربازیدا بەرزبۆتەوە تا پلەى جەنەڕاڵى بەدەست هیناوە، سەرۆکى فەرماندەى ناوەند بووە، بەشدارى داگیرکردنى ئەفغانستان وعێراقی کردووە، بەوە ناسراوە کە سەربازێکى توندڕەوە، ماتیس لە فەلوجە و لەساڵى ٢٠٠٤ دڕندانە جەنگاوە، لەئیدارەى سەرۆک دۆنالد ترامپدا وەزیرى بەرگرى بووە.

 

لەدایکبوون

 

جیمس ماتیس لە ٨ ى ئەیلولى ساڵى ١٩٥٠ لە بۆلمان لە واشنتۆن لەدایکبووە، ئەو تا ئێستا خێزانى پێکەوە نەناوە، بەردەوام لەبوارەکانى سەربازیدا دەخوێنێتەوە، لەکاتى ئیستادا بە "جەنگاوەرە راهیبەکە" ناسراوە.

 

خوێندن

 

لەساڵى ١٩٦٨ ناوبراو زانکۆى کۆلۆمبیاى تەواو کرد، هەروەها لەزانکۆى واشنتۆن مێژووى خوێندووە ولەو زانکۆیە بروانامەى ئادابى لەمێژوودا وەرگرتووە.

 

ئەزمونى سەربازى

 

لەتەمەنى ١٩ ساڵیدا لە هێزەکانى مارینزى ئەمەریکى یەکەم ئەزمونى سەربازى ماتیس دەستى پێکردووە، تەواوى ژیانى لەخزمەتى سەربازیدا بەسەر بردووە، دواتر بووە بە جەنەراڵ لە فەرماندەى هێزەکانى ناوەند، تەواو پێش ئەوەى ببێتە وەزیرى بەرگرى لە ٢٠١٦ دا.

 

سەرکردایەتى چەندین یەکەى سەربازى لە ناوچە جیاوازەکانى جیهاندا کردووە، بەڵام سالى ١٩٩١ خاڵى وەرچەرخان بوو لەژیانى سەربازى ماتیسدا ولەو ساڵەدا سەرکردایەتى هێزە شەڕکەرەکانى دەکرد لە جەنگى ئەمریکا دژ بە عێراق.

 

هەروەها ماتیس بەشدارى داگیرکردنى ئەفغانستانى لە ساڵى ٢٠٠١ دا کردووە، لەژێر فەرماندەى ناوبراودا چەندین شارۆچکە و گوند موشەکباران کراون ولەئەنجامدا چەندین قوربانى لە کوژرا وبریندا لێ کەوتۆتەوە.

 

لەسالى ٢٠٠٣ دا ناوبراو یەکێک بووە لەوانەى کەبەشدارى داگیرکردنى عێراقی کرد ولەئەنجامدا سەددام حوسەینیان ڕوخاند، زیاتر بەوە ناسرایەوە کەلەسالى ٢٠٠٤ دا سەرکردایەتى هێرشى سەربازە ئەمریکى وبەریتانیەکانى کرد بۆ سەر شارى فەلوجە بەمەبەستى خۆبەدەستەدانى هێزە بەرەنگارییەکان، ئەو کردە سەربازییە بە هەڵمەتێکى لەناوبردنى یەکجارەکى ناوى دەرکرد.

 

لەئەنجامى ئەو جەنگە ماتیس نازناوى "سەگى بەرەلاى" بەسەردا بڕا.

 

لەمیانەى شەڕگەکاندا، ئەم نازناوە زیاتر تۆخ بوویەوە، بەهۆى ئەو بڕیارانەى کەماتیس دەریدەکردن وبەبڕیارى خویناوى دادەنران، لەیەکێک لە بڕیارەکانیدا، بڕیارى دا کە لەگوندیکدا ماڵیک موشەک باران بکات، چونکە گومانى ئەوەى لێدەکرا کە داوارکاوێکى تیادا بیت، بەڵام دواى دەرکەوت کە لەو ماڵەدا ئاهەنگى بووک گواستنەوە ئەنجام دەدرا، ئەو مەشەک بارانە بوو بەهۆى گیان لەدەست دانى ٤٢ کەس، کە ژن و منداڵیان تیادا بوو، دەزگاکانى ڕاگەیاندن دواى ئەو بڕیارە لەسەر زارى خۆیەوە بڵاویان کردەوە، کە بڕیارى لێدانى ئەو خانووە یان لێنەدانى تەنیا سی چرکەى خایاندووە.

 

هەروەها ماتیس بە بۆچوونە سەیرەکانى دەناسریتەوە لەناو سەربازە ئەمەریکییەکاندا، لەوانە لەساڵى ٢٠٠٥ سەبارەت بە جەنگى دژ بە تالیبان ماتیس ڕایگەیاند "کە بەختەوەرییە تەقە لەهەندیک کەس بکەیت".

 

دواتر هەوڵى داوە کەهەندیک لەو بۆچوونانەى ڕاست بکاتەوە بۆ نمونە ڕاى وایە کەپێویستە تەقە لە کەسانى سڤیل نەکریت، چونکە ئەم هەڵوێستە فرسەتى بەردەم توندڕەوەکان وەک بزوتنەوەى قاعیدە کەم دەکاتەوە.

 

ساڵى ٢٠٠٧ وەک فەرماندەى هێزە ئەمریکییە هاوبەشەکان دامەزرا، سالى ٢٠١٠ بوو بە سەرۆکى فەرمانەى سەربازى ناوەڕاست، سەرپەرشتى هەریەک لە جەنگەکانى ئەفغانستان و عێراق و سوریا ویەمەنى کردووە.

 

سالى ٢٠١٣ ئیدارەى ئۆباما ناوبراوى خانەنشین کرد چونکە زۆر سوور بوو لەسەر هەڵایسانى جەنگ لەدژى ئێران.

 

دۆنالد ترامپ لە ١ ى کانونى دووەمى ٢٠١٦ ماتیسى کرد بە وەزیرى بەرگرى، ئەمەش بۆ یەکەم جار بوو کە کەسایەتییەکى سەربازى بۆ ئەو پلەیە کاندید بکریت، چونکە ئەمریکا خوى بەوەوە گرتووە کە کەسایەتییەکى سڤیل وەک وەزیرى بەرگرى دابمەزرینیت.

 

بەم دامەزراندنە ماتیس دەبیتە دووەم کەسایەتى سەربازى لەماوەى ٦٦ سالى رابردوودا وەزارەتى بەرگرى وەرگرتبیت.

 

لەمیانەى یەکیک لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکانیدا دۆنالد ترامپ لە سینسیناتى ویلایەتى ئۆهایۆ ستایشى ڕۆڵى ماتیسى کرد و "بەیەکیک لەهەرە جەنەرالە گەورەکان" ناوى برد، دواتر رایگەیاند کە"سەگى بەرەڵا، ماتیس دەکەینە وەزیرى بەرگرى".

 

یەکێک لەبەربەستە یاساییەکان ئەوە بوو کە یاساى ئەمریکا مەرجى حەوت سال تێپەڕبوونى بەسەر خانەنشینیدا داناوە بۆ هەر فەرماندەیەکى سەربازى تاوەکو ببێت بەوەزیرى بەرگرى، کۆمارییەکان ئەو مەرجەیان تێپەراند.

 

ماتیس هەلوێستیکى نەگەتیفى هەیە سەبارەت بە نیشتەجێکردنى ئیسرائیلییەکان، پێی وایە کەبەردەوام بوونى ئەو پڕۆسەى نیشتەجیکردنە بەربەستێکى سەرەکییە لەبەردەم پڕۆسەى ئاشتى لەڕۆژهەڵاتى ناوەراست، ناوبراو لەگەڵ چارەى دوو دەوڵەتیدایە.

 

سەبارەت بە کۆمارى ئیسلامى ئێران پێی وایە کە مەترسییەکانى ئەو وڵاتە هیچى کەمتر نییە لە مەترسییەکانى ڕیکخراوى داعش.

 

ماتیس بەوە ناسراوە کە عاشقی خویندنەوەى کتێبە، هەندیک لەسەرچاوەکان دەڵین کە کتێبخانەکەى نزیکە حەوت هەزار کتێبی تیادایە، کەسایەتى ماتیس بەوە ناسراوەتەوە کەکەسایەتییەکى توندە.

 

ڕاپۆرتەکانى راگەیاندن باس لەوە دەکەن کە ماتیس بەشێکى زۆرى وتارەکانى و پلانە سەربازییەکانى لەچەند سەرکردەیەکى سەربازى ناودارەوە وەردەگرێت وەک صن تسو، گرانت، جورج باتون، شکسپیر، تەنانەت پەرتوکى پیرۆزیش، هەروەها بەزۆرى باس لەوە دەکەن کە ناوبراو لەزۆربەى جەنگەکانیدا پەڕتوکێکى فەیلەسوف و ئیمبراتۆرى ڕۆمانى ناودارى بەناو مارکۆس ئۆریلیۆس لەگەڵ خۆیدا دەبات.

 

ڕۆژیک دواى ئەوەى ترامپ بڕیارى کشانەوەى دا لە سوریا، ماتیس نامەى دەست لەکارکێشانەوەى لەپۆستى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا پێشکەش کرد ولەمیانەى نامەکەیدا هاتووە کە ناکۆکییەکى زۆرى لەگەڵ سیاسەتەکانى سەرۆکى ئەمریکادا هەیە هەروەها دەڵیت کە" سەرۆک مافی خۆیەتى کەکەسیکى دیکە بکاتە وەزیرى بەرگرى کە بۆچوونەکانى زۆر نزیک بێت لەبۆچوونەکانى خۆیەوە"

 

سەرچاوە:

الجزیرة

بی بی سی 

 



ئه‌م بابه‌ته 290 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

بابەتەکانی تری نوسەر